ھەمەڕەنگ

بەم نیشانانە متمانەیی خۆتان زیاد بکەن

زۆرجار تێبینی ئەوە دەکرێت کەسانێک ھەن لەھەموو شوێنێک کەسایەتییەکی دیاریان ھەیە، ئەو کەسانەیش بەکەسانی بوێر ناسراون لەھەموو بوارەکانی ژیان.

زۆربەی ئەو کەسانەی متمانەیان بەخۆیان ھەیە لەڕووی ژیانی تایبەتی و کار و پیشەکانی، لەئەنجامی بەھێزی کەسایەتییان سەرچاوەی گرتووە.


گرنگترین ئەو نیشانانەی کە بەڵگەیەکن بۆ متمانە بەخۆبوون بریتیین لە:


*توانای پاراستنی پلەی ھێمنی، کاتێک ڕووبەڕووی دۆخی توڕەبوون دەبنەوە، ھەوڵ دەدەن بەشێوەیەکی لەسەرخۆ زاڵ بن بەسەر توڕەبوون و ئەنجامدانی ھەڵسوکەوتی نەخوازراو، کاتێکیش متمانەیی زیاد بێت ئەوا دەتوانن بەچەند دەستەواژەیەک بەرگری لەخۆتان بکەن.


*ئەو کەسانەی کە متمانەیان بەخۆیان ھەیە گوێ نادەن بەو قسانەی کە خەڵک و دەوروبەریان لەسەر دەکەن، بەم شێوەیە خۆشی دەبینن لەو متمانەییە و چاوەڕێی بیروبۆچوونی کەسانی دیکە ناکەن بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان.


*ئەو کەسانەی کە متمانەیان بەخۆیان ھەیە، ناکەونە ژێر کاریگەری قسەی ڕەخنە گران، سەرەڕای ئەوەی کە دەزانن ھەڵەن لەئەنجامدانی ھەڵسوکەوت کردندا، ھەروەھا گوێ نادەنە ئەو قسانەی کە گوێ بیستی دەبن لەپێناو بەدیھێنانی ئامانجەکانیان.


*ئەنجامدانی گفتۆگۆی ڕوون بەبێ شەرم، لەناو کۆڕوکۆبوونەوەکان بەبێ ترس و بەدەنگێکی بەرز قسە بکەیت، لەگەڵ ئەوەیشدا وتنی ڕستەکان بەشێوەیەکی ڕوون و ئاسان بێنە دەرەوە لەدەمدا و ببێتە ھۆی تێگەیاندنی کەسانی بەرامبەر.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟