ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ "٦"ـی کانوونی یەکەم

بەختی ئەمڕۆ "٦"ـی کانوونی یەکەم

بورجی کاوڕ:  ٢١/٣ - ١٩/٤
ئەمرۆ ھاوپیشەکانت ھاوکاریت دەکەن لە ھەندێک کاردا و بەشێکی زۆری ئەرکەکانت تەواو دەکەیت، ڕێگە مەدە بەھۆی ھەندێک کەسی دووڕووەوە میزاجت تێکبچێت و تووشی کێشە ببیت.


بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
ئەمڕۆ شتێک ڕوودەدات کە پێشتر لە ڕۆتیندا ڕووینەداوە، رووداوێکی لە ناکاو دەبێت و سوپرایز دەبێت بۆت، ھەموو گرفتەکان چارەسەر دەبن و ڕۆژێکی خۆش دەبێت بۆت.


بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
ناچاردەبیت ئەم ماوەیە ھەندێک کار بە نھێنی جێبەجێبکەیت بۆ ئەوەی رێگە بگریت لەوەی کەسانی دیکە دەستی تێوەربدەن و تێکیبدەن، ئەمەش لە بەرژەوەندی تۆ دەبێت.

بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ - ٢٢/٧
ئەمڕۆ پێداچوونەوە بۆ چەند پڕۆژەیەکی گرنگ دەکەیت و ھەنگاو بەرەو ڕێگایەکی کراوەتر دەنێیت، وێڕای ئەوەی ھەندێک ئاستەنگ دێنە ڕێگەت بەڵام تێیان دەپەڕێنیت.

بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
بەخت یاوەرتە و ھەست بە ھاوسەنگی دەکەیت و دەتوانیت ئەو ئەرکانەی پێتدراون لە کاتی خۆیدا جێبەجێیان بکە، لە دۆخی تازەی کارکردندا خۆت رادەھێنیت و بەرەو باشتر دەڕۆیت.

بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
تا دەتوانیت بەرەنگاریی ھەموو گرفتەکان ببەرەوە و ڕێگەمەدە کاریگەرییان ھەبێت لەسەر باری دەروونیت و ژیانت، بڕوات بە خۆت ھەبێت و گوێ بۆ ھەستەکانت بگرە.

بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
ئەمرۆ باس لە ھەندێک بابەتی بەپەلە دەکرێت و تووشی دڵەڕاوکێت دەکات، چەند ھاوڕێیەکی نزیکت ھاوکاریت دەکەن و لەو دۆخە دەرتدەھێنن.

بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١
لە دۆخێکی سۆزداریی باشدایت و کەشی دڵخۆشی ڕوویکردووەتەوە ژیانت، ھەست بەوە دەکەیت لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا لەیەکتر تێدەگەن و دووبارە پەیوەندیتان باشبووەتەوە.

بورجی کەوان: ٢٢/١١ - ٢١/١٢
ئەمڕۆ ھەست دەکەیت وزەیەکی زۆرت ھەیە و توانای ئەوەت ھەیە رووبەڕووی ھەموو کێشەکان ببیتەوە و چیتر ڕانەکەیت لێیان، ئەمەش دەریدەخات ھەنگاوێکی گەورەت ناوە و بەرەو پێشەوە دەچیت.

بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
لەسەر پڕۆژەیەکی نوێ و گەورە کاردەکەیت، بۆ ئەمەش پێویستت بە گیانی ھاوکاریی ھەیە لەگەڵ  ئەو گروپەی کاریان لەگەڵ دەکەیت، باشتروایە زانیاری لە کەسانی بە ئەزموونەوە وەربگریت پێش ئەوەی دەست بە کارەکان بکەیت.

بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
لە دۆخێکی تا راددەیەک شڵەژاودایت، ھەست دەکەیت داھاتووت ڕوون نییە و لە دوودڵیدا ماویتەوە، باشتروایە بیر لە ڕابردوو نەکەیتەوە و خەم لە داھاتوو نەخۆیت تەنھا لە ئێستادا بژیت.

بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
ھەرچەند کارەکانت کاتی زیاتر ببەن پێویستە گرنگیی بە تەندروستیت بدەیت و خۆت پشتگوێ نەخەیت، چونکە ڕەنگە تووشی کێشەی جەستەییت بکات.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟