موزیک

بەوێنە...."دیانا کەرەزۆن" بەر لەئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری بیبینن

"دیانا کەرەزۆن" ئەو خانمە ھونەرمەندەی کەبە ڕەچەڵەک کوردە، لەسەرەتایی دەسپێکردنی کاری ھونەری شێوازی دەرکەوتنی زۆر جیاوازبووە لەچاو ئێستە.

لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان چەند وێنەیەکی خانمە ھونەرمەند "دیانا کەرەزۆن" بڵاوکراوەتەوە کە شێوەی ڕووخساری لەدوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری بەتەواوی گۆڕاوە.


بەپێی چەند سەرچاوەیەکی ماڵپەڕە عەرەبییەکان لەسەرەتایی دەرکەوتنیدا خانمە ھونەرمەند کێشی لەشی زۆر زیاتر بووە، بۆ ئەم مەبەستە چەند نەشتەرگەرییەکی جوانکاری بۆ لەشی و ڕووخساری ئەنجامداوە.


گۆرانیبێژ "دیانا کەرەزۆن" ساڵی ١٩٨٣ لەوڵاتی کوەیت لەدایکبووە و لەوڵاتی ئوردن ژیاوە، لەتەمەنی شەش ساڵی دەستی کردووە بەگۆرانیگوتن لەقوتابخانە گۆرانییە نیشتمانییەکانی گووتوە، ساڵی ٢٠٠٣ توانی نازناوی سوپەر ستاری عەرەب بباتەوە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟