ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ "٢٠"ـی کانوونی دووەم

بەختی ئەمڕۆ "٢٠"ـی کانوونی دووەم

بورجی کاوڕ: ٢١/٣ - ١٩/٤
بەھۆی تێگەیشتی کەسانی دەوروبەر لەھەڵسوکەوتی تۆ لەئێستەدا ڕۆژانەیەکی پڕ لەئاسوودەیی و مژدەبەخش بەسەر دەبەیت، خۆشی لەم ماوەیە ببینە و ھەستی سۆزداری ئەو کەسانە بقۆزەوە، ھەروەھا ئەو وزە چالاکەی کە ھەتە بەکاربھێنە بۆ کۆتایی پێھاتنی ئەو پاڵپەستۆی کەئەمڕۆ تووشت دەبێت، ھەوڵیش بدە ھێمن بیتەوە.

 

بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
کۆمەڵێک شت ھەن بەپێی ویستی تۆ بەڕێوەناچن، بۆیە دەبێت ڕووبەڕووی ئاڵۆزییەکان ببیتەوە بەھۆی ئەوەی ھەموو کەسانی دەوروبەرت دژایەتی تۆ دەکەن، بۆیە دەبێت خۆت ئامادەبکەیت و ھەنگاو بنێیت بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ڕکابەرایەتییەکان ببیتەوە، ئەگەر شتێکی چاوەڕوان نەکراو ئەنجام بدەیت ئەوا ڕەنگە لەداھاتوودا کاریگەرییەکی ئەرێنی دروست بکات و ڕێچەکەیەکی نوێ لەژیانت بدۆزیتەوە.

 

بورجی دووانە:٢١/٥ - ٢١/٦
کێشەکانت لەسەر ڕێچکەکان بەرەو زیادبوون دەچن، بۆیە دەبێت بەئاگەدارییەوە ھەڵسوکەوت بکەیت لەگەڵ چالاکی دەروونی و جەستەییت، تەنھا کێشەکان دیاریبکە و بیر لەھەندێک شتی گرنگ بکەوە و وزەکەت بەکاربھێنە، ھەروەھا ڕێزگرتنی ھەندێک شتی گرنگ وادەکات لەکێشەکان بەئاسانی ڕزگارت بێت.

 

بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ - ٢٢/٧
ھەندێک لەشتەکان بەبێ ھۆکار وەستاون، سەرەڕای ئەوەیش تۆ ھەوڵی گۆڕانی شتەکان نادەیت کەبەپێی ئەو بەرنامانەی کە پێشتر داتنابوون، بۆیە دەبێت ڕێچکەیەکی جیاواز بگریتە بەر دوور بکەویتەوە لەڕکابەرایەتییەکان ئەو وزەی کە ھەتە تەنھا بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵۆزییەکان بەکاریبھێنە، بۆ ئەوەی کاتێکی زۆرت نەوێت تا ئامانجەکانت بەدەست بھێنیت، بەم نزیکانەیش ھەندێک ھەواڵی گرنگت بەدەست دەگات.

 

بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
بەھۆی ئەوەی لەئێستەدا وزەکەت بەشێوەیەکی ناڕێک بەکاردەھێنیت و لەشتی پووچ خەرجی دەکەیت، بۆیە لەبری سەرکەوتن ھەندێک ناکۆکیت بۆ دروست دەبێت، ھەروەھا دەبێت ھەردوو خاڵی لاواز و بەھێزی خۆت بزانیت و مەھێڵە ھەردووکیان لەدژی یەکی کاربکەن، ھەوڵبدە لەگەڵ کەسانی دەوروبەرت ڕێک بکەویت، بەم شێوەیە تەنھا یەک کەس لێت نزیک دەبێتەوە.

 

بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
لەھەندێک کاتدا پێویستە لەگەڵ شکستی کارەکەت ھەڵسوکەوت بکەیت، ئازابە بەشێوەیەک سەیری شکستەکان بکە کە دەتوانیت بیانگۆڕیت بۆ دۆخێکی باشتر، بەم شێوەیە لەناخی دڵتەوە دڵتەنگیتت نامێنێت، بەم نزیکانە بڕیارێکی گرنگ لەسەر ژیانی تایبەتیت دەدەیت، پێویستە بیرۆکەکانت چاودێری بکەیت، نەکەویتە ژێر کاریگەری بیروبۆچوونی کەسانی دیکە، ئەمەیش کاریگەری لەسەر لایەنی جەستەییت دەبێت و خۆشی زیاتر لەژیانی تایبەتیت دەبینیت.

 

بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
تۆ سەرکەوتووی لەکارەکەت، ھەتا ئەگەر کەسانی دەوروبەر ھەستت پێ ناکەن و ڕێز لەکارەکانت ناگرن، بەڵام ئەمە سوودی بۆ تۆ دەبێت و ھاوکاری و پاڵپشتی لەکەسانی دیکە دەکەیت، ھەندێک لەخۆشەویستانت پێویستیان بەھاوکاری تۆ ھەیە، لەئێستەدا پێویستە بەدوای خۆشەویستی ڕاستەقینە بگەڕێیت، کاتی تەمەڵی بەسەرچووە بەھۆی ئەوەی وزەکەت سنوور نازانێت.

 

بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١
لەئێستەدا پێدەچێت قەبارەی کێشەکانت بەرەو زیادبوون بچن، بەڵام مەھێڵە ھەموو کێشەکانت لەسەرت کۆببنەوە، دەبێت ڕووبەڕووی یەک بە یەکی کێشەکان ببیتەوە بۆ ئەوەی ھەست بەئاسوودەیی بکەیت، پێویستە گرنگییەکی زۆر بدەیت بەدۆخەکە، بەم شێوەیە زیاتر دەتوانیت ڕووبەڕووی ئاڵۆزییەکان ببیتەوە، مەترسە لەوەرگرتنی ھاوکاری و ئامۆژگاری لەکەسانی دیکە.

 

بورجی کەوان: ٢٢/١١ - ٢١/١٢
پێناچێت کێشەکانی ئەمڕۆ بەئاسانی تێپەڕببن، خۆت ئامادەبکە و ھەوڵبدە بیروبۆچوونەکانت بۆ شتە گرنگەکان دابنێ، ئەگەر نا ڕەنگە بەدەست شکستێکی زۆر بناڵێنیت، دۆخەکە بەباشی ھاوسەنگ بکەوە، بیر لەو ئامانجانە بکەوە کەوا ھەست دەکەیت دەتوانیت بەدەستیان بھێنیت، ئەگەر ئەم کارە بکەیت ئەوا بەئاسانی ڕێگە چارەسەرەکان دەبینیتەوە.

 

بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
پەرۆشیت بۆ کارەکەت وادەکات سەرکەوتن بەدەست بھێنیت لەناو گروپەکەت، ھەروەھا نیشانەیەکی ئەرێنیش لەسەر کەسانی دەوروبەر بەجێ بھێڵیت، دەبێت ئەوەیش لەبیر نەکەیت کە کارکردن بەگروپ سەرکەوتنی زیاترە، بەم شێوەیە کەشێکی ئارام لەماڵەوە دروست دەکەیت، بەڵام بەھۆی ھەڵسوکەوتی خۆویستی زیان بەپەیوەندییەکان دەگەیەنیت.

 

بورجی سەتڵ:٢٠/١ - ١٨/٢
لەکارەکەت تووشی ڕکابەرایەتییەکی نوێ دەبیتەوە، بەڵام پاڵپشتیت لێدەکرێت لەکاتێکی گونجاودا دەتوانیت بەشێوەیەکی ھێمنانە بەردەوام بیت لەکارەکەت، ئەو ھاوکاریانە ڕەت مەکەوە کاتێک لەسەرچاوەیەکی نادیار دەستت دەکەوێت، دەتوانیت لەئێستەدا ڕێچکەیەکی دروست لەژیانت ھەڵبژێریت، ئەگەر بەھێمنی و لەسەرخۆییەوە نزیک ببیتەوە لەھەندێک شت، ئەوا ھەر سوودی دەبێت ئەگەر ھەڵسوکەوتی نەشیاو لەبەرامبەریدا ئەنجام نەدەیت.

 

بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
دووبارە دەست دەکرێتەوە بەھەڵسەنگاندنی بیرۆکە و کارەکانت، ئەگەر دۆخەکە بەپێی ویستی تۆ بەڕێوە نەچوو، ئەوا دەبێت ھەنگاوێک بچیتە دواوە بەھۆی ھەڵەی کەسانی دیکە کەلەکارەکەت لەئێستەدا ئەنجامیان داوە، واباشترە کەمێک دان بەخۆتدا بگریت، سەرەڕای ئەوەیش بەھێزێکی زۆرەوە ڕووبەڕووی دۆخەکە ببیتەوە و بەباشی لێبکۆلێتەوە، بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بھێنیت.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟