ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمرۆ-٨ی تشرینی دووەم

پێشبینیەکانی ئەمرۆی ٨ی تشرینی دووەم

بورجی کاوڕ : ٢١/٣ - ١٩/٤
ئەو زەحمەتیانەی کە پێشتر بۆ ماوەیەکی درێژ دەرکەوتبوون پلە بە پلە دەبنە ڕاستەقینەیی، چیتر ئامانجەکان نابنە شتێکی مەحاڵ، بۆیە ھەر ئاستەنگێک کە دێتە پێشەوە بەبڕوا بەخۆبوونەوە ڕووبەڕووی ببەوە، ھەتا ئەگەر ھاتوو کێشەکە گەورەبوو، چونکە ھەرچەند زەحمەتییەکان نەبڕیت ئەوا بەسەرتدا کۆدەبنەوە و ئەو کات پێویستت بە دوو ھێندە خۆماندووکردن دەبێت.

 


بورجی گا : ٢٠/٤ - ٢٠/٥
لەئێستەدا کارەکانت پەیوەست نین بە تۆوە و زۆر خۆیان بۆ ماندوو دەکەیت لە ڕووی دەروونییەوە، وە کاری زۆریش ھەن کە ھەوڵی بۆ دەدەیت، بەڵام بەھۆی کەم بەختیتەوە بۆت ڕێک ناکەوێت، لەئەنجامدا بەھێزێکی زۆر زیان بەتەندروستیت دەگەیەنێت، بۆیە دەبێت بڕوات بەوە ھەبێت کە دۆخەکە دەگۆڕێت و درێژە ناخەیەنێت، ھەروەھا مەحاڵە ھەندێکجار ھەموو شتەکان ڕوو بدەن وەکو ئەوەی دەمانەوێت، بۆیە دان بەخۆتدا بگرە.

 


بورجی دووانە : ٢١/٥ - ٢١/٦
بەھۆی گۆڕانی بارودۆخەوە پێدەچێت لە نوێوە ئامانجەکانت لەدەرەوەی ویستی خۆت بن، بۆیە پێویست ناکات خۆت تووشی نا ئومێدی و گۆشەگیری بکەیت، بۆیە دووبارە بیربکەوە و لەخاڵێکدا خۆت بخوێنەوە، چونکە لەوانەیە تەنھا کاریگەری ھەبێت لەسەر لەدەستدانی سنورێکی دیاریکراو کاتێک ھەندێک ڕێک کاری ئەنجام دەدەیت، ئەگەر ئەو بابەتەیش نەبوو ئەوا پێویستت بە پلانی نوێ ھەیە.

 


بورجی قرژاڵ : ٢٢/٦ - ٢٢/٧
تۆ پڕیت لە وزە و گەشبینی، کاتێک ڕووبەڕووی شتێک دەبنەوە و سەرکەوتن بەدەست دێنن لە ئەنجامدا بڕێکی باشتان دەست دەکەوێت، ھەموو کەسانی دەوروبەرت سەرنجی تۆ دەدەن بەوەی بڕوات بەخۆت ھەیە، بەڵام ئاگەداربە بەدەستھێنانی ئامانجەکانت لەئەنجامی لەخۆبایی بوونە یان بەھۆی چاوچنۆکییەوەیە، بۆیە با ئەو بەخت باشییەت نەگۆڕێت بۆ بەدبەختی.

 


بورجی شێر : ٢٣/٧ - ٢٢/٨
لێرەدا ھەندێک لەبەرەوپێش چوونی ئامانجەکانت پەکیان دەکەوێت، بەڵام پێویست ناکات نائومێد و دوودڵ بیت لەبەزەیی پێھاتنەوەی ھەندێک کەس، ھێز بدە بەر خۆت و بەردەوام بە لە بەدیھێنانی خەونەکانت، ھەتا ئەگەر ھاتوو ھیچ گۆڕانگارییەک ڕوو نەدەن، بەخێرایی ھەڵسوکەوت مەکە و وزەی خۆت بپارێزە، چاو ببڕە ئەو کێشەیەی کە ئێستە ھەتە، پێویستە بەسەریدا زاڵ بیت و بڕوات بەوە ھەبێت کە ھیچ شتێکت لەبەردەمدا نییە.

 


بورجی گوڵەگەنم : ٢٣/٨ - ٢٢/٩
ئەمڕۆ گرنگییەکی زۆرت پێ دەدرێت لەلایەن ھاوکارانی کارەکەت، ھەست بە ڕوحی ھاوکاریکردن دەکەیت، بۆیە ھەرکاتێک بۆت ڕێککەوت بەگروپ کارەکان ئەنجامبدە، بەھۆی ئەوەی بەمشێوەیە ھەست بەدڵنەوایی دەکەیت، ئەمڕۆ چالاکییەک لەگەڵ ھاوڕێکانت ئەنجامبدە، وەکو ئەنجامدانی ئاھەنگێکی بچووک، بۆ ئەوەی دۆخی دەروونیت باشبێتەوە، بەڵام زۆر خۆت ماندوو مەکە بۆ ئەوەی لایەنی تەندروستیت زیانی پێ نەگات.

 


بورجی تەرازوو : ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
پێویستە ئەمڕۆ خەمی بەرامبەرەکەت بپارێزیت، بەڵام پێداویستییە تایبەتییەکانی خۆت فەرامۆش مەکە، چونکە ئامانجەکانت لە ئێستەدا ڕوونتربوون، ھەڵسوکەوتت چالاکانەیە و دەگوازرێتەوە بۆ کەسانی دەوروبەرت، ھیچ ھۆکارێک نییە بۆ ئەوەی ڕێگر بێت لە ئاھەنگی بیروڕا بۆ بەسەربردنی کاتەکان، بەڵام تۆ خۆت شتەکە بە کارێکی سروشتی دانانێیت، لە ئێستەدا ھەست بەتەندروستییەکی باش دەکەیت، بەڵام خۆماندووکردنی زیاد دەبێتە ھۆی زیان گەیاندن بە تەندروستی.

 


بورجی دووپشک : ٢٣/١٠ - ٢١/١١
ئازایەتییەکانت کۆبکەوە بۆ بەدەستھێنانی پڕۆژەکانت و پاڵنەری بیرو بۆچون، بەمەیش خۆت سەردەکەویت بەسەر ئەو کەسانەی کە گلەییان لێکردوویت، کاردانەوەیەکی ئەرێنیت دەستدەکەوێت لە ئەنجامی پەرۆشیت بۆ کارەکەت بەمەیش زیاتر ھان دەدرێیت، ھەروەھا ئەو لایەنە کاریگەری ھەیە لەسەر لایەنی سۆزداریش، ھەرگیز شەرم لەدەرکەوتنت مەکە خۆت بەرەو پێش ببە.

 


بورجی کەوان : ٢٢/١١ - ٢١/١٢
ئەمڕۆ ڕەنگە ھەڵسوکەوتێکی ھیوابەخشانە بدەیتە خێزانەکەت، بەمەیش خێزانەکەت دەخەیتە دڵخۆشی، ھەروەھا ئەوانیش پشگیریت دەکەن لە پلانەکانت، ئەو پەیوەندییە پشتگیری کردنە بەردەوامی دەبێت بۆ لایەنی سۆزداریش، کە نزیکت دەکاتەوە لە کەسێکی دیاریکراو، کە پەیوەندییەکەتان درێژە دەکێشێت.

 


بورجی گیسک : ٢٢/١٢ - ١٩/١
ئەمڕۆ چالاکییە ڕێکخراوەکان و کۆمەڵایەتییەکان بەھێزە ھەر وەکو ھەمیشەیی، بۆیە پێویستە ئەو ھەلە بقۆزیتەوە بۆ ئەنجامدانی کارەکانت، بەمەیش سەرکەوتن بەدەست دەھێنیت، ھەتا لە ژیانی تایبەتیشدا، لە ڕوانینی تۆوەیش ئەو لایەنانە زۆر سوودی ھەیە، خەڵکیش ڕێزت دەگرن و بە نەرمی ھەڵسوکەوتت لەگەڵ دەکەن، بۆیە بیر لەو کارە بکەوە.

 


بورجی سەتڵ : ٢٠/١ - ١٨/٢
ئەمڕۆ بۆ جارێکی دیکە ڕووبەڕووی ڕکابەرییەکانت دەبیتەوە، تووشی پاڵەپەستۆیەکی زۆر دەبیتەوە، بۆیە ھەندێجار پێویستە دووربکەویتەوە لەم ڕێگەیانە و پێویستە تەواوی بەرپرسیارەتییەکان ھەڵبگریت، بەمەیش وزەیەکی باشتر بەدەست دەھێنیت، بەتایبەتی لەکارەکەت، پێویستە بیر لە تەندروستیت بکەیتەوە.

 


بورجی نەھەنگ : ١٩/٢ - ٢٠/٣
لەم ماوەیەدا ھەست بە ھاوسەنگی جەستەیی و مێشکی دەکەیت، بۆیە ھیچ ئاستەنگییەکی دەرەکی نابینن، خزمەتێکی باش دەبینن لەلایەن کەسانی دەوروبەر  بەمەیش ژیانتان دەگۆڕێت بۆ باشتر، لەگەڵ ئەوەیشدا بەردەوام بەدوای پرسیاکردنن بۆ بارودۆخی ئێستاتان بەھۆی ئەوەی سەختییەکان زیاتر لە ئێستەدا دەبینن.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟