ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ"٧"ـی تشرینی دووەم

بەختی ئەمڕۆ"٧"ـی تشرینی دووەم

بورجی کاوڕ: ٢١/٣ - ١٩/٤
ئەمڕۆ سەرنج دەخرێتە سەر ھەندێک بابەتی پیشەییت، ھاوڕێکانت قایل دەکەیت بە ھەندێک بیرۆکەت و بەیەکەوە کۆمەڵێک چارەسەر بۆ کێشەکانتان دەدۆزنەوە.

 

بورجی گا:٢٠/٤ - ٢٠/٥
ماوەیەکی زۆرە پلان دادەنێیت بۆ دۆزینەوەی شتێک کە چالاکییەک بە ژیانت ببەخشێت و لەم ڕۆتینە دەرت بکات، بۆ ئەمەش پێویست دەکات کات لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەر ببەیت.

 

بورجی دووانە:٢١/٥ - ٢١/٦
زیادەڕۆیی مەکە لە بیرکردنەوە چونکە ئەمە زیان بە تەندروستیت و کارەکانت دەگەیەنێت، دوای ھەستەکانت بکەوە و بڕوا بە بیرۆکەکانت بکە.


 

بورجی قرژاڵ:٢٢/٦ - ٢٢/٧
کەسێکی پسپۆڕ کۆمەڵێک زانیاریت پێدەدات لە ئەوەوە بیرۆکەی باشت بۆ دێت و دڵنیادەبیتەوە کە دەتوانیت چارەسەر بۆ تەواوی کێشە پیشەییەکانت بدۆزیتەوە.

 

بورجی شێر:٢٣/٧ - ٢٢/٨
ماوەیەکە ھەست بەوەدەکەیت ھاوسەرەکەت شێوازی مامەڵەکردنی لەگەڵتدا گۆڕاوە، ھەوڵبدە لە کێشەکانی تێبگەیت و پێش ئەوەی کاتەکەی بەسەر بچێت چارەسەر بدۆزیتەوە.


 

بورجی گوڵەگەنم:٢٣/٨ - ٢٢/٩
ئەو ڕێنماییانەی ھاوڕێکانت پێتدەدەن پشتگوێیان مەخە، ئەوان بەردەوام لە خەمی تۆدان و دەیانەوێت بەردەوام باشترین شت لە ژیانتدا ڕووبدات بۆیە  گوێیان بۆ بگرە.

 

بورجی تەرازوو:٢٣/٩ - ٢٢/١٠
پڕۆژەی نوێت لەبەردەستادایە کە قازانجی زۆریان بۆت دەبێت و توانای تەواوەتیت پێدەبەخشن کە ھەنگاوی گەورە بنێیت بۆیە تا دەتوانیت ھەوڵبدە بۆ ئەنجامدانیان.


 

بورجی دووپشک:٢٣/١٠ - ٢١/١١
کەسێک دەبینیت کە ماوەیەکە لێت دوورە و بەھۆیەوە دووبارە دڵخۆشی ڕوودەکاتە ژیانت و خەمەکانت بیردەچێتەوە.

 

بورجی کەوان:٢٢/١١ - ٢١/١٢
ئەمرۆ تووڕەدەبیت لە ھەندێک بابەتی کارگێڕی و بەگشتی کەشی کارەکەت شڵەژاو دەبێت و ئەمەش کاریگەری لەسەر تەواوی ئەو کەسانە دەبێت کە لەگەڵتدا کاردەکەن.

 

بورجی گیسک:٢٢/١٢ - ١٩/١
گفتوگۆی ناپێویست زۆر دەکەیت لەگەڵ ھاوسەرەکەت و بەھۆیەوە تووشی ھەندێک ھەڵەتێگەیشتن دەبن، ئەم دۆخە چارەسەر بکە پێش ئەوەی گەشە بکات و تووشی کێشە ببیت.

 

بورجی سەتڵ:٢٠/١ - ١٨/٢
دووربکەوەرەوە لە ھەموو ئەو شتانەی کە زیانیان بۆ تەندروستیت ھەیە، بچۆ بۆ شوێنێک کە تێیدا ھەست بە ئارامی بکەیت و بحەوێیتەوە.

 

بورجی نەھەنگ:١٩/٢ - ٢٠/٣
یەکێک لە ھاوپیشەکانت ھەوڵدەدات تووشی کێشەت بکات و دوورت بخاتەوە لە ڕاستییەکان تا لە ھەندێک کاری گرنگ دوورت بخاتەوە، ھەوڵبدە مێشکت ئارام بکەیتەوە و بڕیاری ھەڵە نەدەیت.


 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟