ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ"٣١"ـی ئادار

بەختی ئەمڕۆ"٣١"ـی ئادار

بورجی کاوڕ:٢١/٣ - ١٩/٤
تۆ بەھێزیت و لەکۆتاییدا توانات ھەیە داواکارییەکانت جێبەجێ بکەیت کە ماوەیەکە بەشێوەیەکی نھێنی لەناو ناخت ھێشتووتەوە، ئەگەر بوێرییەکانت کۆبکەیتەوە، ئەوا ھەموو بیرۆکەکانت دەتوانیت بگۆڕیت بۆ کرداری، بەتێپەڕبوونی کاتیش ژیانێکی ئەرێنی بۆ ماوەیەکی درێژ پێک دەھێنیت، بەڵام ئامانجەکانت فەرامۆش مەکە.

 

بورجی گا:٢٠/٤ - ٢٠/٥
 لەزۆربەی کاتدا بەھۆی کەسنی دیکەوە تووشی ھیچ ئاستەنگییەک نابیت، بەم شێوەیە کەسانی نوێ بەخێرایی و بەماندوبوونێکی کەم دەناسیت، ئەگەر ئەو ناسیاوە بەکاربھێنیت، ئەوا ھاوڕێتییەکی ڕاستەقینە دروست دەکەیت بۆ تاھەتایی، ئەمڕۆ پێناچێت ھیچ کێشەیەک ھەبێت کە نەتوانیت چارەسەری بکەیت، بەھۆی باشبوونی باری دەروونیت ڕێگە بدە بەمتمانەیی و گەشبینییەوە سەیری داھاتوو بکەیت، تەنھا پێویستە واز لەدڵەڕاوکێی ڕۆژانە بھێنیت.

 

بورجی دووانە:٢١/٥ - ٢١/٦
ئەمڕۆ ڕووبەڕووی کۆمەڵێک پرسیار دەبیتەوە، داوای ئامۆژگاری و پاراستنی ھەندێک بابەتی ھەستیارت لێ دەکرێت، بەڵام لەئەنجامی ئەم متمانەییە مەھێڵە تووشی لەخۆبایی بوون ببیت، بەھۆی ئەوەی بەکارھێنانی ئەم ڕاشکاوییەت بەرەو خراپی دەچێت و ئەو کەسانەیش بەچاوێکی خۆویستی سەیرت دەکەن، نەرمیت بەکاربھێنە بۆ ھاوکاری کەسانی دیکە، بەم شێوەیە دڵی کەسێک داگیر دەکەیت.

 

بورجی قرژاڵ:٢٢/٦ - ٢٢/٧
بەم نزیکانە ڕووبەڕووی ئاڵۆزی و ئاستەنگی دەبیتەوە، ئەوەیش بەھۆی کەسێک دژایەتیت دەکات یان لەشوێنێکی کارەکەت ھەراسان دەکرێیت، دەبێت ماندووبیت لەپێناو ھاوسەنگ ڕاگرتنی کەموکوڕییەکان، لەگەڵ ئەوەیشدا کاریگەری نەرێنی لەبەرچاو بگریت کە ئاستەنگییەکان ڕێچکەی ژیانت تێک دەدەن، بۆیە بڕیارێک بدە، بۆ ئەوەی بەئاسانی لەم دۆخە ڕزگارت بێت.

 

بورجی شێر:٢٣/٧ - ٢٢/٨
ئەگەر ھەست بەگومان یان دڵنیابوونی تەواو ناکەیت لەژیانت، ئەوا ئێستە کاتی ئەوە ھاتووە دڵنیابیتەوە لەبەدەستھێنانی بنەمای کارکردن بەشێوەیەکی جێگیرتر، لەزۆربەی جار، تووشی ھیچ ئاڵۆزییەک نابیتەوە لەئێستەدا، بۆیە کەسانی دیکە ڕێز لە بۆچوونەکانت دەگرن، ئەم ماوەیەش وادەکات یارمەتیت بدات لەداھاتوودا کاتێک دۆخەکە لەگەڵ تۆ ناگونجێت، لەگەڵ ئەوەیشدا دەبێت لەخۆت دڵنیابیتەوە، ھەروەھا دەبێت زۆر بەمیھرەبانی ھەڵسوکەوت بکەیت.

 

بورجی گوڵەگەنم:٢٣/٨ - ٢٢/٩
بۆ یەکەمجارە بەھۆی ھەڵسوکەوتی نائاسایی تۆ بکەویتە دۆخێکی شەرمەزارکەر، ستراتیجی چارەسەرکردن دۆخەکە بەرەو باشی ناچێت، ھەرچەندە چەند جارێکیش ڕێگەکان دووبارە بکەیتەوە، بە بڕێک گۆڕانکاری، ھەوڵبدە واز لەشتە ئاساییەکان بھێنیت و بەرنامەیەکی نوێ دابنێیت، بەم شێوەیە گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی ڕوودەدات و لەکێشە و دۆخەکە ڕزگارت دەبێت.

 

بورجی تەرازوو:٢٣/٩ - ٢٢/١٠
وزەکەت بەپلەی یەکەم ئاڕاستەی دەوڵمەندکردنی ناوەوەت بکە، ھەتا لەتوانادا ھەیە لە ھەڵچوونەکان و گۆڕینەوەی دەستەواژەی تونڕەوی دووربکەوە، وە ھەر ڕکابەرایەتی کردنێکی جەستەیی دەبێتە ھۆی توندڕەوی، بەڵام ئەگەر وزەکەت بۆ دەوڵەمەندکردنی ناوەوەی خۆت خەرج کرد، ئەوا ھەنگاوێکی گەورە بەرەو پێشەوە دەنێیت لەکرداری دروستکردنی کەسایەتیت و وەرگرتنی دۆخەکە.

 

بورجی دووپشک:٢٣/١٠ - ٢١/١١
سەرەڕای ئەوەی ھەموو شتەکان بەشێوەی زنجیرەیی دەڕۆن، بەڵام شتێک یان کەسێک لەبەردەمتدا دەوەستن، تواناکەت دیاریبکە کە پێویستە بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵۆزییەکان بەکاریبھێنیت، ئێستە کاتی ئەوە ھاتووە ھێزەکەت بەزیرەکی بەکاربھێنیت، نەھێڵیت دەروونت خەریک ببێت بەبابەتی بچووک، ڕەزیلی مەکە لەبەرکاھێنانی وزەکەت و تواناکەت، چوونکە ڕەنگە لەداھاتوودا ھیچ سوودێکی نەبێت.

 

بورجی کەوان:٢٢/١١ - ٢١/١٢
ھەموو وزە و پەرۆشییەی کە ئێستە دۆزراوەتەوە، ئێستە کاتی ئەوە ھاتووە دەست بە ئاشکراکردنی ھەلەکان بکەیت، بەم شێوەیە بەتاقیکردنەوەیەکی لەبیرنەکراو تێپەڕدەبیت، بەڵام ئاگەدار بە خۆت تووشی پڕۆژەی زۆر و جیاواز نەکەیت، بۆ ئەوەی ماندوونەبیت، ئەگەر ئەمە ڕووبدات خۆت تووشی خەم دەکەیت، دەبێت ھەموویان جێبەجێ بکەیت.

 

بورجی گیسک:٢٢/١٢ - ١٩/١
پێدەچێت ئەمڕۆ نەتوانیت ھیچ شتێک بەدەست بھێنیت، بەڵام مەھێڵە ئەمە تۆ بگەڕێنێتەوە دواوە، ئەگەر بەجێگیری کاربکەیت، ئەوا جارێکی دیکە سەرکەوتن بەدەست دەھێنیت، دۆخەکە ھاوشێوەیە بۆ ژیانی تایبەتیت، لەگەڵ ھاوڕێ و ھاوبەشی ژیانت، بگەڕێن بەدوای چارەسەرکردنی شتە بێزارکەرەکان و لێک تێنەگەیشتنەکان لەمیانی بەدەستھێنانی ئامانجەکان، دڵەڕاوکێی مەترسی دەخاتە سەر تەندروستیت، ھێڵێکی ناوەندی بکێشە لەناو چالاکی و پشوودان.

 

بورجی سەتڵ:٢٠/١ - ١٨/٢
کارەکەت پێویستی لێھاتوویی تۆ ھەیە، دەتوانیت بیرۆکەی ھاوڕێکانت کۆبکەیتەوە، بۆ ئەوەی سەرکەوتووبیت، بەم شێوەیە کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر متمانەیی خۆت بەدەست دەھێنیت، ھاوڕێکانت تێبینی نەرمی تۆ دەکەن بەوەی توانای کۆکردنەوەی ھەموو کەسایەتییە جیاوازەکانت ھەیە، ھەست بەدۆخێکی زۆرباش دەکەیت، گرنگی بەتەندروستی کەسانی دیکە دەدەیت، بەڵام ئەوەیش لەبیرمەکە گۆڕینی خووی ڕۆژانەت شتێکی باش نییە.

 

بورجی نەھەنگ:١٩/٢ - ٢٠/٣
تەندروستی جەستەیی و دەروونیت لەباشترین دۆخدایە، بۆیە مەھێڵە دۆخەکە بەئاسانی بڕوات بێ ئەوەی ماندوونەبیت بەدوای بیرۆکەکانت، بەم شێوەیە کەسانی ئومێد بەخش بەشداریت لەگەڵ دەکەن لەئامانجاکانت و دەتوانن گروپێک پێک بھێننەوە وەکو ڕابردوو، بەم شێوەیە دەتوانیت بەشێوەیەکی باش کاربکەیت و بەشێوەیەکی گەورە بەرەو پێشەوە بچیت، بۆ ئەوەی بگەیتە کۆتایی ئامانجەکانت.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟