خێزان

باشترین ڕێگە بۆ ڕێگری کردن لەڕوودانی سکپڕی

زۆرێک لەھاوسەران ئارەزووی ڕوودانی سکپڕی ناکەن، بەتایبەتیش لەسەرەتای دروستکردنی ژیانی ھاوسەرێتی ئارەزوو دەکەن کاتی منداڵبوون دوابخەن.

دۆخی ڕوونەدانی سکپڕی دەگەڕێتەوە بۆ باری گوزەران یان باری تەندروستی یان باری کۆمەڵایەتی، بۆیە دەبێت لەژێر ڕێنمایی پزیشک باشترین ڕێگە ھەڵبژێرن بۆ ڕێگری کردن لەڕوودانی سکپڕی.
 

ئەم دوو ڕێگەیە باشترین ڕێگەن بۆ نەھێشتنی ڕوودانی سکپڕی:
*حەپی دژە سکپڕی: ئەم جۆرە حەپانە خانمان تووشی گۆڕانی ھۆڕمۆنی دەکات، ئەو خانمانەی کە لەسەرەتای پەیوەندی ھاوسەرێتی دان پێویستە دووربکەنەوە لەم ڕێگەیە، چوونکە زیان بەسوڕی مانگانە دەگەیەنێت، بۆیە بەباشترین ڕێگە ھەژمار ناکرێت، دەتوانن خانمان تەنھا بۆ ماوەیەکی کورت بەکاریبھێنن.
*دانانی ئەڵقە "لەولەب": ئەم ئەڵقەیە کە لەناوپۆشی منداڵدانی خانمان جێگیر دەکرێت، وا باشترە لەدوای ڕوودانی سکپڕی دووەم و سێیەم بەکاربھێنرێت، بەپێی ھیچ لێکۆڵینەوەیەکی نوێیش نەسەلمێنراوە کە ئەم ڕێگەیە زیانی ھەبێت، بەتایبەتیش لەسەر ئەو خانمانەی لەسەرەتایی پەیوەندی ھاوسەرێتی دان.
*ڕێگەی تۆمارکردنی گەرمی "ئەنجینۆ کناوس": ئەم ڕێگەیە بەباشترین ڕێگە دادەنرێت بەتایبەتی ئەو خانمانەی لەسەرەتایی پەیوەندی ھاوسەرێتی دان، لەگەڵ ئەوەیشدا بەیەکەم ڕێگە دادەنرێت کە ڕۆژی پیتاندن و نەزۆکی بەشێوەیەکی ورد دیاریدەکات، بەڵام بەمەرجێک سووڕی مانگانەی ئەو خانمانە بەڕێکی ڕووبدات، بۆیە زۆربەی خانمان ناتوانن پشت بەم ڕێگەیە ببەستن.
*کۆندۆم: ئەم ڕێگەیە بەشیاوترین و باشترین ڕێگە ھەژمار دەکرێت، بۆ دواخستنی سکپڕی و نەھێشتنی ڕوودانی سکپڕی، کۆندۆم کە لەماددەیەکی پلاستیکی لاستیکی دروست کراوە، ھیچ زیانێک بەجەستەی ھەردوو ھاوسەرەکە ناگەیەنێت، بۆیە بەباشترین ڕێگە دانراوە.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟