ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ ٣٠ـی کانوونی یەکەم

بەختی ئەمڕۆ ٣٠ـی کانوونی یەکەم

بورجی کاوڕ: ٢١/٣ - ١٩/٤
کۆمەڵێک شت ھەن بەپێی ویستی تۆ بەڕێوەناچن، ڕکابەرایەتی کۆمەڵێک ئاڵۆزی دەکەیت بەھۆی ئەوەی ھەموو کەسانی دەوروبەرت دژایەتیت دەکەن، ھەوڵبدە بەڕکابەرایەتییەوە ڕووبەڕووی ئەو دۆخە بیتەوە، ئەگەر ھەندێک شتی چاوەڕوان نەکراو ئەنجام بدەیت ئەوا لەداھاتوودا کاریگەرییەکی ئەرێنی پێشبینی نەکراو دەبێت، ھەموو ئەو تاقیکردنەوانەی کە پیایدا دەڕۆیت بۆ تۆ سوودی دەبێت.

بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
ھەموو شتەکان بەئاسانی دەڕۆن، بۆیە ئاڵۆزییەکان بەئاسانی چارەسەر دەبن گرێیەکان دەکرێنەوە، بەڵام بەداخەوە ئەم دۆخە بەردەوامی نابێت، بۆیە پێویستە لەم ماوەیە ھەموو شتە گرنگەکان ئەنجام بدەیت، ئەم ماوەیە تەرخان بکە بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش لەگەڵ کەسە نزیکەکانت و ھاوڕێکانت، بەم شێوەیە پەیوەندییەکانت پتەوتر دەبن.

بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
ھەموو شتەکان بەبێ ھۆکار لەئێستەدا دەوەستن، سەرەڕای ئەوەیش ئارەزوو ناکەیت ڕێچکەی ژیانت بگۆڕیت و پەیڕەوی بەرنامەی بابەتەکان بکەیت، بۆیە پێویستە ڕێچکەیەکی جیاواز بگریتە بەر بۆ ئەوەی ئاڵۆزییەکان تێپەڕێنیت بێ ئەوەی ھەموو وزەکەت خەرج بکەیت، بەم شێوەیە درەنگتر دەگەیتە ئامانجەکانت، بەڵام بەم نزیکانە ھەندێک ھەواڵی بەنرخت پێ دەگات.

بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ - ٢٢/٧
تۆ لەئێستەدا خاوەن وزەیەکی ناڕێکیت، بەم شێوەیە لەبری سەرکەوتن ناکۆکییەکان سەرھەڵدەدات، بۆیە پێویستە لەم کاتەدا ھەردوو خاڵی بەھێز و خاڵی لاوازە تایبەتەکانت بزانیت، پێویستە لەگەڵ ئەو کەسانە ڕێک بکەویت کەدژایەتیت دەکەن، بەم شێوەیە ھەندێک کەسی باشت لەدەوروبەرت بەدەردەکەون.

بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
لەھەندێک کاتدا پێویستە بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ شکستی کارەکەت بکەیت، ئازابە بەشێوەیەک سەیری ئەو شکستانە بکە کە دەرفەتی گۆڕینیان ھەیە بۆ باشتر، ئەگەر ئەم کارە بکەیت ئەوا لەبنەڕەتەوە لە قوڵایی ڕەشبینییەکان ڕزگارت دەبێت، بەم نزیکانە لەڕووی ژیانی تایبەتییەوە بڕیارێک دەدەیت، چاودێری بیروڕاکانت بکە، بەڵام پێویستە بیروبۆچوونی کەسانی دەوروبەرت وەربگریت، ئەو دۆخە کاریگەری لەسەر جەستەت دەبێت، کاتێکی گونجاو وەربگرە بۆ زیاد کردنی کاتە خۆش و ئاسوودەییەکانت.


بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
تۆ سەرکەوتنت لەکارەکەت بەدەست ھێناوە، ھەتا ئەگەر کەسانی دیکە ھەستی پێناکەن و ڕێزی لێ ناگرن، بەم شێوەیە ئامادە دەبیت بۆ ئەوە ھاوکاری و پاڵپشتی کەسانی دیکەی بکەیت، بەھەمان شێوە خۆشەویستانت پێویستیان بەھاوکاری تۆ ھەیە، ئەگەر کەس لەبەرچاوی خۆت نابینیت، ئەوا پێویستە بەدوای خۆشەویستی ڕاستەقینە بگەڕێیت، کاتی تەمەڵی و دووڵی بەسەرچووە بەھۆی ئەوەی وزەکەت سنور نازانێت.

بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
لەئێستەدا پێدەچێت قەبارەی کێشەکانت زیاد دەکات، بەڵام پێویستە نەھێڵیت ھەموو کێشەکان بەسەردا کۆببنەوە، دەبێت ڕووبەڕووی یەک بەیەکی کێشەکان بیتەوە، بۆ ئەوەی ھەست بەدڵخۆشی بکەیت، بەڵام بەخێرایی ھەڵسوکەوت مەکە و بۆ ئەوەی تووشی ئاڵۆزی زیاتر نەبیتەوە، مەترسە لەوەرگرتنی ھاوکاری لەکەسانی دیکە.


بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١
تۆ لەگەڵ ناخی خۆت زۆر گونجاویت، بەھۆی متمانە بەخۆبوونتەوە سەلامەتی ناخی خۆت بەدەردەخەیت، تۆ پڕیت لەپەرۆشی و چالاکی، بەھۆی ھێمنی دەرەکیت، ھەموو کەسانی دەوروبەرت ھەست بەئاسوودەیی دەکەن لەگەڵت، بەم شێوەیەش ئەو کەسانە داوای ئامۆژگاری لەتۆ دەکەن.

بورجی کەوان: ٢٢/١١ - ٢١/١٢
پەرۆشیت دەبێتە ھۆی سەرکەوتن لەکارەکەت، ھەروەھا دەتوانیت نیشانەیەکی ھێمنانە بەجێ بھێڵیت لەسەرکەسانی دیکە، پێویستە ئەوەیشت لەبیر بێت کەوا سەرکەوتن بەگروپ گرنگترە لەچاو کارکردن بەتەنھا، دەتوانیت کەشێکی گونجاو لەناو ماڵەکەت ئەنجام بدەیت، بەڵام بەھۆی ھەڵسوکەوتی خۆویستی زیان بەپەیوەندییە خێزانییەکانت بۆ ماوەیەکی درێژ دەگەیەنیت.

بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
ئەمڕۆ کێشەیەکە نوێ لەکارەکەت ڕووبەڕووت دەبێتەوە، لەھەمان کاتدا پاڵپشتییەکی باش دەکرێیت بۆ ئەوە بۆماوەیەکی درێژ بەھێمنی کاربکەیت، پێویستە ئەو پاڵپشتییە ڕەت نەکەیتەوە کە پەیوەندی بە تەندروستییەوە ھەیە، بەم شێوەیە دەتوانیت ڕێچکەیەکی ئەرێنی بگریتەبەر، دەبێت لەسەرخۆ و بەچاودێریییەوە سەیری شتەکان بکەیت، واز لەھەندێک ھەڵسوکەوتی خراپ بھێنە.

بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
لەئێستەدا ھەموو کێشەکانی کە دێنە بەردەمت لەئامانجەکانت ھەمان ئەو کێشانەن کە ھاتوونەتە ڕێی کەسانی دیکە، گرنگی بەم دەرفەتە بدە لەڕووی چالاکی جەستەیی، بەم شێوەیە پلەی یەکەم بەدەست دەھێنیت لەناو گروپی کارەکەت، بۆیە دەتوانیت بەشداری لەھەموو چالاکییەکان بکەیت بەڕێگەیەکی تایبەتی.

بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
بەڕۆژانەیەکی پڕ لەئاسوودەیی و شادی بەڕێوە دەبەیت بەھۆی ئەوەی لەھەموو کەسانی دیکە تێدەگەیت، ئەم ماوەیە ھەموو کەسانی دەوروبەرت سۆزی خۆیان بۆت دەردەبڕن، ئەو وزە ئەرێنییە لەپاڵپەستۆییەکان ڕزگارت دەکەن و ھێمنیت بۆ دەگەڕێتەوە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟