ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ"٧"ـی تشرینی یەکەم

بەختی ئەمڕۆ"٧"ـی تشرینی یەکەم

بورجی کاوڕ:٢١/٣ - ١٩/٤
ئەمڕۆ کەمێک ناخۆش دەبێت بۆ تۆ چونکە ئەنجامی تاقیکردنەەکانی ماوەیەک بەر لە ئێستا ئەنجامت داوە باش نابێت و ڕەنگە سەرکەوتن بەدەست نەھێنیت، ھەروەھا ئەمەش بۆتە ھۆکاری دڵگرانیت و خەفەت دەخۆیت زۆر بەو دۆخەی ئێستا تێی کەوتوویت.

بورجی گا:٢٠/٤ - ٢٠/٥
ئەو ھەلەی ئەم ماوەیە دێتە بەردەمت وەک بەدیھێنانی خەونەکانت وایە بۆیە بە وریایی بڕیار بدە، پێویستە دڵنیا بیتەوە لە ژیانی ھاوسەریت و کارەکانت چونکە نابێت ھیچ کام لە لایەنەکان فەرامۆش بکەیت و دەبێت ھاوسەنگی بە تەواوی ڕابگریت.

بورجی دووانە:٢١/٥ - ٢١/٦
ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە کەمێک زیاتر بیر دەکەیتەوە لە بارودۆخی ژیانت و کارەکانت و خێزانەکەت، ھەروەھا تۆ زۆر گرنگی دەدەیت بە خێزانەکەی ھەمیشە بۆتە کلیلی خۆشبەختییەکانت و شانازی بە بوونی یەک لە ژیاندا.

بورجی قرژاڵ:٢٢/٦ - ٢٢/٧
کەسێکی نزیک و ھاوڕێت لە پڕ دەگۆڕێن و وەک ئەوە بێت کە تۆ ئیتر وەک خۆشیویست سەیری دەکەیت ، ئەم کەسە بە شێوەیکی تر دەبینیت و زۆر سەرنجت ڕادەکێشێت، لەوانەیە تووشی شۆکببیت، ھەرچۆنێکبێت کاتت دەوێت تا لەگەڵ ئەم بیرکردنەوەتدا ڕێکدەکەویت، تەنھا لەگەڵ شەپۆلەکاندا بڕۆ و بزانە دەتگەیەنن بە کوێ.

بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
بەھۆی بیر کردنەوەی زۆرت لەم ماوەیەدا کێشەت بۆ دروست دەبێت بە تایبەتی کێشەی خەو کە تووشی خەوزڕان بوویت، کاتێکیش دەخەویت خەونی ناخۆش دەبینیت، ئەمە تاکە لایەنی خراپی ئێستاتە، ھەموو شتێکی تر بە باشی دەڕوات، لەوانەیە باشبێت پێش خەوتن پیاسەیەک بکەیت.

بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
ئەمڕۆ گفتو گۆ لەسەر بابەتێکی جیاواز دەکەیت کە دەکرێگ بابەتێکی پیشەیی یاخود خێزانی بێت، لەوانەیە ئامێر و کەلوپەلی تازەت لە مێشکدابێت بۆ خێراکردنی کارەکان و بەدەستھێنانی داھاتێکی زیاتر، بیرتبێت کە ھەندێک لەوەی بیری لێ دەکەیتەوە بۆ ئەم کاتە گونجاو نییە، ئەوانەی تریش ھەرگیز کاریان پێ ناکرێت.


بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
ئەم ماوەیە کەمێک زیاتر لە جاران خۆت ماندوو دەکەیت ئەمەش وایکردووە باری دارایت زۆر باشتر بێت لە جاران، ، ھەست بە شانازی و متمانە دەکەیت، بێگومان ھۆکارێکی باشیشت ھەیە، دیارییەک بۆ خۆت بکڕە، لەگەڵ ھاوبەشەکەتدا بچنە دەرەوە و ئاھەنگ بگێڕن و کەمێک کات بەسەر بەرن.

بورجی دووپشک:٢٣/١٠ - ٢١/١١
ئەمڕۆ حەز دەکەیت کاتێک بەسەر بەریت جیاواز لە ڕۆژانی دیکە، ئەمڕۆ بە تایبەت وا ھەست دەکەیت دەوێریت ھەموو کارێک بکەیت، لەوانەیە بتەوێت گۆڕانکاری بکەیت لە ژیانتدا، بە تایبەت لە لایەنی پیشەییەوە، لەوانەیە بڕیار بدەیت بگوازیتەوە بۆ جێگایەک کە پێشتر ھەرگیز بیرت لێ نەکردووەتەوە، بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بیری لێ بکەرەوە، ئەگەر زانیت شایەنیەتی بیکە.

بورجی کەوان:٢٢/١١ - ٢١/١٢
ئەم ماوەیە بە ھەموو شتێک ھەستیار دەبیت  ودڵگران دەبیت یاخود تووڕە دەبیت ، باشتر دەتوانیت بیربکەیتەوە و ھەست بکەیت و کارەکان ڕێکبخەیت، ڕۆژێکی باشە بۆ خوێندنەوە، چونکە تەرکیزت لای دەبێت، بەڵام زۆر کار لە یەک کاتدا مەکە تا تەرکیزت بمێنێت.

بورجی گیسک:٢٢/١٢ - ١٩/١
ئەمڕۆ کەمێک بیر لە باری دارایت دەکەیتەوە چونکە بەرەو خراپبوون ڕۆشتووە، کۆبوونەوە و گفتوگۆکان لەوانەیە بە بیرۆکەیەک کۆتای بێن بۆ بەدەستھێنانی داھاتێکی تازە، پیش ئەوەی ھیچ بڕیارێک بدەیت ھەموو لایەنەکانی بابەتەکە شیبکەرەوە، تەنھا لە کاتێکدا نەبێت کە دڵنیایت لەوەی دەتەوێت.

بورجی سەتڵ:٢٠/١ - ١٨/٢
ئەمڕۆ ووزەیەکی زیاترت ھەیە لە ڕۆژانی دیکە بۆیە دەکرێت ئەمڕۆ بیر کردنەوەکانت زیاتر بکەیت ، لە بارودۆخێکدا نیت سەرکەشی بکەیت، بۆیە پیش ئەوەی پابەندی ھیچ شتێک ببیت زانیاری تەواو کۆبکەرەوە، ھەرچییەکیشت بیست لێی بکۆڵەرەوە تا کەشتیەکە جێت نەھێڵێت.

بورجی نەھەنگ:١٩/٢ - ٢٠/٣
ئەمڕۆ ڕۆژێکی لە بیر نەکراو دەبێت لە ژیانتدا، ئەمڕۆ ھەموو بڕیارە ھەمیشەیەکانت دوا بخە، ھەروەھا ئاگاداری ھەر وشەیەک بە کە لەدەمی دێتە دەرەوە تاکو نەبێتە ھۆکاری پەشیمان بوونەوەت.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟