ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ"٢٥"ـی نیسان

بەختی ئەمڕۆ"٢٥"ـی نیسان

بورجی کاوڕ: ٢١/٣ - ١٩/٤
ئەمڕۆ پارێزگاری لە کەسانی دەوروبەرت بکە، بێ ئەوەی پێداویستییە تایبەتییەکان لە بیر بکەیت، بەھۆی ئەوەی ئامانجەکانت لەچاو ڕابردوو زیاتر ڕوون بوونەتەوە، ھەڵسوکەوتی چالاکانەت دەگوازرێتەوە بۆ کەسانی دەوروبەرت، ئەوانیش ھەست بە تۆ دەکەن، ھیچ ھۆکارێک نییە بۆ ئەوەی خۆشی لە بیرۆکەکانت نەبینیت، بۆیە مەھێڵە ئەم دۆخە بەشێوەیەکی ئاسایی بڕوات، تۆ لەئێستەدا ھەست بە تەندروستییەکی باش دەکەیت، بەڵام ماندوبوونی ژیان زیان بەتەندروستیت دەگەیەنێت.

 

بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
ھەموو بوێرییەکانت کۆبکەوە و لەپێناو بەدیھێنانی پڕۆژەکانت بەکاریبھێنە و بەرگری لە بیرۆکەکانت بکە، بەمەیش بە دڵنیاییەوە زاڵ دەبیت بەسەر ئەو کەسانەی گلەییان لە تۆ ھەیە، بەمەیش کەسانی دەوروبەر بە ئەرێنییەوە ھەڵسوکەوتت لەگەڵ دەکەن، ھەوڵ دەدەن زیاتر پاڵپشتیت لێ بکەن، شتێکی باشیش دەبێت بۆ ژیانی سۆزداریت، شەرم مەکە لەدەرخستنی ئەو لایەنانەی ماوەیەکە ئاشکرات کردوون، بەم شێوەیە تۆ دەتوانیت بەرەو پێشەوە بچیت.

 

بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
ئەمڕۆ دەتوانیت ھەڵوێستێکی ئومێدبەخشانەت ھەبێت بۆ بەستنی پەیوەندییە خێزانییەکانت، بەم شێوەیە خێزانەکەت بە دڵخۆشییەوە ئەمە قبووڵ دەکەن، بە شێوەیەکی زۆر باشیش پاڵپشتی لە پلانەکانت دەکەن، ئەم پەیوەندییە بەھەمان شێوە کاردانەوەی لەسەر ژیانی سۆزداری دەبێت، لە کەسێکی دیاریکراو نزیک دەبیتەوە، پەیوەندییەکی درێژ دەبەستن.

 

بورجی قرژاڵ:٢٢/٦ - ٢٢/٧
ئەمڕۆ لێھاتوویی کۆمەڵایەتیت زۆر بەھێزە و نا ئاساییە، بۆیە دەتوانیت ئەم ھەلە بقۆزیتەوە بۆ زاڵبوون بەسەر دۆخەکە، سەرکەوتن لەکارەکەت و دەرەوەی بەدەست دەھێنیت، ھەتا لەژیانی تایبەتیت، بەھۆی تێڕوانینی گەرم کۆمەڵێک سوودت پێ دەگات، کەسانی دیکە ڕێزت دەگرن و بەسۆزەوە مامەڵەت لەگەڵ دەکەن، بۆیە دووبارە بیر لەدۆخەکە بکەوە.

 

بورجی شێر:٢٣/٧ - ٢٢/٨
ئەمڕۆ ڕکابەرایەتییەکان بەشێوەیەکی دووبارەیی تووشت دەبنەوە، پاڵپەستۆیەکی زۆر دەخەنە سەرت، دەبێت ھەندێکجار لەڕێگەکەت دووربکەویتەوە، لەبری ئەوەی ھەموو بەرپرسیاریەتییەکان لە ئەستۆ بگریت، ئەمە یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی وزەیەکی زۆر کۆبکەیتەوە لەپێناو شتە گرنگەکان و بەتایبەتی لەکارەکەت بەکاری بھێنیت، ھەروەھا دەبێت گرنگی بەتەندروستیت بدەیت، لەبەر  ئەوەی ماوەیەکی زۆر توانات بۆ ناگەڕێتەوە، بەھۆی ئەوەی لەماوەیەکی کورت بەکارت ھێناون.

 

بورجی گوڵەگەنم:٢٣/٨ - ٢٢/٩
بەماوەیەکی پڕ لە ھاوسەنگی نێوان عەقڵ و جەستە تێپەڕدەبیت و تووشی ھیچ ئاستەنگییەکی دەرەکی نابیتەوە، زۆربەی کەسانی دەوروبەر ئارەزووی ڕووخۆشی و خزمەتی کردنی تۆ دەکەن، بۆیە ژیانت بەباشترین شێوە بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەوەی زیاتر خۆشی لە ژیان ببینیت، بۆیەش دەتوانیت ھەرچییەک ئارەزووی دەکەیت جێبەجێی بکەیت، لەگەڵ ئەوەیشدا دەبێت پرسیار لەوە بکەیت کە تا چەند ئەم دۆخە بەردەوامی دەبێت.

 

بورجی تەرازوو:٢٣/٩ - ٢٢/١٠
ئەو کۆسپانەی کە ماوەیەکە لەبەردەمتدا ھەن دەست بە پێشکەوتنی زیاتر دەکەن، مەحاڵە جارێکی دیکە سوودیان لێوەربگریت، بەخێراترین شێوە ڕووبەڕوویان ببەوە، ھەتا ئەگەر ھەست دەکەیت زۆر قوڕسن، چوونکە چەند درەنگتر بکەویت، ئەوا ئالۆزییەکان دوو ھێندە دەبنەوە.

 

بورجی دووپشک:٢٣/١٠ - ٢١/١١
لەم کاتەی ئێستەدا، شتەکان بەپێی ھەوەسی تۆ بەڕێوەناچن، تۆ خۆت ماندوودەکەیت بە ئەرک و کاروباری زۆر و گلەییش لە بەختت دەکەیت، ئەمەیش کاریگەرییەکی بەھێز لەسەر تەندروستیت دروست دەکات، دەبێت ئەوە لەبەرچاو بگریت کە دۆخەکە گۆڕانکاری بەسەردا دێت و درێژە ناکێشێت، ھەندێکجار مەحاڵە کۆمەڵێک شت ڕووبدەن، کەمێک ھێمن ببەوە کاتێک شتەکان بەپێی پێویست بەڕێوە ناچن.

 

بورجی کەوان:٢٢/١١ - ٢١/١٢
بەھۆی گۆڕانی بارودۆخەوە پێدەچێت دووبارە ئامانجەکانتی لەدەرەوەی ویستی تۆ بن، بەڵام نابێت ئەوە تۆ تووشی نا ئومێدی و دڵتەنگی بیت، دووبارە دەبێت بیربکەیتەوە، تەنھا بەتێڕوانینی جیاواز دەتوانیت بڕیاری گونجاو بدەیت، بەم شێوەیە پلانەکانت دابڕێژەوە.

 

بورجی گیسک:٢٢/١٢ - ١٩/١
تۆ پڕیت لە وزە و گەشبینی، بۆیە سەرت نەسوڕمێت کاتێک ھەر شتێک ئەنجام دەدەیت سەرکەوتنی تێدا بەدەست دەھێنیت و بەرھەمێکی باشیشت دەست دەکەوێت، کەسانی دەوروبەر سەریان لە تۆ سوڕماوە و ھەوڵی متمانە بەدەست ھێنانت دەدەن، بەڵام ئامانجەکانت فەرامۆش مەکە لەئەنجامی لە خۆبایی بوونت، بەھۆی ئەوەی بەختت زۆر باشە با نەگۆڕێت بۆ بەختێکی خراپ.

 

بورجی سەتڵ:٢٠/١ - ١٨/٢
لێرەدا ھیچ پێشبینییەک نییە بۆ بەرەو پێشچوونی ئامانجەکانت، بەڵام نا ئومێد مەبە بەھۆی ئەوەی کۆمەڵێک کەس دڵنەواییت دەکەن، ھەموو ھێزەکەت کۆبکەوە بۆ بەدەستھێنانی خەونەکانت، ھەتا ئەگەریش نەتوانی زۆر شتیش بەدەست بھێنیت، بەخێراییش ھەڵسوکەوت مەکە و پارێزگاری لە وزەکەت بکە، بەشێوەیەکیش سەیری کێشەکان بکە کە دەبێت لەگەڵیدا زۆر شت بەدەست بھێنیت، متمانەت بەوە ھەبێت کە ھیچ شتێک لەبەردەمتدا نەوەستاوە.

 

بورجی نەھەنگ:١٩/٢ - ٢٠/٣
ئەمڕۆ لەکارەکەت گرنگییەکی زۆرت پێ دەگات، روحی بەگروپبوون لە تۆ سەرھەڵدەدات، بۆیە بە ھەموو توانایەکەوە لە گروپەکەت کاربکە، بەھۆی ئەمە وا دەکات ھەست بە ئاسوودەییەکی زۆر بکەیت، ئەمڕۆ شتێکی نائاسایی لەگەڵ ھاوڕێکانت جێبەجێ بکە، بەھۆی ئەوەی لە ڕووی دەروونییەوە ھەست بەباشی دەکەیت، دەتوانیت ھەموو شتێک لە ئەستۆ بگریت، بەڵام زۆر خۆت ھیلاک مەکە، بۆ ئەوەی زیان بە تەندروستیت نەگات.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟