ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ "١٦"ـی شوبات

بەختی ئەمڕۆ "١٦"ـی شوبات

بورجی کاوڕ:٢١/٣ - ١٩/٤
کاتەکە گونجاوە بۆ بەستنی ھەموو پەیوەندییەکان، جا ئەو پەیوەندییانە کۆن بن یان نوێ بن، ئەم کرداری پەیوەندی بەستنە دەبێتە ھۆی دەوڵەمەندکردنی بیرۆکەکانت، بەڵام دەبێت بیر لەیەک لایەنەوە سەیری ئەم پەیوەندییانە بکەیت، ھەروەھا دەبێت لەسەر ئاستی سۆزداری دەتوانیت مامەڵەیان لەگەڵ بکەیت، بەم شێوەیە بەماوەیەکی کورت دەتوانیت سوود لێ وەربگریت.

 

بورجی گا:٢٠/٤ - ٢٠/٥
لەئێستەدا تۆ لەسەر پردی پەڕینەوەی کێشەکانی، بەڵام پێدەچێت بەھۆی بەخۆبەدەست دانەوە ئاستەنگیت بۆ دروست دەبێت، ئەم کاتانە بەکاتێکی ھەڵسەنگاندنی تواناکانت ھەژماربکە، بەم شێوەیە گرنگییەکانی ڕابردووت بۆ دەردەکەوێت، بەتێپەڕبوونی کاتیش وزەیەکی زیاترت پێویستە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی بەردەوام بەسەر ئاستەنگییەکان زاڵبیت.

 

بورجی دووانە:٢١/٥ - ٢١/٦
لەئێستەدا شتەکان زۆر ئاسان بووتەوە لەکارەکەت، دەبێت کاتەکانت زیاتر تەرخان بکەیت بۆ بابەتە گرنگەکان، لەگەڵ ئەوەیشدا زیاتر وردببەوە لە ئامانجەکانت، لەئێستەدا پەیوەندییە خێزانییەکانت بەھێمنیدا دەڕوات، ئەمەیش دەگەڕێتەوە بۆ باشی خۆت، ناکۆکییە کۆنەکانت کۆتایی پێدێت لەگەڵ کەسە خۆشەویستەکانت لەڕێگەی گفتوگۆکردنەوە چارەسەرەکان زۆر ئاسان دەبێتەوە، بەم شێوەیە زۆر ھەست بەدڵخۆشی دەکەیت، لەڕووی تەندروستییەوە پێویستە زیاتر ئاگەداری خۆت بیت.

 

بورجی قرژاڵ:٢٢/٦ - ٢٢/٧
ئەمڕۆ ھەڵسەنگاندن بۆ کارەکەت دەکرێت، بەڵام پێویست بە دڵەڕاوکێی ناکات، بەھۆی ئەوەی تۆ لەتوانادا ھەیە بەئاسانی بەسەر ئەم دۆخە زاڵبیت، ئەم ھەڵسەنگاندنە ژیانی تایبەتیشت دەگرێتەوە، لەم کاتەدا پێویستە بەرگری لەخۆت بکەیت و زیاتر وردبیتەوە لەسەر ئامانجەکانت، ھەتا ئەگەر بڕیاری سەخت لەبارەیەوە بدەیت، بەم شێوەیە ڕێگە چارەسەرەکان ئاسان دەبنەوە و کێشەکان تێدەپەڕێنیت.

 

بورجی شێر:٢٣/٧ - ٢٢/٨
تۆ وزەیەک لەناو ناختدا ھەیە، ڕەنگە لەھەر کاتێکدا بتەقێتەوە، بەڵام بەداخەوە ئەم ھەستە باش نییە، خۆت بەدەست ئەم پاڵنەرەوە مەدە، چونکە وا دەکات ھەموو شتەکانی ناو ناخت دەربکەیت و کەسانی دەوروبەر بەبێ مەبەست بریندار بکەیت، ھەڵبدە ھێمن بیتەوە و زیاتر لەکەسانی دیکە تێبگەیت.

 

بورجی گوڵەگەنم:٢٣/٨ - ٢٢/٩
پێناچێت ئەمڕۆ کێشەکانت و بەرکەوتنی زیانەکانت بەشێوەیەکی ئاسان تێپەڕێت، زیرەک بە و خۆت ئامادە بکە بۆ خستنە ڕووی بیرۆکەی گرنگ، ئەگەر ئەم کارە نەکەیت، ئەوا تووشی شکستی بەردەوام دەبیتەوە، بەوردییەوە ھاوسەنگی دۆخەکە ڕابگرە، بیر لەئامانجەکان بکەوە و ھەوڵبدە بەدەستیان بھێنیت، ئەگەر توانیت ئەم ھەنگاوانە جێبەجێ بکەیتـ، ئەوا ڕێگە چارەسەرەکانی کێشەکان ئاسان دەبنەوە.

 

بورجی تەرازوو:٢٣/٩ - ٢٢/١٠
ئەمڕۆ تووشی ھەندێک دۆخی ئاڵۆز دەبیتەوە ئاستەنگییەکی زۆرت بۆ دروست دەکات، گرنگ ئەوەیە تواناکانت لەدەست نەدەیت، بەھۆی ئەوەی توانات ھەیە بارودۆخەکە بگۆڕیت، ئەگەر لەکارەکەت تووشی کێشە بوویتەوە، ھەوڵبدە زاڵبیت و ڕێگە چارەسەرێکی گونجاویان بۆ بدۆزیتەوە.

 

بورجی دووپشک:٢٣/١٠ - ٢١/١١
 تۆ قورساییەکی زۆرت لە کێشەکان لەسەر شانت ھەڵگرتووە، پێویستە ئەم قورساییانە کەمبکەیتەوە، ئەگەر نا تووشی ئاڵۆزی زیاتر دەبیتەوە، دەبێت ستراتیجییەکی نوێ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ژیانی پیشەیی و تایبەتی بدۆزیتەوە بێ ئەوەی وزەیەکی زۆر بەفیڕۆ بدەیت، ھەروەھا کاتەکان بەبیرکردنەوەی زۆر بەفیڕۆمەدە، بەھۆی ئەوەی ھەر ڕۆژێک کە دەڕوات لەژیانی تۆ دەڕوات، ئێستە کاتی ئەوە ھاتووە ڕکابەرایەتی زیاتر بکەیت.

 

بورجی کەوان:٢٢/١١ - ٢١/١٢
لەئێستەدا ھەموو کەموکوڕییەکانت بۆ دەردەکەوێت، بەھۆی ئەوەی ئامانجەکانت ھاوشێوەی کەسانی دیکەیە ھاوکاریت دەکەن، ئەم دەرفەتە بقۆەزەوە بۆ ئەوەی لەڕووی عەقڵی و تەندروستییەوە چالاکییەکانت زیادبکەت، بەم شێوەیە لەی پلەی یەکەمدا دەبیت لەناو گروپی کارەکەت، ھەروەھا دەتوانیت بەشێوەیەکی تایبەتی بەشداری لەکارەکانی گروپەکەت بکەیت.

 

بورجی گیسک:٢٢/١٢ - ١٩/١
ڕۆژانەیەکی پڕ لەخۆشی و مژدەیی بەڕێ دەکەیت بەھۆی ئەوەی لەھەموو کەسانی دەوروبەر و ئەو کەسانی چاوت پێیان دەکەوێت دەگەیت، خۆشی لەم ماوەیە ببینە بۆ ئەوەی ئەم کەسانە بەسۆزەوە ھەڵسوکەوتت لەگەڵ بکەن، ئەو وزە ئەرێنییەی کە ھەتە بەکاریبھێنە بۆ ڕزگاربوونت لەو پاڵپەستۆیەی کە ئەمڕۆ ڕووبەڕووت دەبێتەوە.

 

بورجی سەتڵ:٢٠/١ - ١٨/٢
ھەوڵبدە دووربکەویتەوە لەستراتیجییە کۆنەکانت کە بەکاردەھێنا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانت، شێواز و ڕێگەی نوێ بەکاربھێنە بۆ چارەسەرکردنیان، ھەندێکجار ڕێچکەی جیاواز وادەکات بگەیتە ئەنجامێکی باش و ھەموو کەسانی دەوروبەر لە تۆ بگەن، بەم شێوەیە ھاوڕێیەکی نوێ دێتە سەر ڕێچکەکەت، ھاوکاریت دەکات لەچارەسەرکردنی کێشەکان.

 

بورجی نەھەنگ:١٩/٢ - ٢٠/٣
لەکۆتاییدا دەگەیتە مێشکێکی نمونەیی و ئارام کە ماوەیەکە بەدوایدا دەگەڕێیت، لەئەنجامی ھێزی ناوەوەت، متمانەییت زیاد دەکات، بۆیە ھاوڕێ و کەسە نزیکەکانت داوای ھاوکاری لە تۆ دەکەن، ئەم ھاوکارییانە دوا مەخە، لەگەڵ ئەوەیشدا ئامانجەکانت فەرامۆش مەکە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟