ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ"٦"ـی ئاب

بەختی ئەمڕۆ"٦"ـی ئاب

بورجی کاوڕ:٢١/٣ - ١٩/٤
تۆ سەرکەوتووی لەکارەکەت، ھەتا ئەگەر کەس تێبینی نەکردووە یان ڕێز لە کارەکانت ناگرێت، ئەم لایەنە وا دەکات پاڵپشتی و ھاوکاری لەکەسانی دیکە بکەیت، ھەروەھا خۆشەویستانت بەھەمان شێوە پاڵپشتی لە تۆ دەکەن، ئەگەر تاکو ئێستە کەس لەژیانی تۆدا نییە، ئەوا پێویستە لە ئێستەدا بەدوای خۆشەویستییەکی ڕاستەقینەدا بگەڕێیت.

 

بورجی گا:٢٠/٤ - ٢٠/٥
لەم کاتەی ئێستەدا، ڕەنگە قەبارەی کێشەکان بەرەو زیادبوون بچن، بەڵام نابێت ھەموو کێشەکان بەسەر خۆتدا کۆبکەیتەوە، ھەر کاتێک دانەیەک لە کێشەکان چارەسەر دەکەیت ھەست بەئاسوودەیی دەکەیت، بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا نابێت لەخۆتەوە ھەڵوسوکەوت بکەیت، ئەگەر نا تووشی ئاڵۆزی زیاتر دەبیت، مەترسە لەوەرگرتنی ھاوکاری کەسانی دیکە.

 

بورجی دووانە:٢١/٥ - ٢١/٦
تۆ لەگەڵ ناخی خۆت گونجاویت، متمانەیت زیاد دەبێت، سەلامەتی ناوەوەت بپارێزە، بەھەمان شێوە پڕیت لەچالاکی و پەرۆشی، لەئەنجامی ھێمنی دەرەکیت، ھەموو کەسانی دەوروبەرت ھەست بە ئاسوودەیەکی زۆر دەکەیت، بۆیە کەسانی دیکە متمانە بە تۆ دەکەن و داوای ئامۆژگاری لە تۆ دەکەن.

 

بورجی قرژاڵ:٢٢/٦ - ٢٢/٧
پەرۆشیت وا دەکات بە سەرکەوتووی لەناو گروپەکەت کاربکەیت، بەم شێوەیە نیشانەیەک بە ھێمنی لە دوای خۆتدا بەجێ دەھێڵیت، بەتایبەتی کاتێک گرنگی بە کەسانی دیکە دەدەیت، دەبێت ئەوەیشت لەبیر بێت سەرکەوتنی ناو کۆمەڵێک کەس گرنگترە لەسەرکەوتنی تاکە کەسی، کەشێکی باش لەماڵەوە دروست دەکەیت، بەڵام بەھۆی ھەڵسوکەوتی خۆویستی زیان بە پەیوەندییەکان دەگەیەنێت.

 

بورجی شێر:٢٣/٧ - ٢٢/٨
ئەمڕۆ ڕووبەڕووی کێشەی نوێ دەبیتەوە لەکارەکەت، لەکاتێکی گونجاودا پاڵپشتیت پێ دەگات، بۆ ئەوەی بە جێگیری و ھێمنی کارەکان ئەنجام بدەیت، ئەو پاڵپشتییە ڕەت مەکەوە کە لەسەرچاوەیەکی نائاسایی بەدەستت دەکەوێت، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەستە بە تەندروستییەوە، دەتوانیت بەئەرێنییەوە ڕێچکەی ژیانی داھاتووت دیاری بکەیت، ئەگەر لەشتە گرنگەکان نزیک بوویتەوە ئەوا پێویستە زۆر ورد و لەسەرخۆ بیت، ھەروەھا دەتوانیت واز لەھەندێ ڕەوشتی خراپ بھێنیت بۆ ماوەیەکی درێژ.

 

بورجی گوڵەگەنم:٢٣/٨ - ٢٢/٩
لەئێستەدا ھەموو کەموکوڕیەکان بەدەردەکەون و ھاوکاریت پێشکەش دەکرێت، چوونکە ئامانجەکانت ھەمان ئامانجی ئەو کەسانەن کە ھاوکاریت دەکەن، ئەم ھەلە بقۆزەوە بۆ ئەوەی لەڕووی تەندروستی جەستەیی و عەقڵییەوە بگەیتە باشترین دۆخ، لە گروپی کارەکەت دەکەویتە پلەی یەکەم لە کارە تایبەتەکان، ھەروەھا دەتوانیت بەشدارییەکی تایبەتی لە پڕۆژە جیاوازەکان بکەیت و ببیتە کەسێکی بەرھەمھێنەر.

 

بورجی تەرازوو:٢٣/٩ - ٢٢/١٠
بەڕۆژانەیەکی پڕ لە شادی و مژدەیی تێپەڕدەبیت، لە ھەموو لایەنێکەوە لە کەسانی دیکە دەگەیت، بەتایبەتی کاتێک چاوت پێیان دەکەوێت، گوێڕایەڵی دۆخەکە بکە، بۆ ئەوەی ھەموو کەسانی دەوروبەرت ھەستی سۆزداریت بۆ دەرببڕن، بەم شێوەیە وزە ئەرێنییەکەت ڕزگارت دەکات لە پاڵپەستۆی دەروونی.

 

بورجی دووپشک:٢٣/١٠ - ٢١/١١
کۆمەڵێک شت ھەن بەپێی پێویست بەڕێوە ناچن، ڕووبەڕووی ئاڵۆزییەکان ببەوە، بەتایبەتی کاتێک دژایەتی تۆ دەکەن، ھەوڵبدە ئامادەبیت بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەم دۆخە بەڕکابەرایەتییەوە کاربکەیت، ئەگەر دۆخەکە بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو دەڕوات، بەڵام لە کۆتاییدا کاردانەوەیەکی ئەرێنی لەسەر تۆ دەبێت، ھەر تاقیکردنەوەیەک لە ژیانت بۆ تۆ سوودی دەبێت.

 

بورجی کەوان:٢٢/١١ - ٢١/١٢
پێدەچێت ھەموو شتەکان بە ئاسانی دەست پێ بکەن، بەڕاستەوخۆیش قوڕساییەکان چارەسەر ببن، بەڵام بە داخاوە ئەم دۆخە درێژە ناکێشێت، بۆیە دەبێت لەم ماوەیەدا بەتەواوی کۆتایی بە شتەکان بھێنیت، کاتێک ھیچ شتێکی گرنگ نابێت و سەرقاڵ نابیت، پێویستە ئەم ھەلە بقۆزیتەوە، بۆ بەسەربردنی کات لەگەڵ ھاوڕێ و ئەندامانی خێزانەکەت، بەم شێوەیە ھەست دەکەیت پەیوەندییەکانت بە ھێزتر بوونە.

 

بورجی گیسک:٢٢/١٢ - ١٩/١
شتەکان بەبێ ھۆکارێکی ڕوون وەستاون، سەرەڕای ئەوەیش ئارەزوو ناکەیت گۆڕانکاری لەڕێچکەکەت بکەیت و پابەند بیت بەبەرنامەی بابەتەکان، بۆیە دەبێت لەئێستەدا ڕێچکەیەکی جیواز بگریتە بەر بۆ ئەوەی دووربکەویتەوە لەئاڵۆزییەکان و ھەموو وزەکەت لەپێناویدا بەفیڕۆ نەدەیت، بەم شێوەیە کاتێکی قووڵتر پێویست دەبێت بۆ گەیشتن بەئامانجەکانت، بەڵام بەم نزیکانەیش ھەواڵێکی بەنرخت پێ دەگات.

 

بورجی سەتڵ:٢٠/١ - ١٨/٢
بەھۆی ئەوەی وزەکەت بە ناڕێکی لە ئێستەدا بەکاردەھێنیت، بۆیە لەبری سەرکەوتن ناکۆکییەکان سەرھەڵدەدات، بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا پێویستە خاڵی بەھێز و لاوازی خۆت بزانیت، بۆ ئەوەی بتوانیت یاری بە ھەردووکیان بکەیت، دەبێت قبووڵی ئەو کەسانە بکەیت کە دژایەتی تۆ دەکەن و ھەوڵبدە خۆت بگونجێنیت، بەم شێوەیە بە کەسێکی باشتر خۆت پیشان دەدەیت.

 

بورجی نەھەنگ:١٩/٢ - ٢٠/٣
لەھەندێک کاتدا پێویستە لەگەڵ شکستی کارەکەت مامەڵە بکەیت، بوێر بە بەشێوەیەکی سەیری شکستەکان بکە کە دەتوانیت بۆ شێوەیەکی باشتر بیان گۆڕیت، ئەگەر ئەمانە پەیڕەو بکەیت ئەوا لە قووڵایی نائومێدی ڕزگارت دەبێت، بەم نزیکانە بڕیار لەسەر ژیانی تایبەتیت دەدەیت، پابەند ببە بە بۆچوونەکانت، بەڵام گوێڕایەڵی کەسانی دیکەیش ببە، ئەم دۆخە قوڕسە ڕەنگە کاریگەری لەسەر جەستەت ھەبێت، بۆیە کاتی پشوودان و ئارامی دابنێ.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟