ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ " ١٥"ـی ئایار

بەختی ئەمڕۆ " ١٥"ـی ئایار

بورجی کاوڕ:  ٢١/٣ - ١٩/٤
ئەمڕۆ بەخت یاوەرتە و ھەموو پلانەکانت باش بەڕێوەدەچن بۆیە کارێک بکە کە کاریگەرییەکی باش جێبھێڵێت.


بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
بەرپرسیارییەکانت زیاتر دەبن و زیاتر ھەست بە ماندووی دەکەیت، بەڵام ماوەیەکە و تێدەپەڕێت.

بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
ئیتر کاتی ئەوەیە کەمێک زیرەکانەتر ھەڵسەنگاندن بۆ کەسانی دیکە بکەیت، تا دووبارە ھەڵەی رابردوو دووبارە نەکەیتەوە.

بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ - ٢٢/٧
ئەگەری ھەیە کارەکەت لەدەست بدەیت، بەڵام دڵگران مەبە دڵنیابە داھاتوو ڕووداوی زۆر باشتری بۆ ئامادە کردوویت.


بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
ھەوڵبدە کەسانی نوێ بناسیت و متمانە بە چواردەورت دروسبکەیتەوە، چونکە ماوەیەکی زۆرە دووریت و بڕوات بە کەس نەماوە.

بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
لەوانەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەک پێویست بکات لەگەڵ ھاوڕێیەکت قسە بکەیت، بەڵام لە دڵسۆزییەکەی دڵنیابەرەوە چونکە لەوانەیە بڕیاری ھەڵەت بۆ بدات.

بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
ئەمڕۆ کاتێکی خۆش لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا بەسەر دەبەیت و دووبارە دڵخۆش دەبن، پاش ئەو ڕووداوە ناخۆشانەی روویدا.


بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١
دڵگران مەبە لە رەتکردنەوەی ھەندێک کار کە بۆت نەگونجاوە، دڵنیابە باشتر دێتە بەردەمت و سەرکەوتوو دەبیت.

بورجی کەوان: ٢٢/١١ - ٢١/١٢
ئێوارەی ئەمڕۆ رووداوێکی سەیر ڕوودەدات، ھەوڵ بدە کۆنترۆڵی توورە بوونەکانت بکەیت.


بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
لات ئاسایی بێت کە ئامۆژگاری کەسانی دیکە وەربگریت، چونکە لەوانەیە ئەزموونی ئەوان باشتر بێت و سەرکەوتنی تۆیان بوێت.

بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
ماوەیەکی زۆرە ڕۆتینی ژیانت بێزاری کردوویت وا باشترە گەشتێک ئەنجام بدەیت، یاخود گۆڕانکارییەک لە ژیاندا بکە.

بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
ئاگاداری بارودۆخی دارایت بە لە ماوەی داھاتوودا بڕە پارەیەکت پێوسیت دەبێت، بۆیە پاشەکەوت بکە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟