ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ "١٤"ـی تشرینی دووەم

بەختی ئەمڕۆ "١٤"ـی تشرینی دووەم

بورجی کاوڕ: ٢١/٣ - ١٩/٤
بەھۆی گۆڕانی بارودۆخەوە، پێدەچێت بۆ جارێکی دیکە زاڵنەبیت بەسەر ئامانجەکانت، پێویست بەنائومێدی و دڵتەنگی ناکات، دووبارە دەست بەبیرکردنەوە، پێدەچێت ئەم بارودۆخە تەنھا شوێنەواری کێشەکانی پێشووتر بێت، ئەگەر ھەست دەکەیت شتەکە وا نییە، دەتوانیت دووبارە پلانێکی نوێ دابڕێژیت.

 


بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
ئەگەر بەئاگەدەرییەوە ھەڵسوکەوت نەکەیت، ھەڵچوونەکانت زاڵ دەبن و کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر ئەو کەسانەی کە خۆشت دەوێن لەداھاتوودا، تۆ بەردەوام ئارەزوو دەکەیت بەراوردی خۆت لەگەڵ کەسانی دەوروبەر بکەیت، ھەروەھا ئارەزووی ڕووبەڕووبوونەوە دەکەیت، زاڵ بە بەسەر دەروونت بەرامبەر ئەو کەسانەی کە خۆشت دەوێن وزەیەکی زیاتر بەکاربێنە، زیاتر ئاگەداری تەندروستی خۆت بە.

 


بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
ھەندێک لەئامانجەکانت تووشی شکست دەبێت، بەڵام پێویستە دڵتەنگ نەبیت بەھۆی ئەو ئاستەنگیانەی کە دێنە بەردەمت لەئەنجامی ھەندێک ھەڵسوکەوتی کەسانی بەرامبەر، توانای خۆت بخەگەڕ بۆ سەرچاوەی گرتنی خەونەکانت، بەخێرایی ھەڵسوکەوت مەکە و پارێزگاری لەوزەکەت بکە، چاو لەو کێشەیە بکە وەکو پرۆسەیەکی گرنگ، بەردەوام متمانەت بەوە ھەبێت کە کەس ناتوانێت بتوەستێنێت.

 


بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ - ٢٢/٧
لەئێستەدا پێویستت بە ڕوونکردنەوەی ھەندێک شتی دەروبەر ھەیە، ئەو ھەڵسوکەوتە پەیوەستە بە ھەڵە تێگەیشتنی ھەندێک لەھاوڕێیەکانت، متمانەن گرنگترین شتە بۆ ئەوەی سەرنجی دەوروبەر بۆ خۆت ڕابکێشیت، بەچاوێکی کراوە سەیری جیھان بکە، ناسیاوەکانی پێشتر دەبنە ھۆی زیندووکردنەوەت، ئەو وزەیەی کە ھەتە بۆ ڕاھێنانی وەرزشی بەکاربھێنە.

 


بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
ھیچ شتێک بەپێی ویستی تۆ نابێت لە ئێستەدا، بەڵام ئەگەر دەست بکەیت بەگۆڕانی پلانەکانت، ئامانجەکانت بەشێوەیەکی خێراتر ڕوودەدات، پێویستت بە بیروبۆچوونی کەسانی دیکە ھەیە، ڕەنگە لەژیانی تایبەتیشدا تووشی ھەندێک کێشە ببیتەوە، ھەروەھا پێویستە بەپێی بیروبۆچوونی خۆت ئەو کێشەیە چارەسەر بکەیت، تەندروستی جەستەت باشتر دەبێت.

 


بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
ئەمڕۆ تۆ بەشێوەیەکی باش لەناو گروپەکەت کار دەکەیت، ئەمەیش دڵخۆشت دەکات، پارێزگاری لەژینگەی کارەکەت بکە، ئامانجە کەسییەکانت بەشێوەیەکی خێرا دێنەدی، لەژیانی تایبەتی زۆر ھەست بە دڵنەوایی دەکەیت، ئەم ھەستە وات لێدەکات دڵخۆش بیت لە ڕووی سۆزدارییەوە.

 


بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
ئەمڕۆ پێویستە بنەمایەکی پتەو دابنێیت بۆ بەھێزکردنی پەیوەندی خێزانی، بەمەیش خێزانەکەت ھەست بە دڵخۆشی دەکەن و پاڵپشتیت لێدەکەن لەپلانەکانت، پتەوکردنی پەیوەندییەکان لایەنی ژیانی سۆزداریش دەگرێتەوە، لەکەسێک نزیکت دەکاتەوە و  پەیوەندییەکەیش بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوام دەبێت.

 


بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١
لێرەدا ھەندێک گۆڕانکاری لەژیانت دروستدەبن، بەشێوەیەکی ئاسوودەیی پێشوازی لەژیان بکە، چاوت بەکۆمەڵێک کەس دەکەوێت دڵخۆش دەبیت لەگەڵیان لەڕووی کارکردنەوە پێویستت بە رکابەرییەکی زیاتر ھەیە، بەڵام پێویست بەترس ناکات، ئەو بارودۆخە وەکو تاقیکردنەوەیەکی دەروونی چاوی لێبکە.

 


بورجی کەوان: ٢٢/١١ - ٢١/١٢ 
خۆت ئامادە بکە بۆ گشت گۆڕانکارییەکی چاوەڕواننەکراو کەبەلای تۆ زۆر سەیر دەبن، سەرەڕای ئەمەیش ھاوبەشی ژیانت پارێزگاری لەشتێکی تایبەتی دەکات، بەڵام پێشبینییەکانت ھەر وەکو خۆی نابن، پێویستە سوپاسی خوا بکەیت کەھەر شتێک ڕوودەدات، ھاوڕێییەکانیشت بەشێوەیەکی ئەرێنی کارت لەگەڵ دەکەن.

 


بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
ئەگەر ئارەزووی سەرکەوتن و بەدیھێنانی خەونەکانت دەکەیت، ئەوا پێویستە دانووستاندن لەگەڵ کەسانی دەوروبەر بکەیت، جا چ ھاوڕێ بێت یان خزم بێت، وامەکە دەرفەتەکە لەدەست بدەیت، پێویستە بەتەواوی بڕوات بەو دەرفەتە ھەبێت، ڕەنگە ئەگەر  ئەو دەرفەتە لەدەست بدەیت ببێتە ھۆی پێچەوانەکردنەوەی بارودۆخەکە.

 


بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
ئاڵۆزییەکان دووبارە دەست پێدەکەنەوە و ماوەیەکی درێژ دەخایەنێت و بەرەبەرە گۆڕانکاری بەسەردا دێت و دەبێتە شتێکی ڕاستی، ناتوانیت ھەرگیز لێی دەربچیت، بەخێرایی ڕووبەڕووی رکابەرایەتییەکان ببەوە، ھەتا ئەگەر کێشەکە زۆر قورسە، بەھۆی ئەوەی ئاڵۆزییەکان چەند زیاتر بن ئەوا پێویستت بەخۆماندوو کردنێکی زۆردەبێت.

 


بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
تۆ کەسێکی کراوەیت و گۆڕانکارییەکان قبوڵ دەکەیت، لەئێستەدا بە دۆخی ئاخاوتن دا تێپەڕ دەبێت، ئەوەی لەسەر تۆ پێویستە بە ماندوبوونێکی زۆر کاری بۆ بکەیت و ئەنجامێکی باشیش بەدەستدەھێنیت، ئەو کاتانە لەدەست مەدە بۆ بەدیھێنانی و خەون و ئامانجەکانت، بەڵام پێویستە بەشێوەیەکی بەرپرسانە ھەڵسوکەوت بکەیت  و لەیەککاتدا چەند کارێک ئەنجامبدەیت.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟