ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ "٥"ـی کانوونی یەکەم

بەختی ئەمڕۆ "٥"ـی کانوونی یەکەم

بورجی کاوڕ:  ٢١/٣ - ١٩/٤
ھەندێک کێشە لە ژیانی پیشەییتدا ڕوودەدات و تووشی ھەندێک ڕووبەڕووبوونەوە و تووڕەیی دەبیت، لە کۆتاییدا سەرکەوتوو دەبیت و دەیسەلمێنیت کە تۆ دەتوانیت چارەسەری ئەو کێشانە بکەیت.

بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
ئەگەر گوێ لە قسەکانی کەسە نزیکەکانی ژیانت بگریت و بە ژیرانە بیربکەیتەوە بەشێکی زۆر لە کێشەکانت چارەسەر دەبێت و تووشی ئەو گرفتانە نابیت کە سەرقاڵت دەکەن.

بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
وزەیەکی ئەرێنیت ھەیە و پەیوەندیت لەگەڵ ھەموو ئەوانەی دەوروبەرت باشە، لە ھەمان کاتدا کەسانێک ھەن کە ئارەزوو ناکەن بەباشی بتبینن و ھەوڵدەدەن ئەو وزەیەت کەمبکەنەوە، گوێیان لێمەگرە و چۆن دەتەوێت بەو جۆرە بژی.


بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ - ٢٢/٧
ئەمرۆ بەجۆشێکی زۆرەوە کارەکانت دەکەیت و بەمجۆرە بەردەوام دەبیت، دووبارە چالاک دەبیتەوە و کۆتایی بە دۆخی بێتاقەتی و ماندوویەتیت دەھێنیت.


بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
ئەگەر بتەوێت پەیوەندیت لەگەڵ ھاوبەشی ژیانت باشتر بکەیت دەبێت خۆت فێربکەیت کە گوێی لێبگریت و لێی تێبگەیت، چونکە ھەموو کات تۆ ھەق نیت.


بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
ئەم ماوەیە ئارەزوو دەکەیت کار لەسەر پڕۆژەیەکی نوێ بکەیت کە چێژێکی زیاترت پێببەخشێت و لە خەم دوورت بخاتەوە، بیرۆکەی جوانت ھەیە و ھەوڵبدە باشترینیان ھەڵبژێریت.


بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
ھەوڵدەدەیت کارەکانت بەرەو پێشەوە ببەیت و واژۆی ڕێککەوتنێک دەکەیت یان دەست بەکارێکی نوێ دەکەیت، ژیرانە بڕیاربدە و پێش ئەوە بەباشی بیر بکەرەوە.


بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١
پێش ئەوەی کەسێک بە تەواوی بناسیت بڕیاری لەسەر مەدە، چونکە تۆ نازانیت چی لە ناخ و ژیانی کەسی بەرامبەردا ھەیە، کێشەکانی خۆت تێکەڵ مەکە بە کارکردنەوە و بەو ھۆیەوە پەیوەندیت لەگەڵ کەسدا تێکمەدە.


بورجی کەوان: ٢٢/١١ - ٢١/١٢
ئەم ماوەیە تووشی ھەندێک دڵەڕاوکێ و بێتاقەتی بوویت کە دەکرێت بەھۆی ئەوەوە بێت کە تەندروستیت پشتگوێ خستووە و کاریگەری لەسەر لایەنی دەروونیت کردووە، کات بۆ حەوانەوەت تەرخان بکە و چیتر خۆت پشتگوێ مەخە.


بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
پلان دادەنێیت بۆ ئەنجامدانی کارەکانت بەپێی سیستمێکی نوێ، بەخت یاوەرتە و کەسانێکی گرنگ پشتگیریت لێدەکەن و لە ھەمان کاتدا چارەسەر دەدۆزیتەوە بۆ زۆرێک لە کێشەکانت.


بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
خۆشەویستی ڕوودەکاتە ژیانت، لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا خۆشترین ڕۆژەکانی ژیانت دەژیت و بڕیاری ئەوە دەدەیت کە پەیوەندییەکەتان بەرەو پێشەوە ببەیت و ھەنگاوی جددی بنێیت.


بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
ئەمڕۆ چەند بڕیارێکی گرنگ دەدەیت کە پەیوەندی بە سیستمی کارکردن و ژیانی تایبەتیتەوە ھەیە، ئەمەش دوای ئەوە ھات کە بینیت خەریکە کۆنترۆڵی بارودۆخەکان لەدەست دەدەیت.


 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟