ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ "١٣"ـی ئەیلول

بەختی ئەمڕۆ "١٣"ـی ئەیلول

بورجی کاوڕ:٢١/٣ - ١٩/٤
کۆمەڵێک شت ھەن بەپێی پێویست بەڕێوە ناچن، ڕووبەڕووی ئاڵۆزییەکان ببەوە، بەتایبەتی کاتێک دژایەتی تۆ دەکەن، ھەوڵبدە ئامادەبیت بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەم دۆخە بەڕکابەرایەتییەوە کاربکەیت، ئەگەر دۆخەکە بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو دەڕوات، بەڵام لە کۆتاییدا کاردانەوەیەکی ئەرێنی لەسەر تۆ دەبێت، ھەر تاقیکردنەوەیەک لە ژیانت بۆ تۆ سوودی دەبێت.

 

بورجی گا:٢٠/٤ - ٢٠/٥
پێدەچێت ھەموو شتەکان بە ئاسانی دەست پێ بکەن، بەڕاستەوخۆیش قوڕساییەکان چارەسەر ببن، بەڵام بە داخاوە ئەم دۆخە درێژە ناکێشێت، بۆیە دەبێت لەم ماوەیەدا بەتەواوی کۆتایی بە شتەکان بھێنیت، کاتێک ھیچ شتێکی گرنگ نابێت و سەرقاڵ نابیت، پێویستە ئەم ھەلە بقۆزیتەوە، بۆ بەسەربردنی کات لەگەڵ ھاوڕێ و ئەندامانی خێزانەکەت، بەم شێوەیە ھەست دەکەیت پەیوەندییەکانت بە ھێزتر بوونە.

 

بورجی دووانە:٢١/٥ - ٢١/٦
شتەکان بەبێ ھۆکارێکی ڕوون وەستاون، سەرەڕای ئەوەیش ئارەزوو ناکەیت گۆڕانکاری لەڕێچکەکەت بکەیت و پابەند بیت بەبەرنامەی بابەتەکان، بۆیە دەبێت لەئێستەدا ڕێچکەیەکی جیواز بگریتە بەر بۆ ئەوەی دووربکەویتەوە لەئاڵۆزییەکان و ھەموو وزەکەت لەپێناویدا بەفیڕۆ نەدەیت، بەم شێوەیە کاتێکی قووڵتر پێویست دەبێت بۆ گەیشتن بەئامانجەکانت، بەڵام بەم نزیکانەیش ھەواڵێکی بەنرخت پێ دەگات.

 

بورجی قرژاڵ:٢٢/٦ - ٢٢/٧
لەئێستەدا ھەموو شتەکان ئاسان بوونەتەوە، تۆ گوێڕایەڵی دۆخەکە دەکەیت، ھەروەھا لەدوای خۆتدا کاریگەرییەکی ئەرێنی بەجێ دەھێڵیت، سەرت نەسوڕمێت کاتێک کەسانێک لەتۆ نزیک دەبنەوە و پێشنیاری بیرۆکەکانت بۆ دەکەن، بەڵام لەخۆبایی مەبە، بەشداری لەپڕۆژە تایبەتەکان بکە و گرنگی بە پلانەکانت بدە.

 

بورجی شێر:٢٣/٧ - ٢٢/٨
روحی بەگروپبوون لە تۆدا تێبینی دەکرێت، بەڵام دەبێت لەسەرەتادا پێداویستییەکانی خۆت جێبەجێ بکەیت، ئەمە لەلایەن ھاوڕێکانتەوە تێبینی دەکرێت، ئەگەر بەردەوام بیت لەسەر ئەم کارە، ئەوا ھێزێکی پاڵنەرێکی باشت بۆ دروست دەبێت، ئێستە کاتی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان ھاتووە، بەمەیش دەستپێکردنی کارەکانی ئاسان دەبێت، پەیوەندی بەستن لەگەڵ خێزانەکەت دەبێتە ھۆی باشتربوونی باری تەندروستی.

 

بورجی گوڵەگەنم:٢٣/٨ - ٢٢/٩
ئەمڕۆ دەتوانیت سەرەتاییەکی نوێ لە ڕەگەوە دابنێیت، بەم شێوەیە دەتوانیت گۆڕانکاری لە ژیانی پیشەییت بکەیت، سەرکەوتنت وا دەکات کەسانی دیکە ئیرەییت پێ ببەن، شەرم مەکە لە لە خۆبایی بوونت، کەسە خۆشەویستەکانت بە تەواوی بڕوایان بە تۆ ھەیە، بۆیە گفتوگۆ لەبارەی لایەنە نەرێنی و ئەرێنییەکانی پلانەکانت دەکەن، دەتوانیت لەم ڕێگەیەوە خۆت بپارێزیت لە شکستەکان، لە کاتی تەنگانەدا پێویستە زۆر بە ھێمنییەوە مامەڵە بکەیت، لە کۆتایی ھەفتەدا پێویستە زۆر پشوو بدەیت.

 

بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
تۆ لەئێستەدا بەتەواوی لەگەڵ ناخی خۆت گونجاویت، بۆیە ھەست بەئارامییەکی لەڕادەبەدەر دەکەیت لەکارەکەت و لەژیانی تایبەتیت، ئەمەیش کاریگەری لەسەر کەسانی دیکە دروست دەکات و پەیوەندیت بەھێزدەبێت لەگەڵ ھاوڕێ و ھاوبەشی ژیانت، لەگەڵ پاراستنی ھاوسەنگی نێوان پێدان و وەرگرتنی شتەکان، ھەوڵبدە پارێزگاری لەھێمنی ناوەوەت بکەیت، ئەو کاتانەیش بەکاربھێنە بۆ کاتەکانی داھاتوو ک کەمتر ئەرێنین.

 

بورجی دووپشک:٢٣/١٠ - ٢١/١١
تۆ لەگەڵ ناخی خۆت گونجاویت، متمانەیت زیاد دەبێت، سەلامەتی ناوەوەت بپارێزە، بەھەمان شێوە پڕیت لەچالاکی و پەرۆشی، لەئەنجامی ھێمنی دەرەکیت، ھەموو کەسانی دەوروبەرت ھەست بە ئاسوودەیەکی زۆر دەکەن، بۆیە کەسانی دیکە متمانە بە تۆ دەکەن و داوای ئامۆژگاری لە تۆ دەکەن.

 

بورجی کەوان:٢٢/١١ - ٢١/١٢
ئەمڕۆ دەکەویتە نا دۆخێکەوە تۆ دەگەیەنێتە ئاستەنگییەکی زۆر، بەڵام گرنگ ئەوەیە متمانەیی تواناکانت لەدەست نەدەیت، تۆ لە توانادا ھەیە گۆڕانکاری لە دۆخەکە بکەیت، ئەگەر ڕووبەڕووی کێشەکەت ببیتەوە لە کارەکەت، ھەوڵبدە بەسەریدا زاڵ بیت، باشترین ڕێگە بدۆزەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بەھۆی ئەوەی کێشەکان لەبەردەمتدان بۆ ئەوەی زیاتر فێرببیت.

 

بورجی گیسک:٢٢/١٢ - ١٩/١
زۆر بەدەگمەنی بە دۆخێکی وەھا ڕوون و ھێمانانە تێدەپەڕیت، ئەمەیش ھاوکاریت دەکات بۆ ئەوەی کۆتایی بە ناکۆکییە کۆنەکان بھێنیت لەگەڵ کەسە نزیکەکان و ھاوڕێکانت، سەرەڕای ئەوەیش، کێشەکانت بە بەستنی پەیوەندییەکان لەناو دەچن کە ماوەیەکە ھەست دەکەیت چارەسەر نابن، خۆت ڕزگار بکە لە قوڕساییەکانی ڕابردوو، ئەمەیش پاڵپشتی دەکات بۆ داھاتوویەکی پڕشنگدارتر.

 

بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢ 
بەشێوەیەک لە شێوەکان دەست دەکرێت بە ھەڵسەنگاندنی کارەکانت یان بیرۆکەکانت، ئەگەر دۆخەکە بەپێی ئارەزووی خۆت بەڕێوە نەچوو، دەبێت بە ھەنگاوێک بچیتە دواوە، بەھۆی ھەڵەی کەسانی دیکە یان بارودۆخی ئێستەکە، واباشترە ئامادەکاری بکەیت و خۆڕاگر بیت، بۆ ئەوەی سەرکەوتن لەشتە ھەستیارەکان بەدەست بھێنیت.

 

بورجی نەھەنگ:١٩/٢ - ٢٠/٣
تۆ لەم کاتەدا بەشێوەیەکی توندڕەوانە ھەڵسوکەوت لەگەڵ ناکۆکییەکان دەکەیت، کە ھەرگیز پێویست ناکات، ھەتا ئەگەر دوژمنت بۆ پەیدابووە و دژایەتییت دەکەن، ڕەخنە لە ھەڵسوکەوتەکانت بکە و بەشێوەیەکی عاقڵانە مامەڵە بکە، بەتایبەتی کاتێک ھەست دەکەیت ناتوانیت لەگەڵ کەسانی دیکە ڕێک بکەویت، ھەوڵبدە ئاگەداری دەچوونی وشەکانت بیت، بۆ ئەوەی لە دواییدا پەشیمان نەبیتەوە لەو وشانەی کە دەریان دەبڕیت، کاتێکیش ھەست بە گومان دەکەیت، دووبارە بیر لە ھەموو لایەنەکان بکەوە.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟