ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ ٢ی کانوونی دووەم

بەختی ئەمڕۆ ٢ی کانوونی دووەم

بورجی کاوڕ:
پێدەچێت ئەمڕۆ شتەکان لەبەرژەوەندی تۆ بن، ئەو دەرفەتە بقۆزەوە بۆ ئەو پرۆژانەی کە شکستیان ھێناوە و ھەنگاوێکی نوێ بۆ پرۆژە نوێیەکانت بنێ، متمانەیی تۆ بووەتە سەرچاوەیەک بۆھەوێنی کەسانی دیکە، بەتایبەتی ئەو کەسانەی کە لێتەوە نزیکن، ھەست بەڕێزگرتنیان دەکەیت، یارمەتیت دەدەن لەھەموو ئەو شتانەی کە پێویستن بەم شێوەیش کاریگەرییەکی باشت بۆ بەجێ دەھێڵن.

بورجی گا:
ئەمڕۆ خۆت تووشی بێ ئومێدی مەکە بەھۆی ڕوودانی ھەندێک دۆخەوە، سەرەڕای ئەوەی پلانێکی باشت داناوە بەڵام ڕەنگە شتەکان بەپێی ویستی تۆ نەبن، ھەوڵ بدە واز لەگلەیی لەکەسانی دیکە بێنیت ئەگەر ھاتوو ھەست بەرکابەڕایەتیان دەکەیت، بەھۆی پێشبینییە ناڕاستەکانت ڕەنگە تووشی ئەو بێ ئومێدییە بووبیت، بەڵام پێویست بەدڵتەنگی ناکات و سوود لەو دەرفەتە وەرگرە کەبۆت دانراوە و ڕووبەڕووی ھەندێک لەدۆخەکان ببەوە.

بورجی دووانە:
لەڕووی ژیانی ئاساییەوە ڕەنگە ئەمڕۆ تووشی ھەندێک دۆخی ناخۆش بیتەوە، ئەمەیش بۆ ھاتنە ژوورەوەی ھەسارەیەکی خراپ بۆ ناو بورجەکەت دەگەڕێتەوە، پێویستە ئەو دڵتەنگییەی کە ھەتە نەگوازرێتەوە بۆ ھاوڕێیەکانت، ھەروەھا ھەموو دەرگاکان دامەخە بەڕووی خۆتدا، بەدوای نزیکترین کەسی خێزانەکەت بکەوە و داوای یارمەتی لێبکە، لەو پاڵپشتی کردنە، بەخێرایی لەو کاتە قورسانە ڕزگارت دەبێت.

بورجی قرژاڵ:
ڕەنگە بەم نزیکانە تووشی قەیران بیتەوە، پێویستە دان بەخۆتدا بگریت و ھەڵنەچیت، ئەگەر پارێزگاری لە پەیوەندییەکانت بکەیت، ئەوا بەسەر ڕووداوەکان و دڵەڕاوکێیەکەت زاڵ دەبیت، بەم شێوەیە خۆشییەکانت درێژە دەخایەنێت و ناھێڵێت شکست بێنیت، زیاتر گرنگی بە تەندروستیت بدە.

بورجی شێر:
زۆر بەباشی ھەست جموجۆڵی جەستەیی دەکەیت، ھەروەھا تواناکانت زۆر نموونەیین، ڕەنگە ھەموو پرۆژەیەک کە ئەنجامدەدەرێت لەلایەن کەسانی دەوروبەرت لەبەرژەوەندی تۆدا بێت،  پێویستە ئەو وزەیەی کە ئێستە ھەتە بۆ پرۆژەیەکی نوێ بەکاریبھێنیت، ھەموو شتەکان ئامادە بکە بۆ بەدەستھێنانی ئامانجەکانت بەسەرکەوتوویی.

بورجی گوڵەگەنم:
ئەم ماوەیە بەماوەیەکی ھەڵسەنگاندن بۆ تۆ دادەنرێت، بەگەشبینی و متمانەییەوە ھەڵسوکەوت لەگەڵ دۆخەکەدا بکە، لەژێر کاریگەری بیربۆچوونی کەسانی دیکە مەبە، مەھێڵە بیروبۆچوونەکانت بگۆڕن، ئەو ڕووبەڕووبوونەوەیە بۆ دۆخی ئومێد بەخشانە بەکاربھێنە، بەم شێوەیە لەجیاتی دەرفەتێک دوو دەرفەت بەدەست دەھێنیت.

بورجی تەرازوو:
لەڕووی جەستەیی و عەقڵییەوە زۆرباشیت، بەشێوەیەکی ئەرێنی کاریگەری لەسەر کەسانی دیکە دروست دەکەیت بەمتمانەییەوە ھەڵسوکەوتت لەگەڵ دەکەن، وەیارمەتیت دەدەن لەڕووی بەدیھێنانی خەونەکانت و ئامانجەکانت کە ماوەیەکی زۆرە دەستبەرداری بوویت و ناتوانیت بەدەستی بھێنیت.

بورجی دووپشک:
لەئێستەدا ھەست بەدڵنیایی و ھێز ناکەیت، بۆیە لەلایەن ھەندێک خەڵکەوە یارمەتی دەدرێیت و پاڵپشتیت لێدەکرێت، بەم شێوەیە ئەو وزەی کەھەتە لەئێستەدا بەکاریبھێنە، ھەوڵ بدە لەداھاتوودا پاداشتی ئەو کەسانی بدەیتەوە و یارمەتیان بدەیت، بەڵام ھەوڵ بدە بەتوانایەکی زیاتر ئامانجەکانت بەدەست بھێنیت.

بورجی کەوان:
ئەگەر ماوەیەکی زۆرە سەرقاڵیت بۆ بەدەستھێنانی ئامانجەکانت ئەوا ئێستە کاتەکەی گونجاوە، پێویستە ھەموو تواناکانت خەرج بکەیت، ھەروەھا ئەگەر ھاتوو ھەست بەبەدیھێنانی سەرکەوتنەکانت دەکەیت، دەبێت داوای یارمەتی و پاڵپشتی کردن لەکەسانی دیکە بکەیت، دوودڵ مەبە تواناکانت شتی باش بەدەست دەھێنیت.

بورجی گیسک:
ئەمڕۆ لەکارەکەتدا گرنگییەکی زۆرت پێ دەدرێـت، ڕوحە گروپ بوون لەناختدا تێبینی دەکرێت، بۆیە دەتوانیت بەگروپ کارەکەت بکەیت، بۆ ئەوەی ھەست بەحەوانەوە بکەیت، ئەمڕۆ لەگەڵ ھاوڕێیانت کۆببەوە و کاتێکی خۆش بەسەرببەن،  لەڕووی دەروونییەوە زۆر باشیت پێویست ناکات ئازاری خۆت بدەیت.

بورجی سەتڵ:
ئەمڕۆ خۆت دووربخەوە لەھەندێک کەس، ھەست بوە دەکەیت کە ئامانجەکانت لەچاو پێشتر بەڕوونی دەرکەتوون، بەھۆی ھەڵسوکەتی چالاکانە کەسانی دیکە بۆ خۆت ڕادەکێشیت، خۆشی ببینە لە بیروبۆچوونە نوێیەکانت، مەیگۆڕە بۆ دۆخێکی ئاسایی، لەئێستەدا ھەست بەتەندروستییەکی باش دەکەیت و بەڵام بەھۆی ماندوبوونەوە ڕەنگە زیانی پێ بگەیەنیت.

بورجی نەھەنگ:
ئەمڕۆ سەرلەبەیانی تووشی ھەندێک کێشە دەبیتەوە، لەوانەیە تووشی ھەندێک دۆخیش بیتەوە بەئاسانی لێی دەرنەچیت، خۆت داببڕێنە لەوز شتانە کە ناسراون و لەڕابردوو ڕوویان داوە، واز لەگلەیی خەڵک بێنە بۆ ئەوەی تووشی ھەڵە نەبیتەوە و ئەگەر دەرگای نوێ بۆ شتەکان بکەیتەوە، ئەوا بەدڵنیاییەوە شتی نوێ فێر دەبیت.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟