ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ "٤"ـی کانوونی یەکەم

بەختی ئەمڕۆ "٤"ـی کانوونی یەکەم

بورجی کاوڕ:  ٢١/٣ - ١٩/٤
لە کارەکەتدا ڕووبەڕووی ھەندێک ناکۆکی دەبیتەوە بە گفتوگۆ و تێڕوانینی ڕای جیاواز دەتوانیت بەسەریدا زاڵبیت، چونکە لە ئێستادا لە دۆخێکدایت تەنھا بە گفتوگۆ دەتوانیت کێشەکان چارەسەر بکەیت و رێگە مەدە لایەنی سۆزداریت کاریگەری نەرێنیت لەسەر دروست بکات.


بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
گوێگرێکی باشنیت و تەنھا قسەی خۆت دەسەپێنیت، ئەگەر گوێت لە ئامۆژگاری و بیرکردنەوە و رای کەسە نزیکەکانت وەربگرتایە و گرنگیت پێبدایە ئێستا ژیانت بەمجۆرە نەدەبوو، ئەوەی کە ڕوودەدات باجی کەلە رەقییەکەتە.


بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
ئەم ماوە ھەست بە چالاکی و دڵخۆشی دەکەیت و کارەکانت بەباشی بەڕێوە دەچن، ئەنجامدانی وەرزش و ھەندێک کاری دڵخۆشکەر یارمەتیدەری باشبوون.

بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ - ٢٢/٧
گۆڕینی کەشوھەوا کاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی و ھێزی جەستەت دروستکردووە، باشترین چارەسەر تەنھا خواردنی میوە و سەوزەوات و شلەمەنییە تا وزەی جارانت بۆ بگەڕێتەوە.

بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
بەھۆی حەزی زۆرت بۆکار خۆت زۆر ماندوو دەکەیت و کاریگەریی نەرێنی لەسەر جەستەت بەجێدەھێڵێت بەجۆرێک ناچار دەبیت چەند ڕۆژێک لە جێگەدا بمێنیتەوە.

بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
تێگەیشتن و بوونی ھەستی لێبوردەی و متمانە لە ژیانی ھاوسەرییدا گرنگە و ھۆکارە بۆ بنیاتنانی ژیانێکی خۆش و بەختەوەر، واز لە گومانکردن بھێنە و لەبری ئەوە پرسیاری لێبکە و ڕوونکردنەوەت بداتێ لەسەر ھەندێک بابەتی جیاواز.

بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
کەسەکانی چواردەورت شانازیت پێوەدەکەن و دەیانەوێت ھەمیشە بە خۆشی و بەختەوەری بتبینن، دەستی ھاوکاری بۆ ئەو کەسانە درێژ بکە تا کەسایەتییە جوانەکەت لەناو ھەموواندا بمینێتەوە و ڕێزی زیاترت لێبگرن.

بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١
ھەوڵبدە لە گرژی و توندی دوربکەویتەوە، یان بچۆرە جێگەیەک کە ھەستی ئارامیت زیاتر دەکات، لەم ڕۆژانەدا بەڵێننامەیەک واژۆ دەکەیت یان پڕۆژەیەکی نوێ دەخرێتە بەردەستت سودی بۆ لایەنی دارایی و داھاتووت دەبێت.

بورجی کەوان: ٢٢/١١ - ٢١/١٢
دوربکەوەرەوە لە بڕیاردان بەسەر کەسانیتر سەرەتا ھەوڵبدە بیناسیت یان بزانە ھۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە چییە و تەواوی زانیارییەکان چین ئەوکات بریار بدە و کەسەکە تاوانبار بکە، نەک لەسەر قسەی کەسانیتر ئەو کارە بکەیت.

بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
ئەم ماوە ھەست بە بێھزی و ئازاری زۆر دەکەیت لە سەر و ددان و ھەستیاریت زیاتر بووە نازانیت چارەسەرەکەی چییە کەوا بەردەوام ئەو دۆخە دووبارە دەبێتەوە، تەنھا ھۆکارەکەی توڕەیی زۆر و کاردانەوەکانتە بەرامبەر بە کێشە و گرفتەکانی ژیان.

بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
ئەرکەکانت بە باشی جێبەجێدەکەیت و پاڵپشتییەکی گەورە دەکرێیت لەلایەن بەرپرسانی کارەکەتەوە، کێشەکانی چواردەوریش بە ئاسانی چارەسەر دەکەیت، ھەست دەکەیت خۆری خۆشەویستی لە ناختدا ھەڵدێت و کەسە گونجاوەکەی نێو ژیان دەدزۆیتەوە.

بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
ئەمڕۆ لە ڕووی کارەوە ھەموو شتێک باش دەبێتەوە و کۆبوونەوەی خێزانی ئەنجام دەدەیت کە زیاتر دڵخۆش دەکات، ئەگەری ھەیە بۆ بۆنەیەکی دڵخۆشکەر ئاھەنگێک ئەنجام بدەیت، پەیوەندییە سۆزدارییەکەت جێگیرە و ھەست بە ئارامی دەکەیت بە بوونی ئەو لە ژیانتدا.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟