ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ"١٥"ـی شوبات

بەختی ئەمڕۆ"١٥"ـی شوبات

بورجی کاوڕ:٢١/٣ - ١٩/٤
کەسانی دەوروبەرت بە ئەرێنییەوە مامەڵەی تایبەتیت لەگەڵ دەکەن، بۆیە ئەم ماوەیە تەرخان بکە بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئاستەنگییەکان ببیتەوە لەناو گروپەکەت و بەشێوەیەکی خێراتریش بگەیتە ئامانجەکانت، بەم شێوەیە بەڕاستەوخۆی گروپەکەت گەشە دەکات، ھەروەھا ئەگەر پێداگری لەھەندێک شتدا بکەیت دەگەیتە باشترین سەرکەوتن.

 

بورجی گا:٢٠/٤ - ٢٠/٥
بەھۆی گۆڕانی بارودۆخەوە، پێدەچێت دووبارە ئامانجەکانت لەدەرەوەی ویستی تۆ بن، خۆت تووشی نائومێدی مەکە بەجیاواز سەیری شتەکان بکە و دووبارە بیر لەدۆخەکە بکەوە، بەم شێوەیە کەمتر زیانت پێ دەکەوێت، ئەگەر ھەست دەکەیت دۆخەکە لەم شێوەیە نییە، دووبارە دەست بکەوە بەپلانەکانت بۆ ئەوەی ئامانجەکانت بەدەست بھێنیتەوە.

 

بورجی دووانە:٢١/٥ - ٢١/٦
تۆ پڕیت لەوزە و گەشبینی، بۆیە سەرت نەسوڕمێت کاتێک ھەموو شتەکان بەخێرایی ڕوودەدەن و ئەنجامێکی باشیان دەبێت، بەم ھۆیەوە کەسانی دەوروبەر سەرسامن بەتۆ، بەڵام بەھۆی لەخۆبایی بوونەوە مەھێڵە ئامانجەکانت بەئاسانی بڕوات، پێدەچێت خاوەن بەختێکی باش بیت مەیگۆڕە بۆ بەختێکی خراپ.

 

بورجی قرژاڵ:٢٢/٦ - ٢٢/٧
لێرەدا پێناچێت ھیچ پێشکەوتنێک لەئامانجەکانت ھەبێت، بەڵام دڵتەنگ مەبە بەھۆی ئەوەی زۆربەی کەس دڵنەواییت دەکەن، تواناکانت کۆبکەوە و بەردەوامی بدە لەبەدیھێنانی خەونەکانت، ھەتا ئەگەر نەتوانی شتێکی زۆریش بەدەست بھێنیت، بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا بەخێرایی ھەڵسوکەوت مەکە، بەشێوەیەک سەیری کێشەکان بکە کە دەتوانیت چارەسەریان بکەیت.

 

بورجی شێر:٢٣/٧ - ٢٢/٨
پێویستە زیاتر ئاگەداری بیت لەکارەکەت، تۆ بەخێرایی توڕە دەبێت لەھاوپیشەکانت، پێویستە ئامانجەکانت بەنرخ بن نەک زۆرتر بن، دەبێت بەدیبلۆماسیانە ھەڵسوکەوت لەگەڵ ناکۆکییەکان بکەیت، ئەم لایەنە جێبەجێ دەبێت بەسەر ژیانی تایبەتیش، تۆ لەگەڵ کەسانی دەوربەرت ڕکابەرایەتی دەکەیت، دەبێت زیاتر پەیوەست بیت بەکەسە نزیکەکانت، بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی باش لەتۆ بگەن، تۆ ھەست بەدڵتەنگییەکی زۆر دەکەیت لەناوەوە، ھەوڵبدە ھێمن بیتەوە و گەشتێکی بچووک ئەنجام بدەیت و ڕاھێنانی وەرزیش بکەیت.

 

بورجی گوڵەگەنم:٢٣/٨ - ٢٢/٩
 لەئێستەدا ھیچ شتێک بەپێی ویستی تۆ بەڕێوەناچێت، بەڵام بەگۆڕانی ھەندێک شتی ناو ناتخت، بەخێرایی دەگەیتە ئامانجەکانت، بەوەرگرتنی بیرۆکەی کەسانی دیکە، لەڕووی ژیانی تایبەتییەوە ڕووبەڕووی کۆمەڵێک کێشە دەبیتەوە، بەڵام دەبێت ڕوانینێکی ڕوونتر ھەبێت بۆ دۆخەکە، تەندروستی جەستەییت باشتر بووە، بیر لەشێوازی ژیانت بکەوە، زۆر خۆت ماندوو مەکە.

 

 بورجی تەرازوو:٢٣/٩ - ٢٢/١٠
ئەمڕۆ بەیانیت بەکۆمەڵێک کێشە دەست پێ دەکات، بۆیە تووشی ھەندێک دۆخ دەبیتە کە ناتوانیت بەسەریاندا زاڵبیت تەنھا بەگۆڕانی سەیرکردنی شتەکان نەبێت، خۆت لەشتە باو و ڕابردووەکان داببڕێنە، سەیری شتە نوێیەکان بکە، دەبێت ئاگەداری گلەیی کردن بیت لەکەسانی دیکە بەھۆی ئەوەی ھەندێکجار تۆ لەسەر ھەڵەیت، بەڕووی شتە نوێیەکان بکرێوە بۆ ئەوەی شتی زیاتر فێر بیت.

 

بورجی دووپشک:٢٣/١٠ - ٢١/١١
پێدەچێت لەئێستەدا بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو زیاتر ڕٍکابەرایەتی دۆخەکە بکەیت، گلەیی لەکەسانی دیکە مەکە، چونکە ھەندێک کات تۆ لەسەر ھەڵەیت، ھەوڵبدە ئارام بیتەوە، بەشێوەیەکیش سەیری ئاستەنگییەکان بکە کە بەڕێگەیەکی تایبەتی دەتوانیت چارەسەریان بکەت، بەئاشکراکردنی ئەو ئارامیەش بەھێزتر لەدۆخەکە ڕزگارت دەکات.

 

بورجی کەوان:٢٢/١١ - ٢١/١٢
ئەمڕۆ لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە زیرەکییەکانت بەدەردەکەوێت، دەبێت ئەم دەرفەتە بقۆزیتەوە بۆ باشتر کردنی بارودۆخەکە، بەم شێوەیە لەکارەکەت و لەدەرەوەی کارەکەت سەرکەوتن بەدەست دەھێنیت، ھەروەھا لەژیانی تایبەتیت دۆخێکی باشت دەست دەکەوێت، کەسانێکیش ڕێزت لێ دەگرن و بەنەرمییەوە ھەڵسوکەوتت لەگەڵ دەکەن.

 

 بورجی گیسک:٢٢/١٢ - ١٩/١
خۆت ئامادەبکە بۆ ڕوودانی ھەرشتێکی چاوەڕوان نەکراو، ڕەنگە ھەندێک شتی چاوەڕوان نەکراو بێنە بەردەمت، ھاوبەشی ژیانت پارێزگاری لەشتە تایبەتەکانت دەکات، بەڵام پێشبینی زۆر مەکە، بەھۆی ئەوەی کەسانی دیکە بەئەرێنییەوە ھەڵسوکەوتت لەگەڵ دەکەن و کاریگەرییەکی زۆر باش لەسەر ڕێگەکەت دروست دەکەن.

 

 بورجی سەتڵ:٢٠/١ - ١٨/٢
تۆ ئەمڕۆ ھەست بەنوێ بوونەوە و چالاکی دەکەیت، ئەمەیش ئاماژەیەکە بۆ ئەوە شتی باش بدەست بھێنیت و ئاڕاستەیەکی ئەرێنیش بدەیت بەدەوروبەرت، ئێستە کاتەکە گونجاوە بۆ ئەوەی ئەو پڕۆژانەی کە لەناو خەیاڵی تۆدا ھەن، بەھۆی ئەو متمانە بوخۆبوونەتەوە دەتوانیت زیاتر لەجاران ھاوکاری کەسانی دیکە بکەیت، بەڵام لەخۆبایی مەبە و پاڵپشتی لەبەدەسھێنانی شتەکان.

 

بورجی نەھەنگ:١٩/٢ - ٢٠/٣
تۆ بەتەواوی لەگەڵ خۆت و کەسانی دیکە گونجاویت، جا چ لەسەر ئاستی کەسایەتی بێت یان پیشەیی بێت، ئەمەیش کاریگەری لەسەر بەھێزکردنی پەیوەندییەکان، وادەکات کۆتایی بەناکۆکییەکان بێت ، بۆیە ئەم کاتانە بۆ چاککردنەوەی کاتە قورسەکان بەکاربھێنە، بەھۆی ئەوەی ھەندێک ئەستێرە ھاتوونەتە ناو بورجەکەتەوە لەبەرژەوەندی تۆدا کار ناکەن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟