ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمرۆ"١٩"ـی ئاب

بەختی ئەمرۆ"١٩"ـی ئاب

 بورجی کاوڕ: ٢١/٣ - ١٩/٤
چالاکی و وزە وا دەکات خۆشەویستیت بۆ گەڕان و پشکنین بەرەو زیادبوون بچێت، بۆیە ئەگەر بەدەستی تۆیە گەڕانێکی سەرکێشی ئەنجام بدە، خۆت بدە دەست ئەو ھێزە ناوەکییە و چەند ھەفتەیەک تەرخان بکە بۆ گەڕان، پەرۆشیت و چالاکی ناوەوەت ھێز و توانات پێ دەدات بۆ ئەوەی شتە نوێیەکان بەئاسانی فێربیت، شەرم مەکە لە نزیکبوونەوە و ناسینی کەسانی نوێ، بە گەشبینییەوە سەیری ئەم تاقیکردنەوانە و ناسینی ئەم کەسانە بکە.


بورجی گا:٢٠/٤ - ٢٠/٥
قەدەر یاری خۆی بە تۆ دەکات دەکەویتە دۆخێکەوە کە ھەرگیز چاوەڕوانت نەکردووە، بەڵام گرنگی بەمە مەدە، ئەگەر بتوانین ھەموو شتەکان پێشبینی بکەین، خۆشییەکانی ژیان لەدەست دەدەیت، بۆیە گلەیی لە بەختت مەکە و ھەست بە دڵتەنگی مەکە، بە پێچەوانەوە ئازابە، بەھۆی ئەوەی ژیان کۆمەڵێک شتی شاراوەی جوانی ھەڵگرتووە.


بورجی دووانە:٢١/٥ - ٢١/٦
بەئاسانی و بەئەرێنییەوە ھەڵسوکەوت لەگەڵ کەسانی دەوروبەر دەکەیت، ھەمووان سەرنجی تۆ دەدەن، ئەم پەیوەندی بەستنە کاردانەوەیەکی ئەرێنی بۆ سەر ژیانت دەبێت، کە لەداھاتوودا لە ھەموو شوێنێک بەدەردەکەوێت، بۆیە دەبێت ڕێز لەو کەسانە بگریت، لەم ڕێگەیەوە دەرگایەکی نوێت بۆ بکرێتەوە و نرخی کەسایەتیت بەرز ببێتەوە.


بورجی قرژاڵ:٢٢/٦ - ٢٢/٧
ھەست بەئارامییەکی تەواو دەکەیت لەو ھەموو شتە تایبەتانەی کە ھەڵدەستیت بە جێبەجێ کردنیان، کەشێکت بۆ دەڕەخسێت و دەگوازرێتەوە بۆ کەسە نزیکەکانت، ھەلە بقۆزەوە بۆ ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئەو کەسانە ببەستیت کە ھەمان عەقڵییەتی تۆیان ھەیە، بە بیرۆکەی کەسانی دیکە پلانەکانت تەواو بکە، ھەموو وزەکەت لەپێناویدا بخەگەڕ.

بورجی شێر:٢٣/٧ - ٢٢/٨
پێدەچێت لە کۆتاییدا کاتی ئەوە ھاتبێت خەونەکانت جێبەجێ بکەیت، بوێرییەکەت بە تەنھا ژیانی ئاساییت ناگۆڕێت، بەڵکو ژیانی پیشەییشت دەگۆڕێت، بەمەیش دەبیتە نموونەیەک بۆ کەسانی دەوروبەر، بۆیە ڕێگە بە دەروونت بدە ھەواییەک دوور لە دڵەڕاوکێی وەربگرێت، ھەروەھا کاتە بەتاڵەکانت تەرخان بکە بۆ چالاکی وەرزشی، بۆ ئەوەی ھەنگاوی زیاتر بەرەو ئامانجەکانت بنێیت.

بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
کارەکەت پێویستی لێھاتوویی تۆ ھەیە، دەتوانیت بیرۆکەی ھاوڕێکانت کۆبکەیتەوە، بۆ ئەوەی سەرکەوتووبیت، بەم شێوەیە کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر متمانەیی خۆت بەدەست دەھێنیت، ھاوڕێکانت تێبینی نەرمی تۆ دەکەن بەوەی توانای کۆکردنەوەی ھەموو کەسایەتییە جیاوازەکانت ھەیە، ھەست بەدۆخێکی زۆرباش دەکەیت، گرنگی بەتەندروستی کەسانی دیکە دەدەیت، بەڵام ئەوەیش لەبیرمەکە گۆڕینی خووی ڕۆژانەت شتێکی باش نییە.

بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
ئەمڕۆ ڕۆژێکی باش نابێت بۆ تۆ، کۆمەڵێک شت ھەن بە پێی وێستی تۆ بەڕێوە ناچن، لە لایەکی دیکەیش خۆت لە بەردەم دۆخێکی قوڕس دەبینیتەوە بەھۆی مامەڵەی کەسانی دیکە، بۆیە زیادەڕۆیی مەکە لە کاردانەوەکان، ھەوڵبدە ھێمن بیتەوە، ئەمەیش بەسەر کەسانی دیکە بسەپێنیت، تاکو دۆخەکە بە شێوەیەکی ئاسان تێپەڕێنیت.

بورجی دووپشک:٢٣/١٠ - ٢١/١١
ناتوانیت ئەو ئاڵۆزییانە تێپەڕێنیت کە لەئێستەدا لەبەردەمت دەیان بینیت، بەتایبەتی ئەگەر ھاتوو بەڕێگە کۆن و باوەکان چارەسەریان بکەیت، دەبێت ناوەوەی خۆت بگۆڕیت، بەدوای ستراتیجییەکی نوێ بگەڕێ، مەھێڵە کەسانی دەوروبەر بیرۆکەکانت یان پلانەکانت زۆر بگۆڕن، ڕەنگە چارەسەرەکە لەناوەوەی خۆت بێت، تەنھا بەمتمانە بەخۆبوون دەتوانیت چارەسەری کێشەکان بکەیت و بەدۆخەکەوە پەیوەست بیت، بۆ ئەوەی بەرەو پێشەوە بچیت.


بورجی کەوان:٢٢/١١ - ٢١/١٢
ئەمڕۆ دۆخەکە جێگەیەکی باش دەگرێت، بۆیە کەسانی دیکە ناتوانن بێ ئاگا بن لە پەرۆشیت و چالاکیت، لە کارەکەت ھەر شتێکت بوێت بە دەستی دەھێنیت، بۆیە دەتوانیت بەرەو بە بیرۆکە نوێیەکانت بدەیت، ھەروەھا لەڕووی ژیانی تایبەتی دەتوانیت کاتی خۆش بەسەر ببەیت، خۆشی ببینە لەم ماوەیە بەر لە تەواو بوونی ئاسانی بەدەست ھێنان و سەرکەوتن.


بورجی گیسک:٢٢/١٢ - ١٩/١
دەبێت خۆت ئامادەبکەیت بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی کێشەی نوێ، دۆخەکە لەشوێنی کارەکەت باش نییە و ناتوانیت جگە لەشتی کەم شتی دیکە بەدەست بھێنیت، مەھێڵە ئەمە تۆ بترسێنێت، چوونکە ئەمە قۆناغێکە و تێپەڕدەبێت، لەژیانی تایبەتیت تۆ پێویستت بەپاڵنەرێکی نوێ ھەیە، تۆ ھەست دەکەیت پەیوەندییە تایبەتییەکانت بەرەو کاڵبوونەوە دەچن، ئاستەنگییەکانی رۆتینی بشکێنە و شتێکی نا ئاسایی ئەنجام بدە.


بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢ 
خۆت لەبەردەم دۆخێکی شەرمەزار دەبینیتەوە، بەمەیش ھەست بە لاوازی دەبینیتەوە، وزەکەت بەدڵنیاییەوە زیاد دەکات، بەڵام ناڕێکوپێکە و کاریگەری نییە، ئاگەدار ببە لەوەی ناتوانیت سەربکەویت لەسەر ئەرکی کەسانی دیکە، ئەم کارە وا دەکات کۆمەڵێک کەسانی دوژمن و ڕکابەرت بۆ پەیداببێت، ئەمەیش بە دڵنیاییەوە ھیلاکت دەکات و کاریگەری نەرێنی لەسەرت دەبێت.


بورجی نەھەنگ:١٩/٢ - ٢٠/٣
بەم نزیکانە دۆخەکە وەڵامێکی باشی دەبێت، لە ئێستەدا وا ھەست دەکەیت ئاڵۆزییەکان لەسەر ڕێگەکەت کەم دەبنەوە بەھۆی بیرکردنەوە جیاوازەکانت، سەرەڕای ئەوەی کێشەکان کە سەرچاوەیان لە ڕابردوو گرتووە، دەبێت لەگەڵ ئەوەیشدا بە ڕووی ئاڵۆزی و شکستەکان بە نەرمی و بە ئاسانی بکرێیتەوە، ئەگەر نا کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستەت دروست دەکات.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟