ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ"١٣"ـی نیسان

بەختی ئەمڕۆ"١٣"ـی نیسان

بورجی کاوڕ:٢١/٣ - ١٩/٤
دەستکەوتێکی باش و ھەڵسوکەوتێکی ئەرێنی لە لایەن کەسانی دیکە تێبینی دەکەیت، ئەمەیش وا دەکات پاڵپشتی و ھاوکاریت بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بەدەستت بگات لەلایەن ئەو کەسانەی کە ھەرگیز بیرت لێ نەکردووەتەوە، ئەم ھەلە بقۆزەوە، بۆ ئەوەی بیرۆکە و پێشنیارەکانت بەو کەسانە ڕابگەیەنیت، بۆ ئەوەی لەڕەگەوە ڕووداوەکان گۆڕانکارییان بەسەردابێت.

 

بورجی گا:٢٠/٤ - ٢٠/٥
بەماوەیەکی پڕ لە ھێمنی و جێگریدا تێپەڕدەبیت، کەسانێک ھاوکاری و پاڵپشتی لە تۆ دەکەن، ھەوڵبدە تۆش بەھەمان شێوە ھاوکارییان بکەیت، چوونکە بەدڵنیاییەوە ئەوانیش ئارەزووی وەرگرتنی وەڵامێکی جوان دەکەن، بە تایبەتی کاتێک لە داھاتوودا پێویستت بە ھاوکارییان دەبێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا ئامانجەکانت فەرامۆش مەکە، بەھۆی ئەوەی پێویستت بە ھێزێکی باش ھەیە تاکو بەدەستیان بھێنیت.

 

 بورجی دووانە:٢١/٥ - ٢١/٦
 تۆ لەڕاستیدا کەسێکی کۆمەڵایەتیت، بەڵام لەم کۆتاییەدا یەک تا دوو لەکەسە ناسیاوەکانت فەرامۆش کردووە، دەبێت جارێکی دیکە ئەو پەیوەندییانە چاک بکەیتەوە و دووبارە پەیوەندیان لەگەڵ ببەستیتەوە، بەم شێوەیە چارەسەری ناکۆکییەکانی نێوان خۆت و ھاوڕێکانت و ئەندامانی خێزانەکەت کۆتاییان پێ دێت، بەچەندین کاتژمێر ئاسوودەیی و ئارامی تێپەڕدەبیت و کاتە قوڕسەکان تێپەڕدەبن.

 

بورجی قرژاڵ:٢٢/٦ - ٢٢/٧
داواکارییەکانت لەکارەکەت بەرەو زیادبوون دەچێت، بۆیە دەبێت قبووڵی ھاوکاری کەسانی دیکە بکەیت، بۆ ئەوەی کێشەکانی کارەکەت کەم ببێتەوە و بەرە بەرە بەگرنگییەوە مامەڵە لەگەڵ شتەکان بکەیت، ژیانی تایبەتیت بەکۆمەڵێک ناکۆکی تێپەڕدەبێت، مەھێڵە تووشی بێ ورەییت بکات، ھەتا ئەگەر ھەست بەتێپەڕبوونی ناخۆشترین ڕۆژ دەکەیت، کەمێک چاوەڕێ بکە، چوونکە ھەندێک کاتدا چارەسەرەکە لەناوەوەی خۆت دەدۆزیتەوە، ھەر کاتێک ھەست بەنیشانەی جەستەیی دەکەیت، پێویستە بەدوای ھۆکارەکەی بگەڕێیت.

 

بورجی شێر:٢٣/٧ - ٢٢/٨
ھەتا ئەگەر سەرکەوتنەکەت بەشێوەیەکی سروشتی بەدەست کەوت لەکارەکەت، دەبێت پارێزگاری لە دەستەواژەکانت و ھەڵسوکەوتی جوانت بکەیت، بەم ڕێگەیە دەتوانیت ھاوڕێی کارەکەت بەدەست بھێنیت، ڕێگە بە خۆشەویستانت بدە بە خۆشەویستییەوە ھەڵسوکەوتت لەگەڵ بکەن، دەبێت لەوە بگەیت ناکۆکییەکانی ڕابردوو ھیچ گرنگییان نییە، ڕێگە بە دەروونت و جەستەت بدە، بۆ ئەوەی پشوویەکی باش بدەیت، بۆ ئەوەی تەندروستیت بۆ ماوەیەکی درێژ بەرەو باشی بچێت.

 

بورجی گوڵەگەنم:٢٣/٨ - ٢٢/٩
ئەمڕۆ بەیانیت بەھەندێک کێشە دەست پێ دەکات، بۆیە تووشی ھەندێک دۆخ دەبیتەوە ناتوانیت بەسەریدا زاڵبیت، تا تێڕوانینەکانت نەگۆڕیت، خۆت داببڕێنە لەشتە کۆن و باوەکان، سەیری شتە نوێیەکان بکە، ئاگەداری گلەیی کردن بە لەکەسانی دیکە، ڕەنگە تۆ بکەویتە ناو ھەڵەوە، ئەگەر بەڕووی شتە نوێیەکان بکرێیتەوە، ئەوا زۆر شتی لێوە فێردەبیت.

 

بورجی تەرازوو:٢٣/٩ - ٢٢/١٠
تۆ ئەمڕۆ لەگەڵ ناخی خۆت نەگونجاویت، ئەمەیش بە ڕوونی دیارە کەوا لەناخەوە ھەست بە ئارامی ناکەیت، ئەمەیش بەھۆی خراپی دەروونت دەبێت لە ئەنجامی ھەڵسوکەوتی کەسانی دیکە، دەبێت لە ئێستەدا قبووڵی شکستەکان بکەیت، بەشێوەیەک سەیری دۆخەکە بکە بۆ ھاوکاری لە داھاتوودا بەکاربھێنیت، ھەوڵبدە ئەرێنییەکان لەو ماوەیەدا بدۆزیتەوە، خۆت بەو شتانە سەرقاڵ بکە کە دڵخۆشت دەکات، ئەگەر نا ڕزگارت نابێت لە نائومێدی لە ئەنجامی ھەڵسوکەوتی کەسانی دیکە.

 

بورجی دووپشک:٢٣/١٠ - ٢١/١١
خۆت تووشی نائومێدی مەکە بەھۆی باش بەڕێوە نەچوونی شتەکان، سەرەڕای ئەوە دەبێت پلانەکانت جێبەجێ بکەیت، بەھۆی ئەوەی ناتوانیت زۆر شت بەدەست بھێنیت، بەرگری لە ئارەزووەکانت بکە، ھەتا ئەگەر دۆخەکەیش پێچەوانەی تۆ بێتەوە، بەھۆی پێشنیار کردنی زۆرەوە تووشی خۆت نائومێدی کردووە، ھەوڵبدە ئەو ھەلانە بقۆزەوە کە ھێشتا بۆت پێشنیار کراون، لە بری ئەوەی ھەموو شتەکان بەیەکەوە جێبەجێ بکەیت.

 

بورجی کەوان:٢٢/١١ - ٢١/١٢
تۆ پڕیت لەچالاکی و بوێری، لەم دۆخە باشتر نادۆزیتەوە بۆ جێبەجێ کردنی ئارەزووەکانت، بەڵام دەبێت بەئاگەدارییەوە ھەنگاو بنێیت، چوونکە ڕەنگە بە وردبینیت لە دەست بدەیت، لەمیانی جێبەجێ کردنی شتە ئاڵۆزەکان، دڵنیاببەوە لەنزیکبووونەوەی شتەکان بە شێوەیەکی ھەڵواسراوی لە ھەموو لایەنە سەرەکییەکان وردببەوە، بۆ ئەوەی سەرکەوتنی زیاتر بەدەست بھێنیت.

 

بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
بەم نزیکانە تووشی قەیران دەبیتەوە، ھەڵبدە دان بەخۆتدا بگریت و توڕە نەبیت، ئەگەر پارێزگاری لە ھەندێک شت بکەیت، ھەروەھا ڕٍووبەڕووی ڕووداوەکان بیتەوە، کە کاریگەرییان ھەیە، ئەوا دۆخەکە ماوەیەکی زۆر ناخایەنێت و نابێتە ھۆکاری دروستبوونی شکستی زۆر، زیاتر گرنگی بەتەندروستیت بدە.

 

 بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
تۆ بەتەواوی لەگەڵ کەسانی دەوروبەر گونجاویت، جا چ لەسەر ئاستی پیشەیی بێت یا کەسێتی بێت، ئەم ھەلە بقۆزەوە بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییەکان و کردنەوەی پەیوەندییەکی نوێ لەگەڵ ئەو کەسانەی کە نزیکن لە تۆوە، بۆ ئەوەی ئەو کاتانە چاک بکەیتەوە، بەھۆی ئەوەی کۆمەڵێک ئەستێرەی خراپ ھاتوونەتە ناو بورجەکەتەوە لەبەرژەوەندی تۆ کار ناکەن.

 

بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
کەسانی دەوروبەرت بە ئەرێنییەوە ھەڵسوکەوتت لەگەڵ دەکەن، بۆیە ئەم ماوەیە تەرخان بکە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی کێشەکان لەگەڵ گروپەکەت، لەگەڵ ئەوەیشدا نزیک ببەوە لە ئامانجەکانت، بەم شێوەیە بە ڕاستەوخۆی لەناو گروپەکەت گەشە دەکەیت و بەھێزەوە ڕکابەرایەتی دەکەیت و دەگەیتە خاڵی سەرکەوتن.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟