ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ "١٥"ـی تەمووز

بەختی ئەمڕۆ "١٥"ـی تەمووز

بورجی کاوڕ:٢١/٣ - ١٩/٤
ژمارەیەک شت بوونیان ھەیە و بە پێی ویستی تۆ بەڕێوە ناچن، بۆیە دەبێت ڕووبەڕووی ئەوانە بیتەوە کە لەدژی تۆ کاردەکەن، ھەوڵبدە خۆت ئامادە بکەیت بۆ ڕکابەرایەتی کردنی ئەم دۆخە ڕووبەڕووی ھەموو ئەو شتانە بیتەوە کە ئاڵۆزیان بۆ تۆ دروست کردووە، بۆ ئەوەی لە کۆتایشدا دۆخەکە ئەنجامێکی باشی ھەبێت.

 

بورجی گا:٢٠/٤ - ٢٠/٥
تۆ لەڕاستیدا کەسێکی کۆمەڵایەتیت، بەڵام لەم کۆتاییەدا یەک تا دوو لەکەسە ناسیاوەکانت فەرامۆش کردووە، دەبێت جارێکی دیکە ئەو پەیوەندییانە چاک بکەیتەوە و دووبارە پەیوەندیان لەگەڵ ببەستیتەوە، بەم شێوەیە چارەسەری ناکۆکییەکانی نێوان خۆت و ھاوڕێکانت و ئەندامانی خێزانەکەت کۆتاییان پێ دێت، بەچەندین کاتژمێر ئاسوودەیی و ئارامی تێپەڕدەبیت و کاتە 
قوڕسەکان تێپەڕدەبن.

 

بورجی دووانە:٢١/٥ - ٢١/٦
ئەمڕۆ گرنگییەکی زۆرت پێ دەگات لەلایەن کارەکەتەوە، روحی بە گروپبوون بە لە تۆ تێبینی دەکرێت، بۆیە تا دەتوانیت لەناو گروپەکەت کاربکە، ئەمە وا دەکات زیاتر ھەست بەئاسوودەیی بکەیت، ئەمڕۆ شتێکی ئاسایی ئەنجام بدە، بۆ نموونە ئاھەنگێک سازبکە، تۆ لەبارێکی دەروونی باشدایت، خۆت ماندوو مەکە، ئەگەر نا تووشی زیانی تەندروستی دەبیت.

 

بورجی قرژاڵ:٢٢/٦ - ٢٢/٧
ئەمڕۆ ڕاشکاوییت یارمەتی دەدات بۆ ئەوەی مامەڵە لەگەڵ دۆخە ئاستەنگییەکان بکەیت، بەم شێوەیە پاڵپشتییەکی چاوەڕوان نەکراوت بەدەست دەگات، ئەمە قبووڵ بکە، ھەوڵبدە پەیوەندییەکان لەگەڵ کەسانی گەشبین دابنێیت، لەڕووی ژیانی تایبەتییەوە پاڵپشتیت پێ دەگات، ئەمەیش بەکاربھێنە بۆ ئەو بابەتانەی کە ماوەیەکی مێشکت پێ سەرقاڵ کردووە، ئەگەریش وا ھەست دەکەیت ئەنجامدانی ڕاھێنانی وەرزشی بە تەنیا بۆ تۆ ھیچ سوودی نییە، ئەوا دەتوانیت لەگەڵ گروپێک لە ھاوڕێکانت ئەم کارە ئەنجام بدەیت.

 

بورجی شێر:٢٣/٧ - ٢٢/٨
لەم کاتەی ئێستەدا تۆ بەشێوەیەکی زۆرباش لەناو گروپەکەت کاردەکەیت، تۆ بەھەمان شێوە گوێڕایەڵی دۆخەکە دەکەیت، پارێزگاری لەم کەشە بکە، بۆ ئەوەی ئامانجە کەسییەکانت بەدەست بھێنیت، خێرا بە لە وەرگرتنی ھاوکارییەکان، بۆ ئەوەی لە ڕووی ژیانی تایبەتییەوە زیاتر ھەست بە ئاسوودەیی بکەیت، بەتایبەتی کاتێک لەناو کۆمەڵێک کەس دەبیت، ئەم ھەستە دەبێتە پاڵنەرێک بۆ ئەوەی لەڕووی ژیانی سۆزدارییەوە بەرەو پێشەوە بچیت.

 

بورجی گوڵەگەنم:٢٣/٨ - ٢٢/٩
ئەمڕۆ دەتوانیت ھەڵوێستێکی ئومێد بەخشانەت ھەبێت بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییە خێزانییەکان، ئەمەیش بەدڵخۆشی لەلایەن خێزانەکەت قبووڵ دەکرێت و پاڵپشتیت لێ دەکەن بۆ جێبەجێ کردنی پلانەکانت، ئەو پەیوەندییە باشە بەردەوامی بەژیانی سۆزداریت دەدات، لەکەسێکی دیاریکراو نزیک دەبیتەوە، بۆ ماوەیەکی دێر پەیوەندیتان دەمێنێتەوە.

 

بورجی تەرازوو:٢٣/٩ - ٢٢/١٠
خۆت تووشی نائومێدی مەکە بەھۆی باش بەڕێوە نەچوونی شتەکان، سەرەڕای ئەوە دەبێت پلانەکانت جێبەجێ بکەیت، بەھۆی ئەوەی ناتوانیت زۆر شت بەدەست بھێنیت، بەرگری لە ئارەزووەکانت بکە، ھەتا ئەگەر دۆخەکەیش پێچەوانەی تۆ بێتەوە، بەھۆی پێشنیار کردنی زۆرەوە تووشی خۆت نائومێدی کردووە، ھەوڵبدە ئەو ھەلانە بقۆزەوە کە ھێشتا بۆت پێشنیار کراون، لە بری ئەوەی ھەموو شتەکان بەیەکەوە جێبەجێ بکەیت.

 

بورجی دووپشک:٢٣/١٠ - ٢١/١١
تۆ پڕیت لەچالاکی و بوێری، لەم دۆخە باشتر نادۆزیتەوە بۆ جێبەجێ کردنی ئارەزووەکانت، بەڵام دەبێت بەئاگەدارییەوە ھەنگاو بنێیت، چوونکە ڕەنگە بە وردبینیت لە دەست بدەیت، لەمیانی جێبەجێ کردنی شتە ئاڵۆزەکان، دڵنیاببەوە لەنزیکبووونەوەی شتەکان بە شێوەیەکی ھەڵواسراوی لە ھەموو لایەنە سەرەکییەکان وردببەوە، بۆ ئەوەی سەرکەوتنی زیاتر بەدەست بھێنیت.

 

بورجی کەوان:٢٢/١١ - ٢١/١٢
بەم نزیکانە تووشی قەیران دەبیتەوە، ھەڵبدە دان بەخۆتدا بگریت و توڕە نەبیت، ئەگەر پارێزگاری لە ھەندێک شت بکەیت، ھەروەھا ڕٍووبەڕووی ڕووداوەکان بیتەوە، کە کاریگەرییان ھەیە، ئەوا دۆخەکە ماوەیەکی زۆر ناخایەنێت و نابێتە ھۆکاری دروستبوونی شکستی زۆر، زیاتر گرنگی بەتەندروستیت بدە.

 

بورجی گیسک:٢٢/١٢ - ١٩/١
وزەکەت کۆکراوەتەوە و پڕیت لە پەرۆشی، بەڵام بەداخەوە ئەم وزەیە پێچەوانە دەبێتەوە، لە ھەندێک کاتدا تووشی ھەڵچوون و توڕەیی دەبیتەوە و زیان بە کەسانی دیکە دەگەیەنیت، پێویستە لەم کاتەدا خۆت دووربخەیتەوە لە ناکۆکییەکان، بۆیە بگەڕی بەدوای چارەسەرە ناوەندییەکان و زیاتر روحی ھەوکاریت ھەبێت.

 

بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢ 
ھەڵسەنگاندنەکان لەئێستەدا دەست بە پێشکەوتن دەکەن، بۆیە دەبێت بە گەشبینییەوە مامەڵە بکەیت و متمانەت بە خۆت ھەبێت، مەکەوە ژێر کاریگەرە بیرۆکەی کەسانی دیکە و مەھێڵە ڕکابەرایەتی بۆ چوونەکانت بکەن، ئەم ڕکابەرایەتییەش دەتوانیت بۆ بەرەو پێشچوونی ھەندێک شت بەکاربھێنیت، بەم شێوەیە لە بری ھەلێک دوو ھەلت بەدەست دەکەوێت.

 

 بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
ھەموو کەسانی دەوروبەرت بە ئەرێنییەوە ھەڵسوکەوتت لەگەڵ دەکەن بۆ بەرەو پێشەوەچوونی شتەکان، ئەم پاڵپشتییەش لە لایەن ھاوڕێکانت لە لایەک و لەلایەکی دیکە لە کەسە نزیکەکانت بە دەستت دەگات، بە پاراستنی ھەندێک لە ھەڵسوکەوتەکانت دەبێتە ھۆی سەرنجڕاکێشانی کەسانی دیکە، دەبێت وەڵامێکی جوانت ھەبێت بۆ ئەو کەسانە، بۆ ئەوەی لە داھاتوودا ئەم پاڵپشتییە گەشە بکات، لەگەڵ بەرەو پێشچوونی جیھان.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟