ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ"١٢"ـی ئاب

بەختی ئەمڕۆ"١٢"ـی ئاب

بورجی کاوڕ: ٢١/٣ - ١٩/٤
ئەمڕۆ بەتەواوی لەگەڵ ھەمووان گونجاویت، بۆیە گرنگیدانت پێ پیشان دەدەن، لەسەر تۆ پێویستە پاڵپشتی و ھاوکارییەکانیان قبووڵ بکەیت، ھاوسەنگی ڕاگرتن لەنێوان پێدان و وەرگرتنی شتەکان، ھەمووان لەئامانجەکە نزیک دەبنەوە، بەڵام ئەم قۆناغە زۆر بەردەوامی نابێت، بۆیە کەمێک بیر لەخۆت بکەوە، ئەم ماوەیە زۆر بەھێمنی تەرخان بکە بۆ چاک کردنی کاتەکانی داھاتوو.

 

بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
ئەمڕۆ تووشی ھەندێک دۆخ دەبیتەوە کە تۆ دەگەیەنێتە ئاستەنگییەکی زۆر، گرنگترین شت ئەوەیە متمانەت ھەبێت بەتواناکانت، بەھۆی ئەوەی توانات ھەیە دۆخەکە بگۆڕیت، ئەگەر لەکارەکەت ڕووبەڕووی کێشە بوویتەوە، ھەوڵبدە زاڵبیت بەسەریدا ڕێگەیەکی گونجاو بدۆزیتەوە بۆ چارەسەرکردنیان، بەھۆی ئەوەی کێشەکانت لەبەردەمتدا پەیدا دەبن، بۆ ئەوەی فێری شتی نوێ بیت.

 

بورجی دووانە:٢١/٥ - ٢١/٦
ئەمڕۆ دەتوانیت سروشتی خۆت نیشان بدەیت، دەتوانیت خۆشی ببینیت لەسەرنجی کەسانی دەوروبەر، تۆ ئامادەیت کاربکەیت لەناو گروپەکەت، چاوەڕێی چی دەکەیت؟ تۆ نازانیت ئەم ماوەیە تا چەند درێژە دەکێشێت، لەلایەنی تەندروستی، تۆ ھەست بەحەوانەوە و ئاسوودەیەکی زۆر دەکەیت، بەمەیش کاریگەری لەسەر جەستە و عەقڵێکی ئەرێنی دەبێت، ھەروەھا بەشداریکردنت لەپڕۆژەکانی ھاوڕێکانت و وەرگرتنی ڕێنمایی پزیشکی زیاتر تەندروستیت باش دەبێت.

 

بورجی قرژاڵ:٢٢/٦ - ٢٢/٧
لەئێستەدا ھەموو کەموکوڕییەکانی ئامانجەکەت بۆ دەردەکەوێت، چوونکە ئامانجەکانت دەگونجێت لەگەڵ کەسانی دیکە و ھاوکاریت دەکەن، ئەم ھەلە بقۆزەوە بۆ باشتر کردنی باری تەندروستیت و ھەست بەزیندوویی، ھەڵسە بەپلەی یەکەم بۆ کارکردن لەناو گروپەکەت، بەھۆی ئەوەی بەشداریکردنت دەستکەوتی باشی دەبێت.

 

بورجی شێر:٢٣/٧ - ٢٢/٨
لەکۆتاییدا کاتی ئەوە ھاتووە ماوەی داھاتوو تەرخان بکەیت بۆ جێبەجێ کردنی پلانەکانت کە ماوەیەکی درێژە لە خەیاڵت ھێشتووتەوە، تۆ بەدوای متمانەیی و پەرۆشی دەگەڕێیت، بەمەیش دەتوانیت پلانەکانت و ئارەزووەکانت بەجێ بگەیەنیت، بە ڕێزەوە پاڵپشتییەکان وەربگرە، نەک بەشێوازی داواکردن ھاوکارییەکان قبووڵ بکەیت لە کەسانی دەوروبەر.

 

بورجی گوڵەگەنم:٢٣/٨ - ٢٢/٩
ماوەی داھاتوو تەرخان بکە بۆ بەستنی پەیوەندی بە خێزانەکەت، بە ھێمنی بەشداری کردن و گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت پەیوەندییەکان بەرەو باشی دەبات و پێشوازییەکی باشت لێ دەکرێت، لێرەدا ھەر ناکۆکییەکی خێزانەکەت بوونی ھەبێت، چیدی چارەسەر نابن، بەھۆی ئەوەی کاتەکە زۆر گونجاوە بۆ سەرکەوتن و باشترکردنی دۆخەکە.

 

بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
دەگەیتە ھۆشێکی ڕوون و مێشکێکی باش کەماوەیەکە بەدواییدا دەگەڕێیت، لەئەنجامی ئەم ھێزە ناوەوە، متمانەییت بۆ دروست دەبێت، بەم شێوەیە ھاوکاری و یارمەتیت بەدەست دەگات، ئەم ھاوکارییانە دوامەخە، بێ ئەوەی ئامانجەکانت فەرامۆش بکەیت.

 

بورجی دووپشک:٢٣/١٠ - ٢١/١١
شتەکان بەبێ ھۆکارێکی ڕوون وەستاون، سەرەڕای ئەوەیش ئارەزوو ناکەیت گۆڕانکاری لەڕێچکەکەت بکەیت و پابەند بیت بەبەرنامەی بابەتەکان، بۆیە دەبێت لەئێستەدا ڕێچکەیەکی جیواز بگریتە بەر بۆ ئەوەی دووربکەویتەوە لەئاڵۆزییەکان و ھەموو وزەکەت لەپێناویدا بەفیڕۆ نەدەیت، بەم شێوەیە کاتێکی قووڵتر پێویست دەبێت بۆ گەیشتن بەئامانجەکانت، بەڵام بەم نزیکانەیش ھەواڵێکی بەنرخت پێ دەگات.

 

بورجی کەوان:٢٢/١١ - ٢١/١٢
پێدەچێت گومانەکانی دوێنێ ئاگەدارت بکەنەوە لە سەرقاڵبوونت بەھۆی پێشکەوتنەکان، ھەوڵبدە وزەکەت بەکاربھێنیت بۆ دەستپێکردنی پڕۆژە نوێیەکانت و بڕیاردانی دروست، بەھۆی ئەوەی دۆخەکە ئاڕاستەیەکی باشی وەرگرتووە، تۆ ھەست بەئاسوودەیەکی زۆر دەکەیت بەھۆی ئەو شتانەی کە ئەنجامیان دەدەیت، بۆیە دەتوانیت خۆشی لەسەرکەوتنەکانی داھاتوو ببینیت، بەڵام خۆت مەبەستەوە بە پڕۆژەی زۆر، بەھۆی ئەوەی ھاوسەنگی ناوەوەت لەژێر ھەڕەشەدایە، ئەگەر نا لەڕووی دەروونییەوە زیانت پێ دەگات.

 

بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
لەھەندێک کاتدا پێویستە لەگەڵ شکستی کارەکەت مامەڵە بکەیت، بوێر بە و بەشێوەیەکی سەیری شکستەکان بکە، کە دەتوانیت بۆ شێوازێکی باشتر بیانگۆڕیت، بەم شێوەیە لە قوڵایی نا ئومێدی ڕزگارت دەبێت، بەم نزیکانە بڕیارێک دەدەیت لەبارەی ژیانی تایبەتیت، پەیڕەوی بۆچوونەکانت بکە، بەڵام گوێ لەکەسانی دیکەیش بگرە، بۆ ئەوەی ئەم دۆخە قوڕسە کاریگەری لەسەر جەستەت نەبێت، کاتێکی زیاتر وەربگرە بۆ خۆشی بینین لە ھێمنیت.

 

بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
لەکارەکەت تۆ سەرت کێشاوە بە نا ئومێدی، ئەمەیش سوود بە داواکارییەکانت ناگەیەنێت، ھاوپیشەکانت وا ھەست دەکەن تۆ لەدژیان کاردەکەیت، دەبێت ئەوەیش لەبیر نەکەیت ھەر ئەندامێک لە گروپەکەت گرنگی خۆی ھەیە، لەڕووی ژیانی تایبەتییەوە پێویستە ئامانجە ڕاستەقینەکانت دیاریبکەیت، ڕەنگە سەلامەتی ناوەوەت ببێتە ھۆی بەدەستێھنانی ئامانجەکانت، ھێمنیت و ئەنجامدانی ڕاھێنانی وەرزشی ڕێگەی ژیانت بەرەو پێشەوە دەبەن.

 

بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
لەم کاتەی ئێستەدا، پێدەچێت قەبارەی کێشەکان ڕوو لە زیادبوون دەکات، بەڵام نابێت ھەموو کێشەکان لەسەر خۆتدا کۆبکەیتەوە، تەنھا کاتێک ڕووبەڕووی کێشەیەک دەبیتەوە ڕاستەوخۆ ئەوی دیکەیان بەئاسانی چارەسەر دەبێت، بەم شێوەیە دووبارە ھەست بەئاسوودەیی دەکەیت، گرنگ ئەوەیە بە خێرایی بجوڵێیت، ئەگەر نا تووشی ئاڵۆزی زیاتر دەبیتەوە، مەترسە لە وەرگرتنی ھاوکارییەکان کەسانی دیکە.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟