ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ "١٤"ـی حوزەیران

بەختی ئەمڕۆ "١٤"ـی حوزەیران

بورجی کاوڕ:  ٢١/٣ - ١٩/٤
نھێنییەکانی ژیانت بە ھیچ کەسێک مەڵێ و پلانەکانت لەگەل کەسدا باس مەکە، خۆت کار لەسەر وردەکارییەکانی پڕۆژەکەت بکە و چاوەڕێی کۆمەڵێک سوپرایزبە.


بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
ئەو شتانەی دەیانزانیت بە خاوەن کارەکەتی بڵێ و چیتر ھیچ مەشارەوە، تۆ بیر لە قازانجی شوێنی کارەکەت دەکەیتەوە و ئەوانیش ھەمان شتیان دەوێت.

بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
سوود لە پشووی ساڵانەت وەردەگریت، گەشتێک ئەنجام دەدەیت و ھەوڵدەدەیت بۆ ماوەیەک بحەوێیتەوە.


بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ - ٢٢/٧
بارودۆخ لە قازانجی تۆدا دەبێت، کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە ژیانی پیشەییتدا ڕوودەدەن ئاسایی قبوڵیان بکە و ڕێگە مەدە کاریگەرییان لەسەر بڕیارەکانت ھەبێت.


بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
ئەمڕۆ چارەسەر بۆ کۆمەڵێک کێشە دەدۆزیتەوە کە لە ڕابردوودا تووشیان بوویت و لەگەڵ کاتدا گەشەیان کردووە.

بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
رێنماییە پزیشکییەکان پشتگوێ مەخە و چیتر کارێک مەکە کە زیانی بۆ تەندروستیت ھەبێت و خۆت لە تیشکی خۆر بەدووربگرە.

بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
کۆمەڵێک کەسی پسپۆڕ ھاوکاریت دەکەن لە کەمکردنەوەی فشاری کارکردنت و پلانی کارکردنت بۆ دادەنێن، بۆ ئەوەی بتوانیت کار بەو پلانانە بکەیت دەبێت ھەوڵی زیاتر بدەیت.


بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١
گوێ لە ڕای ھاوبەشی ژیانت بگرە ڕەنگە ھەندێکجار ئەویش ڕاست بڵێت، بیر لە ڕاوبۆچوونەکانی بکەرەوە چونکە سوودی بۆت دەبێت.

بورجی کەوان: ٢٢/١١ - ٢١/١٢
ھەوڵبدە شێوازی ژیانت بگۆڕیت و شێوازێکی تەندروست ھەڵبژێریت لە ھەموو ڕوویەکەوە، جۆری خواردن و کاتی خەوتن و حەوانەوەت دیاری بکە.


بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
بارودۆخی کارکردنت ئارامە و ھەموو شتێک بەو جۆرە دەڕوات کە چاوەڕوانی دەکەیت، لە ئێستادا کات گونجاوە و دەتوانیت باشتر مامەڵە لەگەڵ ھەموو ئەو شتانە بکەیت کە ھاتوونەتە پێشت.

بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
ئەم ماوەیە زۆر تووڕە دەبیت و کۆنترۆڵ لەدەست دەدەیت، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ زۆری فشاری کارکردنت باشترە بۆ ماوەیەک ئارام ببیتەوە.

بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
ژیانی پیشەییت شێواوە و تووشی ھەڵە تێگەیشتن دەبیت، ڕکابەری لەگەڵ ھاوپیشەکەت دەکەیت و کێشە لە نێوانتاندا دروست دەبێت.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟