ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ " ١٦"ـی نیسان

بەختی ئەمڕۆ " ١٦"ـی نیسان

بورجی کاوڕ:  ٢١/٣ - ١٩/٤
ھەوڵبدە ھێز لە کەسانی دەورووبەرتەوە وەربگریت چونکە خەریکە دەچیتە قۆناغێکی پیشەیی فراوانەوە و پێویستیت بە یارمەتی کەسانی دەورووبەرت دەبێت.


بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
کاتێکی خۆش بەسەردەبەیت و ھەست بە دڵخۆشی دەکەیت، یارمەتی ھاوڕێیەکت دەدەیت چارەسەری بابەتێک بکات کە پەیوەندی بە ژیانی تایبەتییەوە ھەیە.


بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
کارەکانت لەکاتی خۆیدا بەجێدەھێنیت و ھەوڵی ئەنجامدانی زیاتر دەدەیت بەمەش زیاتر ماندودەبیت، ھەوڵبدە بەپێی پێویست بحەوێیتەوە.


بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ - ٢٢/٧
ھەوڵی تەواوەتی دەدەیت لە بواری پیشەییتدا ئەمەش سوودێکی زۆری بۆت دەبێت و دەستکەوتی مەزن بەدەستدەھێنیت.


بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
ڕۆژێکی قورسە تیایدا بڕیارێکی گرنگ دەدەیت، لەگەڵ ئەوەشدا بەزووترین کات دەگەیت بە کۆمەڵێک لە حەز و ئارەزووەکانت.


بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
ھەندێک کێشەی لەناکاو لە ژیانتدا دروستدەبن و وا دەکات زیاتر سەرقاڵ ببیت و ھەست بە نائارامی بکەیت، خۆڕاگربە ھەموو شتیک کۆتایی ھەیە.


بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
کەسانێکی گرنگ پەیوەندیت پێوەدەکەن و پشتگیریت لێدەکەن، ھەوڵبدە سوود لەمە وەربگریت بۆئەوەی لاپەڕەیەکی نوێ ھەڵبدەیتەوە لە ژیانی پیشەییتدا.


بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١
کۆمەڵێک ساتی ڕۆمانسی بەسەردەبەیت لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا و تەواوی  نھێنییەکان بە یەکتر دەڵێن، بەمەش پەیوەندیتان زیاتر بەھێزدەبێت.


بورجی کەوان: ٢٢/١١ - ٢١/١٢
فشاری کارکردن وایکردووە ھەست بە ئازاری جەستەیی بکەیت و بیرکردنەوەت ئاڵۆزببێت، ھەوڵبدە لە کۆتایی ھەفتەدا گەشتێک ئەنجامبدەیت.


بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
ئەم چەند ڕۆژە تووڕەبوونت زیاد دەکات و ھەست بە دڵەڕاوکێیەکی زۆر دەکەیت، ھاوڕێکانت لێت دووردەکەونەوە.

بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
بارودۆخەکان ئاسان دەبن بۆت و لەم ماوەیەدا کەسانێکی باش دێنە ژیانتەوە، کاتێکی خۆشیان لەگەڵدا بەسەردەبەیت و سوود لە بیرۆکەکانیان وەردەگریت.


بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
ھەوڵبدە لەگەڵ گرنگیدان بە کارەکانت تەندروستیت پشتگوێ نەخەیت و گرنگی بە کاتی حەوانەوە و خواردنەکانت بدەیت.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟