ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ"١٠"ـی تشرینی یەکەم

بەختی ئەمڕۆ"١٠"ـی تشرینی یەکەم

بورجی کاوڕ: ٢١/٣ - ١٩/٤
پێویستت بەوەیە کەمێک لەو جەنجاڵییەی ژیانت دووربکەویتەوە و ھەندێک کات لەگەڵ ئەو کەسانە بەسەر ببەیت کە خۆشت دەوێت و بحەوێیتەوە بەپێی پێویست.

 

بورجی گا:٢٠/٤ - ٢٠/٥
ڕۆژێکی باشە و ھەموو شتێک بەباشی دەڕوات، دوودڵیت لە ھەندێک بڕیار بەڵام لەدواتردا پاش بیرکردنەوەی قوڵ یەکلا دەبیتەوە.


 

بورجی دووانە:٢١/٥ - ٢١/٦
ئەمڕۆ کاتی تەواوت ھەیە بۆ ئەنجامدانی ئەو شتانەی کە ماوەیەکە پلانت بۆ داناون، سوود لەم ڕۆژە وەربگرە و چیتر ئەو کارانە دوامەخە.


 

بورجی قرژاڵ:٢٢/٦ - ٢٢/٧
بە ئامانجێک بەدەست دەھێنیت کە ماوەیەکی زۆرە ھەوڵت بۆی داوە و دڵخۆش دەبیت وێڕای ئەوەی کەشی شوێنی کارەکەت شڵەژاوە و ھەمووان ھەست بە بێتاقەتی دەکەن.

 

بورجی شێر:٢٣/٧ - ٢٢/٨
ڕاستی ھەستەکانت بە خۆشەویستەکەت بڵێ، بەم جۆرە ھەست بە ئارامی دەکەیت و دڵنیای دەکەیت کە ھیچی لێ ناشاریتەوە.


 

بورجی گوڵەگەنم:٢٣/٨ - ٢٢/٩
لە ئەمڕۆوە ئەو کێشانەی ڕووبەڕووت دەبێتەوە بە ژیرانە چارەسەریان بکە و ورد بیر بکەرەوە تا ڕێگە دروستەکان بدۆزیتەوە و کۆتایی بە ئاستەنگییەکان بھێنیت.


 

بورجی تەرازوو:٢٣/٩ - ٢٢/١٠
بە ڕەقی مامەڵە لەگەڵ دەورووبەرت مەکە چونکە دەکرێت کە ساتێکدا ھەستی کەسێکی زۆر نزیکت بریندار بکەیت و وایلێبکەیت لێت دووربکەوێتەوە.


 

بورجی دووپشک:٢٣/١٠ - ٢١/١١
زیاتر بە دیبلۆماسییانە مامەڵە لەگەڵ کەسانی دەورووبەرتدا بکە و دووربکەوەرەوە لەو شتانەی کە تووڕەت دەکات.

 

بورجی کەوان:٢٢/١١ - ٢١/١٢
لە ئەمڕۆوە ھەنگاوی گەورە دەنێیت و لە ھەموو کات زیاتر بەرەوپێشەوە دەچیت، بەردەوام بە لە ھەوڵدان و دوودڵ مەبە لەو بڕیارانەی دەیاندەیت.

 

بورجی گیسک:٢٢/١٢ - ١٩/١
باشتروایە ڕای ھاوسەرەکەت وەربگریت بۆ ھەندێک بابەتی ھەستیار، چونکە بە تەنھا ناتوانیت شتەکان چارەسەر بکەیت بەو جۆرەی دەتەوێت.

 

بورجی سەتڵ:٢٠/١ - ١٨/٢
ھەلی باشت بۆ دەڕەخسێت، سوودی لێوەربگرە بۆ باشترکردنی پێگەت لە شوێنی کارەکەتدا بەتایبەت لەلایەن بەڕێوەبەرانی کاردا.

 

بورجی نەھەنگ:١٩/٢ - ٢٠/٣
ئەو سۆزەی کە خۆشەویستەکەت پێت دەدات وادەکات ھەست بە ئارامی و متمانە بکەیت، بەتایبەت ئەو کاتانەی بەیەکەوەن و دەبینیت کەسانی دیکە ھیوا خوازن کەسێکی ئاوا لەژیانیاندا بێت.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟