ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ"٢"ـی ئاب

بەختی ئەمڕۆ"٢"ـی ئاب

بورجی کاوڕ: ٢١/٣ - ١٩/٤
دەتوانیت ھەناسەیەکی قووڵ و پشوویەکی زۆر بدەیت، ئێستە کاتی ئەوە ھاتووە بیر لەو شتانە بکەیتەوە کە ماندوویان کردووی، ئەم ھەلە بقۆزەوە بۆ باشترکردنی باری تەندروستیت، وەرگرتنی ھەوای پاک و ھەندێک ڤیتامینی خۆراکی تا کۆتایی سوودیان دەبێت بۆت، بەم شێوەیە دەتوانن خۆشی لە ژیانی تایبەتی ببینیت و کاتێکی خۆش لەگەڵ ھاوڕێ و کەسە نزیکەکانت بەسەر ببەیت.

 

بورجی گا:٢٠/٤ - ٢٠/٥
ئەمڕۆ ڕکابەرایەتییەکان بەشێوەیەکی دووبارەیی تووشت دەبنەوە، پاڵپەستۆیەکی زۆر دەخەنە سەرت، دەبێت ھەندێکجار لەڕێگەکەت دووربکەویتەوە، لەبری ئەوەی ھەموو بەرپرسیاریەتییەکان لە ئەستۆ بگریت، ئەمە یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی وزەیەکی زۆر کۆبکەیتەوە لەپێناو شتە گرنگەکان و بەتایبەتی لەکارەکەت بەکاری بھێنیت، ھەروەھا دەبێت گرنگی بەتەندروستیت بدەیت، بەھۆی ئەوەی ماوەیەکی زۆر توانات بۆ ناگەڕێتەوە، بەھۆی ئەوەی لەماوەیەکی کورت بەکارت ھێناون.

 

بورجی دووانە:٢١/٥ - ٢١/٦
ئەگەر ئارەزووی سەرکەوتن و بەدەست ھێنانی شتە بەنرخەکان دەکەیت، ئێستە کاتی دانووستاندن ھاتووە لەگەڵ کەسانی دیکە، جا چ ئەو کەسانە کەسانی نزیک بن یان ھاوڕێت بن لەکارەکەت، مەھێڵە ھەلەکە لەدەستت بڕوات، دەبێت ھەوڵی پاڵنانی شتەکان بدە بەماندوبوونێکە کەم، ڕەنگە دۆخەکە ھەڵگەڕێتەوە، بۆیە دەبێت زۆر پەرۆشی دۆخەکە نەبیت، ئەگەر ھەلەکە لەداھاتوودا ڕێک نەکەوێت، ئەوا شتەکانی ئێستە زۆر گونجاون.

 

بورجی قرژاڵ:٢٢/٦ - ٢٢/٧
تۆ لەئێستەدا بەتەواوی لەگەڵ کەسانی دەوروبەر گونجاویت، جا چ لەسەر ئاستی کەسی یان پیشەیی بێت، نەرمییەکەت بقۆزەوە بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییەکان و بەستنەوەی بابەتەکان لەنێوان خۆت و کەسانی دیکە، بۆ ئەوەی کاتەکانی داھاتووت باشتر بکەیت، بەھۆی ئەوەی کۆمەڵێک ئەستێرە ھاتوونەتە ناو بورجەکەتەوە بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەرت ھەیە.

 

بورجی شێر:٢٣/٧ - ٢٢/٨
ھەر ئامانجێک لە ئێستەدا دایبنێیت دەتوانی بە ئاسانی پێی بگەیت، ئەمەیش بەھۆی ئەوەی وزەکەت سەرچاوەکەی پاڵنەرێکی باشە بۆ ئەوەی کۆتا ھەنگاوەکانت بنێیت، پارێزگاری لە ڕێچکە ڕاستەقینەکان بکە و ماندوو ببە لە پێناو گەیشتن بەو ئامانجانەی کە لەداھاتوودا بەری ھەبێت.

 

بورجی گوڵەگەنم:٢٣/٨ - ٢٢/٩
باری تەندروستیت و عەقڵیت لە باشترین دۆخدایە، بەھەمان شێوە کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر کەسانی دیکە بەجێ دەھێڵیت، ئەو کەسانەیش سەرنجی تۆ دەدەن، بەم شێوەیە پڕ دەبیت لە پەرۆشی وا دەکات ھەموو کات کاریگەری ئەرێنیت ھەبێت، ئەوانیش ھەوڵی ھاوکاری تۆ دەدەن بۆ گەیشتن بەئامانجەکانت، تۆیش دەبێت وزەکەت لە پێناویدا خەرج بکەیت بەر لەوەی کاتەکە لەدەستت بڕوات.

 

بورجی تەرازوو:٢٣/٩ - ٢٢/١٠
بەماوەیەکی پڕ لە ھێمنی و جێگریدا تێپەڕدەبیت، کەسانێک ھاوکاری و پاڵپشتی لە تۆ دەکەن، ھەوڵبدە تۆش بەھەمان شێوە ھاوکارییان بکەیت، چوونکە بەدڵنیاییەوە ئەوانیش ئارەزووی وەرگرتنی وەڵامێکی جوان دەکەن، بە تایبەتی کاتێک لە داھاتوودا پێویستت بە ھاوکارییان دەبێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا ئامانجەکانت فەرامۆش مەکە، بەھۆی ئەوەی پێویستت بە ھێزێکی باش ھەیە تاکو بەدەستیان بھێنیت.

 

بورجی دووپشک:٢٣/١٠ - ٢١/١١
لێرەدا ھیچ پێشبینییەک نییە بۆ بەرەو پێشچوونی ئامانجەکەت، نا ئومێد مەبە یان مەترسە لەوەی کەسانی دیکە زیان بە تۆ دەگەیەنن، ھێزەکەت کۆبکەوە و بەردەوام بە لە بەدیھێنانی خەونەکانت، ھەتا ئەگەر نەتوانیت ھیچ شتێکیش بگۆڕیت، نابێت بە خێراییەوە ھەڵسوکەوت بکەیت، پارێزگاری لە وزەکەت بکە، بەشێوەیەک سەیری کێشەکان بکە کە دەبێت بەسەریدا زاڵ بیت، متمانەت بەوە ھەبێت کە دەتوانیت بەرامبەر ھەموو شتێک بوەستیتەوە.

 

بورجی کەوان:٢٢/١١ - ٢١/١٢
ئێستە کاتی ڕوون کردنەوەی دۆخەکە ھاتووە، ئەمەیش بەسەر شتە گرنگەکان جێبەجێ دەبێت کە ماوەیەکە بەھۆی لێک تێنەگەیشتنەوە ڕوویان داوە لەنێوان ھاوڕێکانت، متمانەییت دەبێتە جێگەی سەرنجی کەسانی دیکە، بەچاوێکی کراوە سەیری شتەکان بکە، ناسیاوە کۆنەکانت ژیانت بۆ دەگەڕێننەوە، وزەکەت بۆ چالاکی وەرزشی بەکاربھێنە.

 

بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
لەم کاتەی ئێستەدا ھیچ شتێک بەپێی ویستی تۆ بەڕێوە ناچێت، بەڵام ئەگەر گۆڕانکاری لەناخی خۆتدا بکەیت، ئەوا بەشێوەیەکی خێراتر دەگەیتە ئامانجەکانت، ئەمەیش بە ھاوکاری کەسانی دیکە دەبێت، لەڕووی ژیانی تایبەتییەوە ڕووبەڕووی ھەموو کێشەکان دەبیتەوە، بەڵام دەبێت تێڕوانینت ڕوونتر بێت بەرامبەر بە دۆخەکە، بۆ ئەوەی تەندروستی جەستەت بەرەو باشی بچێت، بیر لە شێوازی ژیانت بکەوە، بەڵام زۆر ڕەق مەبە لەگەڵ دەروونی خۆت.

 

بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢ 
لەم کاتەی ئێستەدا تۆ سەرت بە نائومێدیدا کێشاوە، تەندروستیت زۆر باش نییە، ئەمڕۆ لەشوێنی خۆتدا جێگیر بمێنەوە، ھەوڵبدە بیر لە یادگارییە خۆشەکان بکەوە، بە تێپەڕبوونی کات ھەست بە نەمانی دۆخە خراپەکە دەکەیت و گەشبینیت بۆ دەگەڕێتەوە.

 

بورجی نەھەنگ:١٩/٢ - ٢٠/٣
پێدەچێت لەم کاتەی ئێستەدا بەشێوەیەکی زیاتر ڕووبەڕووی ئاڵۆزییەکان بیتەوە، گلەیی لە کەسانی دیکە مەکە، بەھۆی ئەوەی تۆ لە ھەندێک کاتدا لەسەر ھەڵەیت، ھەڵبدە بە ھێمنی بمێنیتەوە، بەشێوەیەک سەیری دۆخەکە بکەیت کە دەتوانیت ڕێچکەیەکی نوێ بدۆزیتەوە، بەم شێوەیە بە ھێزێکی زیاتر لە دۆخەکە ڕزگارت دەبێت.


 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟