ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ"١٤"ـی تەمووز

بەختی ئەمڕۆ"١٤"ـی تەمووز

بورجی کاوڕ:٢١/٣ - ١٩/٤
یەکەمجارە بەھۆی ھەڵسوکەوتێکەوە بکەویتە دۆخێکی شەرمەزارکەر، بەکارھێنانی ستراتیجی چارەسەرکردن دۆخەکە باش ناکات، ھەتا ئەگەر چەند جارێک ئەنجامی بدەیت و دووبارەی بکەیتەوە، بەڵام بەگۆڕانێکی کەم، لە ئەنجامدانی ھەڵسوکەوتێکی ئاسایی دەتوانیت بەرنامەیەکی دروست بۆ خۆت دابنێیت، بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەم ھەڵوێستە ببیتەوە و ڕزگاربیت.

 

بورجی گا:٢٠/٤ - ٢٠/٥
پەیوەندی ھاوڕێیەتیت زیاتر قووڵ دەبێتەوە، لەگەڵ ھاوڕێکانت دووبارە یادگاری ڕابردوو تۆماربکەنەوە، تۆ لەم ناوەندەدا ھەست بە ئاسوودەیی دەکەیت، بە زنجیرەیەک پەیوەندی کۆمەڵایەتی ئەرێنی و زیندوو دەڕۆیت، بەم شێوەیەش بە ئاسانی دەگەیتە ئامانجەکانت، پێویستە کاتێک چاوت بەیەکێک دەکەوێت بە نھێنییەوە وزەکەی لێوەربگریت.

 

بورجی دووانە:٢١/٥ - ٢١/٦
بەئاسانی و بەئەرێنییەوە ھەڵسوکەوت لەگەڵ کەسانی دەوروبەر دەکەیت، ھەمووان سەرنجی تۆ دەدەن، ئەم پەیوەندی بەستنە کاردانەوەیەکی ئەرێنی بۆ سەر ژیانت دەبێت، کە لەداھاتوودا لە ھەموو شوێنێک بەدەردەکەوێت، بۆیە دەبێت ڕێز لەو کەسانە بگریت، لەم ڕێگەیەوە دەرگایەکی نوێت بۆ بکرێتەوە و نرخی کەسایەتیت بەرز ببێتەوە.

 

بورجی قرژاڵ:٢٢/٦ - ٢٢/٧
لەم کاتەی ئێستەدا پێدەچێت دەرگەی سەرکەوتن بەڕووی تۆدا داخرابێت، سەرەڕای ئەوەی لەسەر ڕێگەیەکی دروست دایت، بەڵام دەبێت بەئاگەدارییەوە دەست بە پێشکەوتن بکەیت، بەھۆی ئەوەی لەم کاتەدا، ئاستەنگییەکی زۆر لەسەر ڕێگەکەت ھەیە و پێویستە ھەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە بکەیت و ھەندێک ئەگەر لە بەردەمتدا دابنێیت، ھەوڵبدە ناوەوەی خۆت بگۆڕیت و وردبیتەوە لەشتە گرنگەکان، بە تێپەڕبوونی کات دەگەیتە ئامانجەکانت.

 

بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
تۆ لە ئێستەدا بەشێوەیەکی زۆرباش لەناو گروپەکەت کاردەکەیت، تۆ گوێڕایەڵیان دەکەیت، بۆیە دەتوانیت لەم ڕێگەیەوە بەشێوەیەکی خێراتر بگەیتە ئامانجەکانت، ھەروەھا دەتوانیت قبووڵی پێشنیارەکانیان بکەیت، لەڕووی ژیانی تایبەتیشەوە ھەست بە حەوانەوەیەکی زیاتر دەکەیت ئەگەر لەناو کۆمەڵێک کەس بیت، ئەمەیش ھاوکاریت دەکات بۆ ئەوەی لەڕووی ژیانی سۆزدارییەوە بەرەو پێشەوە بچیت و ھەندێک کاتی ڕۆمانسی بەسەر ببەیت.

 

بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
کارەکەت پێویستی لێھاتوویی تۆ ھەیە، دەتوانیت بیرۆکەی ھاوڕێکانت کۆبکەیتەوە، بۆ ئەوەی سەرکەوتووبیت، بەم شێوەیە کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر متمانەیی خۆت بەدەست دەھێنیت، ھاوڕێکانت تێبینی نەرمی تۆ دەکەن بەوەی توانای کۆکردنەوەی ھەموو کەسایەتییە جیاوازەکانت ھەیە، ھەست بەدۆخێکی زۆرباش دەکەیت، گرنگی بەتەندروستی کەسانی دیکە دەدەیت، بەڵام ئەوەیش لەبیرمەکە گۆڕینی خووی ڕۆژانەت شتێکی باش نییە.

 

بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
ئەمڕۆ ڕۆژێکی باش نابێت بۆ تۆ، لە ڕووی شتی تایبەتییەوە کۆمەڵێک شت ھەن بەپێی ئارەزووی تۆ بەڕێوەناچن، لەلایەکی دیکەوە خۆت لەبەردەم چەند ئاستەنگییەک دەبینیتەوە و بەھۆی ھەڵەی کەسانی دیکە، زیادەڕۆیی مەکە لە کاردانەوەکانت، ھەوڵبدە ھێمن بیتەوە، ھەروەھا ھەوڵبدە ئەم ھێمنییە لەسەر کەسانی دیکە بسەپێنیت.

 

بورجی دووپشک:٢٣/١٠ - ٢١/١١
نابێت بەرپرسیارییەتی زۆر لە ئەستۆ بگریت، ھەتا ئەگەر زۆر سەرنجڕاکێش بن، دەبێت وردبیتەوە لەشتە گرنگەکانی خۆت، ئەگەر نا خۆت تووشی دۆخێکی مەترسیدار دەکەیتەوە، ئەگەر ھەموو شتەکان لەسەر خۆتدا کۆبکەیتەوە، ئەگەر بڕیارێکی گرنگ لەبارەی دۆخەکە دەدەیت، داوای ھاوکاری لەکەسانی دیکە بکە، سەرکەوتنت مسۆگەرە ئەگەر وردبیتەوە لەبەکارھێنانی وزەکەت.

 

بورجی کەوان:٢٢/١١ - ٢١/١٢
پێدەچێت ئەمڕۆ شتەکان بەپێی پێویست بەڕێوەنەچن، بەھەمان شێوە تۆ کێشەت ھەیە لە وردبوونەوەی شتەکان، سەرەڕای ئەوەیش دەبێت خۆت لە ئاڵۆزییەکان بپارێزیت، نا ئومێد مەبە، ئەگەر شتی باشتر ئەنجام بدەیت ئەوا دووبارە سەرکەوتنێکی دیاریکراو بەدەست دەھێنیت، نابێت پێشبینی زۆریش بکەیت، کاتێک ھێمن دەبیتەوە متمانەییت زۆرتر دەبێت، بەم شێوەیە دۆخەکە باشتر دەبێت.

 

بورجی گیسک:٢٢/١٢ - ١٩/١
تۆ ئەمڕۆ لە خۆباییت و ئەمەیش وا دەکات لەڕووی کارەکەتەوە دووربیت لە نەرمی، ھەروەھا کەسانی دەوربەرت لە کارەکەت ھەست دەکەن زۆر داواکاری بێ مانات ھەیە، ھەوڵبدە داواکارییەکانت چڕ بکەیتەوە و بیریان لێ بکەیتەوە، مەھێڵە گلەییەکانت کاریگەرییان لەسەر کەسایەتییت ھەبێت، خۆت بەراورد مەکە بە ھاوپیشەکان، بەھۆی ئەوەی تۆ مافت زیاترە، بۆیە زیاتر ھێمن ببەوە و خۆت سەرقاڵ مەکە بە شتە لاوەکییەکان.

 

بورجی سەتڵ:٢٠/١ - ١٨/٢.
بەم نزیکانە ڕووبەڕووی ئاڵۆزی و ڕکابەرایەتی کردن دەبیتەوە، ئەمەیش بەھۆی ئەوەی یەکێک دژایەتی تۆ دەکات یان بە ھۆی ئاستەنگی ئەو شوێنەی کە تیایدا ئامادە دەبیت، بۆیە ماندوو دەبیت لەپێناو ھاوسەنگی ڕاگرتن، دەبێت ئەوەیش لەبەر چاو بگریت کە ھەوڵبدەیت کەمترین کاریگەری نەرێنی لەسەر ڕێچکەی ژیانی تۆ ھەیە، بە تایبەتی ئەگەر ھاتوو بڕیارێکی دروست لە پێناویدا بدەیت.

 

بورجی نەھەنگ:١٩/٢ - ٢٠/٣
ئەگەر ھەست بەگومان دەکەیت لەڕووی ژیانی تایبەتییەوە، ئەوا ئێستە کاتی ئەوە ھاتووە لەڕووی دەروونییەوە ھەست بە دڵنەوایی بکەیت و خۆت لەو گومانە ڕزگاربکەیت، بۆ ئەوەی ھەست بە جێگیری بکەیت، لەزۆربەی کاتدا تووشی ھیچ ئاستەنگییەک نابیتەوە، کەسانی دەوربەریش ھەوڵی ڕێزگرتنی بیرۆکەکانت دەدەن، بەم شێوەیە دۆخەکە دەگاتە ئەوەی ھاوکاریت بکات، بۆ ئەوەی بارودۆخەکە بەپێی تۆ بڕوات، لەگەڵ ئەوەیشدا پێویستە خۆت دڵنیا بکەیتەوە.


 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟