تەندروستی

باشترین چوار میوە بۆ پاک کردنەوەی ئەندامی جگەر

چالاک کردنەوەی فەرمانەکانی جگەر یەکێکە لەو ڕێگەیانەی لە نەخۆشییەکانی دەتانپارێزێت، ئەمەیش تەنھا بەخواردنی میوەکان بەدەستتان دەکەوێت.

ئەندامی جگەر یەکێکە لەگرنگترین ئەندامەکانی ناوەوەی لەش، بەھۆی ئەوەی چەندین فەرمانی جیاواز جێبەجێ دەکات، پێکھاتەی کیمیایی جیاوازیش دەردەدات، بۆیە زۆر پێویستە لەڕێگەی خواردنی میوە و ھەندێک پێکھاتەی خۆراکی ئەم ئەندامە پاک بکرێتەوە.
 

ئەم چوار میوانەی خوارەوە ئەندامی جگەر پاک دەکاتەوە:
*سندی: یەکێکە لەو میوانەی لە پێکھاتەی گرنگی تێدایە، یارمەتی بەرھەمھێنان و چالاک کردنی ئەنزیمەکان دەدات، بەمەیش جگەر پاک دەکاتەوە، ھەروەھا لە ماددەی "کارسینۆجین" پاکی دەکاتەوە، کە ماددەیەکی شێرپەنجەییە.
*پرتەقاڵ: لە ڤیتامینەکان و کارۆتینیۆد و مس و مەنگەنسیۆم زینک پێکھاتووە، کە ھەموو پێکھاتەکان گرنگن بۆ پاک کردنەوەی ئەندامی جگەر.
  *سێو: میوەی سێو و گیراوەکەی، باشترین پێکھاتەن بۆ پاک کردنەوەی ئەندامی جگەر لە ماددە ژەھراوییەکان، ھەروەھا لەترشی مالیک پێکھاتووە، یارمەتی توانەوەی بەردی زراو دەدات.
*لیمۆ: یەکێکە لەو میوانەی یارمەتی ھاوسەنگ ڕاگرتنی PH دەدات لەناو لەشدا، ھەروەھا پڕە لە ڤیتامین C یارمەتی توانەوەی چەوری و نەھێشتنی پاشماوەی زیادەی ناو جگەر دەدات، بۆیە واباشترە ھەموو بەیانییەک گیراوەی لیمۆ و ئاو بخۆنەوە.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟