ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ"٤"ـی نیسان

بەختی ئەمڕۆ"٤"ـی نیسان

 بورجی کاوڕ:٢١/٣ - ١٩/٤
ئەو پلانەی کە ماوەیەکە دەتەوێت جێبەجێی بکەیت یان گوومانت ھەیە لە بەدەستھێنانی، کەمتەر خەمی مەکە لەبەدەستھێنانی ھەتا ئەگەر ھەندێک گوومانت بۆ دروستبووە، لەھەموو لایەکەوە ھاوکاریت پێ دەگات، بەڵام دەبێت ئاگەداری ڕەخنەکان بیت، ئامانجی سەرەکیت تەنھا وەرگرتنی ھاوکارییەکانە، دەبێت شتێک لەپێناو جەستەت ئەنجام بدەیت، گرنگی بە بەرنامەی خۆراکی و بە ھاوسەنگی ڕاھێنانی وەرزشی بکەیت.

 

بورجی گا:٢٠/٤ - ٢٠/٥
ئەمڕۆ پارێزگاری لە کەسانی دەوروبەرت بکە، بێ ئەوەی پێداویستییە تایبەتییەکان لە بیر بکەیت، بەھۆی ئەوەی ئامانجەکانت لەچاو ڕابردوو زیاتر ڕوون بوونەتەوە، ھەڵسوکەوتی چالاکانەت دەگوازرێتەوە بۆ کەسانی دەوروبەرت، ئەوانیش ھەست بە تۆ دەکەن، ھیچ ھۆکارێک نییە بۆ ئەوەی خۆشی لە بیرۆکەکانت نەبینیت، بۆیە مەھێڵە ئەم دۆخە بەشێوەیەکی ئاسایی بڕوات، تۆ لەئێستەدا ھەست بە تەندروستییەکی باش دەکەیت، بەڵام ماندوبوونی ژیان زیان بەتەندروستیت دەگەیەنێت.

 

بورجی دووانە:٢١/٥ - ٢١/٦
لەم کاتەی ئێستەدا تۆ بەشێوەیەکی زۆرباش لەناو گروپەکەت کاردەکەیت، تۆ بەھەمان شێوە گوێڕایەڵی دۆخەکە دەکەیت، پارێزگاری لەم کەشە بکە، بۆ ئەوەی ئامانجە کەسییەکانت بەدەست بھێنیت، خێرا بە لە وەرگرتنی ھاوکارییەکان، بۆ ئەوەی لە ڕووی ژیانی تایبەتییەوە زیاتر ھەست بە ئاسوودەیی بکەیت، بەتایبەتی کاتێک لەناو کۆمەڵێک کەس دەبیت، ئەم ھەستە دەبێتە پاڵنەرێک بۆ ئەوەی لەڕووی ژیانی سۆزدارییەوە بەرەو پێشەوە بچیت.

 

بورجی قرژاڵ:٢٢/٦ - ٢٢/٧
پێدەچێت لەم کاتەی ئێستەدا بەشێوەیەکی زیاتر ڕکابەرایەتی لەبیروبۆچوونەکان بکەیت، مەکەوە گلەیی کردنی کەسانی دیکە، بەھۆی ئەوەی تۆ ھەندێک کات لەسەر ھەڵەیت، ھەوڵبدە ھێمن بیتەوە، ئەم کێشەیە بەشێوەیەک بەکاربھێنە کە بگەیتە ڕێگەیەکی نوێ، بە ھێمنییەوە ئامادە ببە، بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی بەھێزتر لەم قۆناعە ڕزگارت بێت.

 

بورجی شێر:٢٣/٧ - ٢٢/٨
دەتوانیت ھەناسیەکی قووڵ و پشوودانێکی درێژ وەربگریت، ئێستە کاتی ئەوە ھاتووە بیر لەئەنجامی ماندوبوونەکانت بکەیتەوە، ئەم ماوەیە تەرخان بکە بۆ چاک کردنی باری تەندروستیت، وەرگرتنی ڤیتامینەکان و ھەڵمژینی ھەوای پاک گرنگییەکی زۆری دەبێت بۆ ژیانت، دەتوانیت خۆشی لەکاتەکانت ببینیت و کاتێکی زیاتر لەگەڵ ھاوڕێ و ئەندامانی خێزانەکەت بەسەر ببەیت.

 

بورجی گوڵەگەنم:٢٣/٨ - ٢٢/٩
ئەمڕۆ ڕکابەرایەتییەکان بەشێوەیەکی دووبارەیی تووشت دەبنەوە، پاڵپەستۆیەکی زۆر دەخەنە سەرت، دەبێت ھەندێکجار لەڕێگەکەت دووربکەویتەوە، لەبری ئەوەی ھەموو بەرپرسیاریەتییەکان لە ئەستۆ بگریت، ئەمە یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی وزەیەکی زۆر کۆبکەیتەوە لەپێناو شتە گرنگەکان و بەتایبەتی لەکارەکەت بەکاری بھێنیت، ھەروەھا دەبێت گرنگی بەتەندروستیت بدەیت، لەبەر  ئەوەی ماوەیەکی زۆر توانات بۆ ناگەڕێتەوە، بەھۆی ئەوەی لەماوەیەکی کورت بەکارت ھێناون.

 

بورجی تەرازوو:٢٣/٩ - ٢٢/١٠
گرنگی بە تەندروستیت بدە، ئەمڕۆ ھەست بە ماندوبوون و خەو زڕان دەکەیت، لێرەدا ھەندێک ھەواڵی دەمارگیرت پێدەگات لە ئەنجامی ڕوودانی کێشەیەک، پێویستە فێربیت چۆن لەسەرخۆ ڕووبەڕووی شتەکان دەبیتەوە و ھاوسەنگی ڕادەگریت، پارێزگاری لە داواکارییەکانت بکە ھەتا ئەگەر دۆخەکە بە پێچەوانەی تۆ بوو، لەبری بە فیڕۆدانی وزەکەت، بەکاریبھێنە بۆ ئاشتی ناو ناخی خۆت، بەھۆی ئەوەی ئەنجامێکی باشی دەبێت.

 

بورجی دووپشک:٢٣/١٠ - ٢١/١١
ئەو کۆسپانەی کە ماوەیەکە لەبەردەمتدا ھەن دەست بە پێشکەوتنی زیاتر دەکەن، مەحاڵە جارێکی دیکە سوودیان لێوەربگریت، بەخێراترین شێوە ڕووبەڕوویان ببەوە، ھەتا ئەگەر ھەست دەکەیت زۆر قوڕسن، چوونکە چەند درەنگتر بکەویت، ئەوا ئالۆزییەکان دوو ھێندە دەبنەوە.

 

بورجی کەوان:٢٢/١١ - ٢١/١٢
تۆ کەسایەتییەکی نەرمیت و قبووڵی گۆڕانکارییەکان دەکەیت، بۆیە بەکاتێکی ئاسوودە تێپەڕدەبیت، ھەروەھا ئەو شتانەی لەپێناویدا ماندودەبیت ئەنجامێکی باشی دەبێت، دەتوانیت ئەم کاتانە بەکاربھێنیت بۆ بەدەست ھێنانی ئامانجەکانت و خەونەکانت، لەگەڵ ئەوەیشدا نابێت ئەرکی زۆر ھەڵبگریت و بەیەکجار کۆمەڵێک کار ئەنجام بدەیت، بەھۆی ئەوەی لەدواییدا ھەست دەکەیت وزەیەکی زۆر خەرج کردووە و ئەرکێکی زۆریش لەسەر شانت ماوەتەوە.

 

بورجی گیسک:٢٢/١٢ - ١٩/١
بەھۆی گۆڕانی بارودۆخەوە پێدەچێت دووبارە ئامانجەکانتی لەدەرەوەی ویستی تۆ بن، بەڵام نابێت ئەوە تۆ تووشی نا ئومێدی و دڵتەنگی بیت، دووبارە دەبێت بیربکەیتەوە، تەنھا بەتێڕوانینی جیاواز دەتوانیت بڕیاری گونجاو بدەیت، بەم شێوەیە پلانەکانت دابڕێژەوە.

 

بورجی سەتڵ:٢٠/١ - ١٨/٢
بەدۆخێکی پڕ لە جێگیری و بەھێزی تێپەڕدەبیت، کەسانی نزیکت ھەوڵی پاڵپشتی و ھاوکاریت دەدەن، ھەوڵبدە ھاوکاریت بۆ یارمەتیدانی کەسانی دیکەیش بەکاربھێنیت، بەم شێوەیە بەدڵنیاییەوە وەڵامدانەوەیەکی باشیان بۆ تۆ دەبێت، لەگەڵ ئەوەیشدا دەبێت ئامانجەکانت لەبیر نەکەیت.

 

بورجی نەھەنگ:١٩/٢ - ٢٠/٣
تۆ لەڕاستیدا کەسێکی زۆر کۆمەڵایەتیت، بەڵام دوو تا سێ کەس لەکەسە ناسیاوەکانت فەرامۆشکردووە، دەبێت دووبارە ئەم پەیوەندییانە ببەستیتەوە و چاکبکەیتەوە، بەم شێوەیە ھەلی گفتوگۆکردنت بۆ دەڕەخسێت بۆ ئەوەی کۆتایی بەناکۆکییەکان بھێنن، بەم شێوەیە بەکاتێکی ھێمن و لەسەرخۆ تێپەڕدەبیت، کاتە قوڕسەکانیش تێپەڕدەبن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟