ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ"١٤"ـی ئایار

بەختی ئەمڕۆ"١٤"ـی ئایار

بورجی کاوڕ:٢١/٣ - ١٩/٤
ئێستە کاتی تۆیە، لە کارەکەت ڕووبەڕووی کۆمەڵێک ڕکابەرایەتی دەبیتەوە لە جێبەجێ کردنی پلانەکانت، ئەگەر گرنگی بەم لایەنە بدەیت، ئەوا ھاوڕێی ڕاستەقینەت بۆ پەیدادەبێت، کۆمەڵێک کەس گرنگی بەژیانی تایبەتیت دەدەن، ھەندێک پەیوەندی نوێ بەدەردەکەوێت، ئەگەریش بەئەرێنییەوە ھەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکەیت خۆشی لێ وەردەگریت، گرنگ ئەوەیە لە ئێستەدا  خۆشییەکان لەدەست نەدەیت، چالاکییەکی دڵخۆشکەر ئەنجام بدە، بۆ ئەوەی ڕزگارت بێت لە وزە مردووەی کە لەناو ناخدا ھەیە.

 

بورجی گا:٢٠/٤ - ٢٠/٥
ئەمڕۆ ڕووبەڕووی بیرۆکەی نوێ دەبیتەوە، سەرکەوتن بەدەست دەھێنیت ئەگەر مەترسییەکان تێپەڕێنیت، پشت ببەستە بەپاڵپشتی کەسە سەرکەوتووەکانی دەوروبەرت، بەڵام لەم پەیوەندییانە پێویستە ڕاشکاوی خۆت بەدەربخە، ڕەنگە ھاوبەشی ژیانت بیرۆکەی خراپ بە خەیاڵیدا بێت، ئەگەر زیاتر کراوە نەبیت، ئەوا دووبارە بەخت بەڕوودا دادەخرێت و لەنێوان لەخۆبایی بوون و مەترسی خۆت دەبینیتەوە.

 

بورجی دووانە:٢١/٥ - ٢١/٦
باری تەندروستیت و عەقڵیت لە باشترین دۆخدایە، بەھەمان شێوە کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر کەسانی دیکە بەجێ دەھێڵیت، ئەو کەسانەیش سەرنجی تۆ دەدەن، بەم شێوەیە پڕ دەبیت لە پەرۆشی وا دەکات ھەموو کات کاریگەری ئەرێنیت ھەبێت، ئەوانیش ھەوڵی ھاوکاری تۆ دەدەن بۆ گەیشتن بەئامانجەکانت، تۆیش دەبێت وزەکەت لە پێناویدا خەرج بکەیت بەر لەوەی کاتەکە لەدەستت بڕوات.

 

بورجی قرژاڵ:٢٢/٦ - ٢٢/٧
ئەمڕۆ دەتوانیت بەشێوەیەکی بنەڕەتی کاربکەیت لەناو گروپەکەت، ئەمەیش واتای ئەوەیە ئەمڕۆ دەتوانیت بیرۆکەی نوێ تاقیبکەیتەوە، لەکارەکەت پاڵپشتییەکی تایبەتیت پێ دەگات، ھەروەھا لەڕووی ژیانی تایبەتیشەوە، خۆشەویستی خۆت بۆ کەسانی نزیک دەرببڕە بەمەبەستی بەھێزکردنی پەیوەندییەکان، ئەمڕۆ چاوت بە خۆشەویستی ژیانت دەکەوێت، بۆیە بە باشی چاوت بکەوە.

 

بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
پێدەچێت ئەمڕۆ شتەکان بەپێی پێویست بەڕێوەنەچن، بەھەمان شێوە تۆ کێشەت ھەیە لە وردبوونەوەی شتەکان، سەرەڕای ئەوەیش دەبێت خۆت لە ئاڵۆزییەکان بپارێزیت، نا ئومێد مەبە، ئەگەر شتی باشتر ئەنجام بدەیت ئەوا دووبارە سەرکەوتنێکی دیاریکراو بەدەست دەھێنیت، نابێت پێشبینی زۆریش بکەیت، کاتێک ھێمن دەبیتەوە متمانەییت زۆرتر دەبێت، بەم شێوەیە دۆخەکە باشتر دەبێت.

 

بورجی گوڵەگەنم:٢٣/٨ - ٢٢/٩
متمانەیی و ھێمنی سەرچاوەی سەرەکی ژیانی تۆیە، تۆ پڕیت لە چالاکی و ھەتا ئەگەر بە دژوارترین دۆخ تێپەڕیت ھەست بە قوڕسایی ناکەیت، دەتوانیت خۆشی ببینیت لەژیان بێ دوو دڵی، خۆت ئامادە بکە بۆ شتێکی تایبەتی، بەھۆی ئەوەی کەسانی لێھاتوو دەوری تۆیان داوە، بۆیە ئەکەر دەتەوێت پڕۆژەیەکی نوێ ئەنجام بدەیت، ڕاوێژ بەو کەسانە بکە. 

 

بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
بەم نزیکانە ڕووبەڕووی ئاڵۆزی و ڕکابەرایەتی کردن دەبیتەوە، ئەمەیش بەھۆی ئەوەی یەکێک دژایەتی تۆ دەکات یان بە ھۆی ئاستەنگی ئەو شوێنەی کە تیایدا ئامادە دەبیت، بۆیە ماندوو دەبیت لەپێناو ھاوسەنگی ڕاگرتن، دەبێت ئەوەیش لەبەر چاو بگریت کە ھەوڵبدەیت کەمترین کاریگەری نەرێنی لەسەر ڕێچکەی ژیانی تۆ ھەیە، بە تایبەتی ئەگەر ھاتوو بڕیارێکی دروست لە پێناویدا بدەیت.

 

بورجی دووپشک:٢٣/١٠ - ٢١/١١
لەنێوان پەرۆشیت و چالاکیت زیاتر ھەست بە نائومێدی دەکەیت، ھەوڵبدە بیر لەڕابردوو بکەیتەوە، بەھۆی ئێستە زیاتر ئالۆزترە، ڕەنگە بەم نزیکانە ھیچ گرنگییەکی نەمێنێت، لەگەڵ ڕێزگرتنی ھەندێک شت دەتوانیت بەشێوەیەکی ڕێژەیی ئاڵۆزییەکان تێپەڕێنیت، ئەمەیش وا دەکات لەگەڵ ناخی خۆت و کەسانی دیکە بگونجێیت و کەشێکی ئارام بەیەکەوە بەسەر ببەن. 

 

بورجی کەوان:٢٢/١١ - ٢١/١٢
یەکەمجارە بەھۆی ھەڵسوکەوتێکەوە بکەویتە دۆخێکی شەرمەزارکەر، بەکارھێنانی ستراتیجی چارەسەرکردن دۆخەکە باش ناکات، ھەتا ئەگەر چەند جارێک ئەنجامی بدەیت و دووبارەی بکەیتەوە، بەڵام بەگۆڕانێکی کەم، لە ئەنجامدانی ھەڵسوکەوتێکی ئاسایی دەتوانیت بەرنامەیەکی دروست بۆ خۆت دابنێیت، بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەم ھەڵوێستە ببیتەوە و ڕزگاربیت.

 

 بورجی گیسک:٢٢/١٢ - ١٩/١
لەم کاتەی ئێستەدا کاتێک ھەر شتێک ئەنجام دەدەیت بە ھەموو لایەنەکانییەوە بە ئاسانی بەدەستت دەکەون، لەگەڵ ھەر کەسێک لە ھاوڕێ یان کەسە نزیکەکانت مامەڵەی کارکردنیان لەگەڵ دەکەیت پەرۆشن بۆ زیرەکیت و ئەو شتانەی کە جێبەجێیان دەکەیت، بەمەیش متمانەییت لە ڕادەبەدەر زیاد دەکات، دەبێت بە ئاگەدارییەوە ھەڵسوکەوت لە گۆڕینەوەی سوودەکان بکە، بەم شێوەیە پاڵپشتی و ھاوکاری وەردەگریت.

 

 بورجی سەتڵ:٢٠/١ - ١٨/٢
سەرەڕای ئەوەی ھەموو شتەکان بە ئاسانی بەڕێوەدەچن، بەڵام کەسێک یان شتێک لەسەر ڕێگەکەت دەوەستێت، تواناکانت دیاریبکە، بۆ ئەوەی بەسەر ئاڵۆزییەکان زاڵ بیت یان بە ئاسانییەوە تێیپەڕێنیت، ئێستە کاتی ئەوە ھاتووە بەزیرەکییەوە تواناکەت بەکاربھێنیت، خۆت سەرقاڵ مەکە بە بابەتە لەکارکردووەکان، کەمتەرخەمی مەکە لە بەکارھێنانی تواناکانت، چوونکە ڕەنگە لە داھاتوودا کاریگەری نەمێنێت.

 

بورجی نەھەنگ:١٩/٢ - ٢٠/٣
ھەست بەئاسوودەییەکی تەواو دەکەیت بەھۆی ئەو شتە تایبەتانەی پێی ھەڵدەستیت، ئەو کەشە دەگوازرێتەوە بۆ کەسانی دیکە، ئەو ھەلە بقۆزەوە بۆ بەستنی پەیوەندی لەگەڵ ئەو کەسانەی بەھەمان عەقڵی تۆ کاردەکەن، پلانەکەت بەبیرۆکەی کەسانی دیکە تەواو بکە، بەوردی دەست بەکارەکەت بکە، بەھۆی ئەوەی لەپێشوودا ئەو کارانە دەست نەکەوتوون، بەڵام لەئێستەدا لەبەردەستن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟