ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ"١٦"ـی نیسان

بەختی ئەمڕۆ"١٦"ـی نیسان

بورجی کاوڕ:٢١/٣ - ١٩/٤
ھەندێک گۆڕانکاری لەژیانت ڕوودەدەن، لەمە شەرم مەکە، پێشوازییەکی باش لە خەڵک بکە، بەم شێوەیە چات بە کەسانێک دەکەوێت، کە دەتوانیت گوێڕایەڵیان بیت و پەیوەندییەکی واتادار دروست بکەن، لەڕووی کاری پیشەییەوە، تووشی ھەندێک ڕکابەرایەتی دەبیتەوە، پێویست بە ترس ناکات، بەھۆی بەختت ھەیە، ئەم ھەلە بە دۆخێکی گەشەی کەسی ھەژماربکە.

 

بورجی گا:٢٠/٤ - ٢٠/٥
خۆت بۆ ھەموو شتە چاوەڕوان نەکراوەکان ئامادەبکە، سوپرایزە خۆشەکان لەچاوەڕوانی تۆدایە، سەرەڕای ئەمەیش، ھاوبەشی ژیانت پارێزگاری لە شتە تایبەتەکانت دەکات، مەھێڵە پێشبینییەکانت لەوە زیاتر بن، سوپاسی ئەو شتانە بکە دێنە بەردەمت، ھاوڕێیانت بە ئەرێنییەوە ھەڵسوکەوتت لەگەڵ دەکەن، ڕێزی تۆ دەگرن و بەشێوەیەکی بریقەدار کاریگەری لەسەر ڕێگەکەت دەبێت.

 

بورجی دووانە:٢١/٥ - ٢١/٦
ئەگەر ئارەزووی سەرکەوتن و بەدەستھێنانی شتێکی بەنرخ دەکەیت، ئێستە کاتی ئەوە ھاتووە دانووستاندن لەگەڵ کەسانی دیکە بکەیت، جا چ ئەو کەسانە ھاوڕێ بن یان کەسانی نزیک بن، مەھێڵە ھەلەکان لەدەست بدەیت، بە ماندوبوونێکی زۆر دەبێت ھەلەکان بقۆزیتەوە، ڕەنگە دۆخەکە بەپێچەوانەیی ھەڵگەڕێتەوە و نەتوانیت ھیچ شتێک بەدەست بھێنیت.

 

بورجی قرژاڵ:٢٢/٦ - ٢٢/٧
ئەو ئاڵۆزییانەی ماوەیەکە لەبەردەمتدا ھەن، بەشێوەیەکی پلەیی دەگۆڕدرێن بۆ ڕاستەقینەیی و مەحاڵە جارێکی دیکە سوودی ھەبێت، بە زووترین کات دەبێت ڕووبەڕووی ڕکابەرایەتییەکان بیتەوە، ھەتا ئەگەر ھاتوو شتەکان زۆر قوڕس بن، چەند درەنگتر بکەویت، ئەوا ئاڵۆزییەکان زیاتر کۆدەبنەوە و پێویستت بە ھێزێکی دوو ھێندەیی دەبێت بۆ تێپەڕبوونی.

 

بورجی شێر:٢٣/٧ - ٢٢/٨
تۆ کەسێکی نەرمیت و قبووڵی گۆڕانکارییەکان دەکەیت، بۆیە بە ماوەیەکی ھێمن تێپەڕدەبیت، ھەر کاتێک شتێک ئەنجام دەدەیت بە ماندوبوونێکی کەم ئەنجامێکی باشی دەبێت، ئەم کاتانە بقۆزەوە بۆ بەرەو پێشچوونی خەونەکانت و داواکارییەکانت، لەگەڵ ئەوەیشدا دەبێت، بە ئاگادارییەوە ھەموو ئەرکەکان بەیەکجار جێبەجێ نەکەیت، بەھۆی ئەوەی لە دواییدا وزەکەت نامێنێت بەھۆی گۆڕانی دۆخەکە.

 

بورجی گوڵەگەنم:٢٣/٨ - ٢٢/٩
بەھۆی گۆڕانی بارودۆخەوە پێدەچێت دووبارە ئامانجەکانت لەدەرەوەی ویستی تۆ بن، مەھێڵە تووشی نا ئومێدی و دڵتەنگی بیت، دووبارە بیر لە دۆخەکە بکەوە، تەنھا بە تێڕوانینی جیاواز دەتوانیت ئاستەنگییەکان کەم دەکەیتەوە، لەم سنورەدا ڕەچاوی دۆخەکە دەکەیت، بۆ ئەوەی ئامانجەکەت ببێتە مەبەستێکی سەرەکی.

 

بورجی تەرازوو:٢٣/٩ - ٢٢/١٠
ئەگەر بە ئاگەدارییەوە ھەڵسوکەوت نەکەیت، ئەوا ھەڵچوونەکانت زاڵ دەبن بەسەردا و دەبنە ھۆی زیان گەیاندن بەو شتانەی ئارەزووی دەکەیت لە داھاتوودا، تۆ ئارەزوو دەکەیت خۆت بەراورد بکەیت بە کەسانی دیکە، بەھەمان شێوە تۆ بەدوای ڕکابەرایەتییەکان دەگەڕێیت، زاڵ ببە بەسەر دەروونت، سەرەڕای بوونی وزەکەت ڕەنگە بکەویتە دۆخێکی شەرمەزارکەر بەھۆی ئەوەی وزەکەت جێگیر نییە.

 

بورجی دووپشک:٢٣/١٠ - ٢١/١١
لێرەدا ھیچ پێشبینییەک نییە بۆ بەرەو پێشچوونی ئامانجەکەت، نا ئومێد مەبە یان مەترسە لەوەی کەسانی دیکە زیان بە تۆ دەگەیەنن، ھێزەکەت کۆبکەوە و بەردەوام بە لە بەدیھێنانی خەونەکانت، ھەتا ئەگەر نەتوانیت ھیچ شتێکیش بگۆڕیت، نابێت بە خێراییەوە ھەڵسوکەوت بکەیت، پارێزگاری لە وزەکەت بکە، بەشێوەیەک سەیری کێشەکان بکە کە دەبێت بەسەریدا زاڵ بیت، متمانەت بەوە ھەبێت کە دەتوانیت بەرامبەر ھەموو شتێک بوەستیتەوە.

 

بورجی کەوان:٢٢/١١ - ٢١/١٢
ئێستە کاتی ڕوون کردنەوەی دۆخەکە ھاتووە، ئەمەیش بەسەر شتە گرنگەکان جێبەجێ دەبێت کە ماوەیەکە بەھۆی لێک تێنەگەیشتنەوە ڕوویان داوە لەنێوان ھاوڕێکانت، متمانەییت دەبێتە جێگەی سەرنجی کەسانی دیکە، بەچاوێکی کراوە سەیری شتەکان بکە، ناسیاوە کۆنەکانت ژیانت بۆ دەگەڕێننەوە، وزەکەت بۆ چالاکی وەرزشی بەکاربھێنە.

 

بورجی گیسک:٢٢/١٢ - ١٩/١
لەم کاتەی ئێستەدا ھیچ شتێک بەپێی ویستی تۆ بەڕێوە ناچێت، بەڵام ئەگەر گۆڕانکاری لەناخی خۆتدا بکەیت، ئەوا بەشێوەیەکی خێراتر دەگەیتە ئامانجەکانت، ئەمەیش بە ھاوکاری کەسانی دیکە دەبێت، لەڕووی ژیانی تایبەتییەوە ڕووبەڕووی ھەموو کێشەکان دەبیتەوە، بەڵام دەبێت تێڕوانینت ڕوونتر بێت بەرامبەر بە دۆخەکە، بۆ ئەوەی تەندروستی جەستەت بەرەو باشی بچێت، بیر لە شێوازی ژیانت بکەوە، بەڵام زۆر ڕەق مەبە لەگەڵ دەروونی خۆت.

 

بورجی سەتڵ:٢٠/١ - ١٨/٢
ئەمڕۆ دەتوانیت بە شێوەیەکی باش لە ناو گروپەکەت کاربکەیت، بە ھەمان شێوە تۆ گوێڕایەڵی دۆخەکە دەکەیت، پارێزگاری لە بنچینەی کارەکەت بکە، بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی خێراتر بگەیتە ئامانجە کەسییەکەت، لە ڕووی ژیانی تایبەتییەوە لەناو کۆمەڵە کەسێک زیاتر ھەست بە ئاسوودەیی دەکەیت لەچاو ئەوەی بەتەنھا بیت، ئەم ھەستە ھاوکاریت دەکات بۆ ئەوەی لەڕووی ژیانی سۆزدارییەوە بەرەو پێشەوە بچیت.

 

بورجی نەھەنگ:١٩/٢ - ٢٠/٣
ئەمڕۆ دەتوانیت ھەڵوێستێکی ئومێد بەخشانەت ھەبێت بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییە خێزانییەکانت، بەم شێوەیە خێزانەکەت پێشوازییەکی گەرمت لێ دەکرێت و پاڵپشتی لە پلانەکانت دەکەن، پەیوەندی سۆزداریت بەردەوامی دەبێت، لەکەسێکی دیاریکراو نزیک دەبیتەوە، بۆ ماوەیەکی درێژ پەیوەندییەکەتان دەمێنێتەوە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟