ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ"٢٦"ـی نیسان

بەختی ئەمڕۆ"٢٦"ـی نیسان

بورجی کاوڕ: ٢١/٣ - ١٩/٤
تۆ لەگەڵ ناخی خۆت گونجاویت، متمانەیت زیاد دەبێت، سەلامەتی ناوەوەت بپارێزە، بەھەمان شێوە پڕیت لەچالاکی و پەرۆشی، لەئەنجامی ھێمنی دەرەکیت، ھەموو کەسانی دەوروبەرت ھەست بە ئاسوودەیەکی زۆر دەکەیت، بۆیە کەسانی دیکە متمانە بە تۆ دەکەن و داوای ئامۆژگاری لە تۆ دەکەن.

 

بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
تۆ پڕیت لە چالاکی، ڕاھێنانی وەرزشی بە ڕێگەیەکی ناوازە دادەنرێت، بۆ ئەوەی زیاتر مەیلی ژیانت ھەبێت، بەھۆی ئەوەی توانای جەستەییەکی باشت ھەیە، ھەروەھا دەتوانیت بە بەردەوامی بەشداری لە ڕاھێنانی چڕ و بەھێز بکەیت، ئەم وزەیە بۆ بەدیھێنانی خەونە کۆنەکانت بەکاربھێنە، بە سەرنجی کەسانی دیکە متمانەییت زیادە دەبێت، بۆیە پێویست بە دڵەڕاوکێی ناکات، بە ھۆی ئەوەی سەرکەوتنت مسۆگەرە.

 

بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
 ئەمڕۆ دەتوانیت سروشتی خۆت نیشان بدەیت، دەتوانیت خۆشی ببینیت لەسەرنجی کەسانی دەوروبەر، تۆ ئامادەیت کاربکەیت لەناو گروپەکەت، چاوەڕێی چی دەکەیت؟ تۆ نازانیت ئەم ماوەیە تا چەند درێژە دەکێشێت، لەلایەنی تەندروستی، تۆ ھەست بەحەوانەوە و ئاسوودەیەکی زۆر دەکەیت، بەمەیش کاریگەری لەسەر جەستە و عەقڵێکی ئەرێنی دەبێت، ھەروەھا بەشداریکردنت لەپڕۆژەکانی ھاوڕێکانت و وەرگرتنی ڕێنمایی پزیشکی زیاتر تەندروستیت باش دەبێت.

 

بورجی قرژاڵ:٢٢/٦ - ٢٢/٧
لەئێستەدا ھەموو کەموکوڕییەکانی ئامانجەکەت بۆ دەردەکەوێت، چوونکە ئامانجەکانت دەگونجێت لەگەڵ کەسانی دیکە و ھاوکاریت دەکەن، ئەم ھەلە بقۆزەوە بۆ باشتر کردنی باری تەندروستیت و ھەست بەزیندوویی، ھەڵسە بەپلەی یەکەم بۆ کارکردن لەناو گروپەکەت، بەھۆی ئەوەی بەشداریکردنت دەستکەوتی باشی دەبێت.

 

بورجی شێر:٢٣/٧ - ٢٢/٨
ئاگەداربە بەم نزیکانە دەکەویتە ناو کێشەیەکی چاوەڕوان نەکراو، وروژاندنی چارەسەرەکان دەبێتە ھۆی دروستبوونی ئاستەنگی زیاتر، نا ئومێد مەبە بەدوای جێگرەوەکان بگەڕێ، دەبێت کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی تایبەتیت لەبەرچاو بگریت، وا باشترە لە کێشەکان بگەڕێیت بۆ ئەوەی لە خۆیانەوە چارەسەر ببن.

 

بورجی گوڵەگەنم:٢٣/٨ - ٢٢/٩
کاتێک کێشە بە تەواوی ھەوڵی چارەسەرکردنی دەدەیت و گرنگی ڕووبەڕوو بوونەوەی کێشەیەکی دیکە نامێنێت، ئاگەداری ئەم ماوەیە بە، ھەموو وزەکەت لەسەرەتاوە بەکارمەھێنە، بەپێچەوانەوە ڕۆژانە خۆت لەو شتانە تەواوبکە، کە سەرقاڵت دەکەن و بۆ ماوەیەک ئاسوودەت ناکەن، ئاڵۆزییەکان ئازاد بکە، کۆتایی بە کارە ھەڵواسراوەکان بھێنە و خۆت لە ھەموو کارەکان ڕزگاربکە، ماوەکە تەرخان بکە، بۆ ئەوەی بە دۆخێکی کەمتر ئاڵۆز تێپەڕیت.

 

بورجی تەرازوو:٢٣/٩ - ٢٢/١٠
کێشەکانی سەر ڕێگەکەت بەرەو زیادبوون دەچن، بۆیە دەبێت ئاگەداری بەکارھێنانی توانا جەستەیی و عەقڵییەکانت بیت، دەبێت ئەو کێشانە دیاریبکەیت کە ھاتوونەتە سەر ڕێگەکەت، ئەمانە شایەنی بیرکردنەوەن و بەکارھێنانی وزەکەتن، ڕێزیش لەو شتانە بگرە کە دەبێتە ھۆی چارەسەرکردنی شتەکان.

 

بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١
ئەمڕۆ پێداگریت بە ڕوونی دەردەکەوێت، بەڵام سوودی نابێت ئەگەر بەلاوازی کاریان تێدابکەیت، ئەو کەسانەی کە پەیمانیان بە تۆ دابوو توڕەیی خۆیان بە دەردەخەن، ھەڵمەچوو، بەڵکو ھەنگاوێک بڕۆ دواوە و ھەوڵبدە ھێمن بیتەوە، ئاگەداری تەندروستیت بە.

 

بورجی کەوان:٢٢/١١ - ٢١/١٢
لەم کاتەی ئێستەدا تۆ لەسەر پردی پەڕینەوەی کێشەکانیت، پێناچێت ھیچ شتێک ڕێگر بێت بۆ بەرەوپێشچوون بەھۆی ئەوەی تۆ لەسەر دەستکەوتەکانیت، ئەم ماوەیە وا ھەژماربکە کە ھەڵسەنگاندن بۆ تواناکانت دەکرێت، بەم نزیکانە گرنگی ڕابردووت بۆ ڕوون دەبێتەوە، بەم شێوەیەش وزەیەکی باش تەرخان دەکەیت بۆ ئەوەی ئاڵۆزییەکان لەناو ببەیت، ھەرچەندە واباشترە کەمێک وازی لێبھێنیت و جارێکی دیکە بەتێڕوانینێکی جیاواز سەیرییان بکەیت.

 

بورجی گیسک:٢٢/١٢ - ١٩/١
لەم کاتەی ئێستەدا ھەموو شتەکان زۆر ئاسان بوونەتەوە، بۆیە کاتەکانت بۆ شتە گرنگەکان تەرخان بکە، بەڵام ئاگەداربە ئامانجەکانت لەبیرنەکەیت، پەیوەندییە خێزانییەکەت لەئێستەدا زۆر باشە، ئەمەیش بۆ باشی تۆ دەگەڕێتەوە، ناکۆکییەکانی خۆت و کەسانی دەوروبەر کۆتایان پێ بھێنە، پێویستە لەڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەری کێشەکان بکەیت، بەم شێوەیە ھەست بەدڵخۆشی دەکەیت، ئامادەباشی وەربگرە بۆ لایەنی تەندروستیت، بۆ ئەوەی کاتە قوڕسەکانی داھاتوو تێپەڕێنیت.

 

بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
ئەمڕۆ کارەکەت تووشی ھەڵسەنگاندن دەبێتەوە، بەڵام پێویست بەدڵەڕاوکێی ناکات، ئەگەر خۆت بەشێوەیەکی ڕاست نیشان بدەیت، ئەم ھەڵسەنگاندنە بەھەمان شێوە ژیانی تایبەتیت دەگرێتەوە، لەم کاتەدا پێویستت بە بەرگری کردنە لەخۆت، وردبینیت لەدەست مەدە سەبارەت بە ئامانجەکانت، ھەتا ئەگەر توانیت بڕیاری قوڕس بدە، دەتوانیت بەتەدروستییەکی باش بەسەر کێشەکان زاڵبیت، ژیان ڕکابەرایەتی نییە، بەڵکو پێویستی بەشەڕکردنە بۆ سەرکەوتوو بیت.

 

بورجی نەھەنگ:١٩/٢ - ٢٠/٣
تۆ لەئێستەدا بەتەواوی لەگەڵ ناخی خۆت گونجاویت، بۆیە ھەست بەئارامییەکی لەڕادەبەدەر دەکەیت لەکارەکەت و لەژیانی تایبەتیت، ئەمەیش کاریگەری لەسەر کەسانی دیکە دروست دەکات و پەیوەندیت بەھێزدەبێت لەگەڵ ھاوڕێ و ھاوبەشی ژیانت، لەگەڵ پاراستنی ھاوسەنگی نێوان پێدان و وەرگرتنی شتەکان، ھەوڵبدە پارێزگاری لەھێمنی ناوەوەت بکەیت، ئەو کاتانەیش بەکاربھێنە بۆ کاتەکانی داھاتوو کە کەمتر ئەرێنین.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟