ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ " ١١"ـی نیسان

بەختی ئەمڕۆ " ١١"ـی نیسان

بورجی کاوڕ:  ٢١/٣ - ١٩/٤
ئەمڕۆ ئامادەکاری بکە بۆ ھەموو گۆڕانکارییە لەناکاوەکان و ئەو ھەلانەی کە دێنە بەردەمت و چاوەڕوانت نەدەکرد، لە کۆتاییدا ھەواڵێکت پێدەگات کە ھەموو ژیانت دەگۆڕێت.


بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
ئارام و لەسەرخۆبە چونکە بارودۆخەکان لەگەڵ کاتدا باش دەبن و کۆتایی بە ھەموو ئاستەنگییەکان دێت و دووبارە ھیوات بۆ دەگەڕێتەوە.


بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
تۆ کەسێکیت ئارەزووی وەرزشکردن دەکەیت و بەردەوام دەجوڵێیت، بەم شێوازە بەردەوامبە و ڕۆتینی ژیانت تێکمەدە.


بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ - ٢٢/٧
دەتوانیت شکست بگۆڕێت بۆ قازانج بە مەرجێک بە وریاییەوە بیربکەیتەوە و ژیربیت لە ھەنگاوناندا.


بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
کەسێک دەناسیت کە ماوەیەکە لێت دوورکەوتووەتەوە، دووبارە پەیوەندی لەگەڵدا دروستدەکەیت و کاتێکی خۆش بەسەردەبەیت.


بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
کەسێکی ھەستیاریت و بەرگری جەستەییت لاوازە بۆیە ھەوڵبدە زیاتر پارێزگاری لە تەندروستیت بکەیت.


بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
ھەستدەکەیت ناتوانیت تواناکانت دەربخەیت و لە بوارەکەتدا سوودی لێوەربگریت، دەبێت خۆڕاگربیت تا کاتی گونجاو دێت.


بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١
گوێ بەو قسانە مەدە کە سەبارەت بە ژیانی تایبەتیت دەکرێت و ھەوڵبدە بڕوابەخۆبوونت زیاتر بکەیت.


بورجی کەوان: ٢٢/١١ - ٢١/١٢
لەکاتی ھەستکردن بە ھەر ئازارێکی جەستەیی سەردانی پزیشک بکە و پشکنینی پێویست ئەنجامبدە.


بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
دووربکەوەرەوە لە ھەموو کێشە ماددییەکان لەم کاتەدا بۆئەوەی تووشی زیان نەبیت و بە وریاییەوە مامەڵە بکە.

بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
گرنگی بە کێشەکانی ڕابردوو مەدە و پشتگوێیان بخە، بیر لە ئێستا بکەرەوە و ھەوڵبدە بۆ بەدەستھێنانی باشترین.


بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
ھەوڵبدە کۆتایی بە دڵەڕاوکێکانت بھێنیت چونکە زیانی بۆ تەندروستیت دەبێت، دڵنیابە ھیچ شتێک شایەنی ئەوە نییە تەندروستیتی بۆ پشتگوێ بخەیت.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟