ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ "١١"ـی حوزەیران

بەختی ئەمڕۆ "١١"ـی حوزەیران

بورجی کاوڕ:  ٢١/٣ - ١٩/٤
ھەوڵی تەواوەتی بدە لە کارەکەتدا چونکە ھەلی گرنگ لە پێشتدایە ھەوڵبدە لەدەستی نەدەیت و باشترینیان بەدەست بھێنە.

بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
ئاگاداری ھاوبەشەکەتبە چونکە ئەو لەدوورەوە بەردەوام تەماشای دەکات و ئاگاداری ھەڵەکانتە و بەم زووانە ڕووبەڕووت دەبێتەوە، بۆیە کارێک مەکە زیان بە پەیوەندییەکەتان بگەیەنێت.


بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
ھەوڵبدە زیاتر گرنگی بە تەندروستیت بدەیت و سیستمی خواردنت ڕێک بخە بۆ ئەوەی جەستەت بە تەواوەتی سوودی لێوەربگرێت.

بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ - ٢٢/٧
بارودۆخت لە شوێنی کارەکەت بەرەو باشتر دەڕوات و ھەموو شتێک باشتر دەبێت، دۆخی ماددیت جێگیرە و بەرەو باشتر دەڕوات.

بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
دەست بەسەر ھەستەکانتدا بگرە و مەیانشارەوە، لەکاتی پێویستدا بە خۆشەویستەکەتی بڵێ بەو جۆرە ئەویش دەتوانێت بە شێوازێکی ئاسانتر ھەستەکانی دەرببڕێت.


بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
کێشە دروست مەکە تەنانەت ئەگەر ھەستت بە تووڕەیی و بێتاقەتیش کرد، ھەرچییەک ڕوویدا ھەوڵبدە لەبیری بکەیت.


بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
ڕۆژێکی پڕە لە ئارامی و دڵخۆشی، کاتێکی خۆش لەگەڵ ھاوپیشەکانت بەسەر دەبەیت.

بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١
ئەو شتانە لەبیر بکە کە لە ڕابردوودا بەسەرتدا ھاتوون و ھەوڵبدە پەیوەندی نوێ دروستبکەیت کە ھەر لە سەرەتاوە بە کراوەیی دەست پێبکات.


بورجی کەوان: ٢٢/١١ - ٢١/١٢
ئەو بنەمایانەی کە ژیانت پێوەی پەیوەست کردووە ڕەنگە تووشی زیانت بکەن و کێشەی کۆمەڵایەتی و تەندروستیت بۆ دروست بکەن، ھەوڵبدە گۆڕانکاری لە ستایلی ژیانتدا بکەیت.

بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
ڕۆژێکی خۆشە و پڕە لە ڕووداوی چاوەڕوان نەکراو، ئەمڕۆ ھەموو شتێک بەو جۆرە دەڕوات کە دەتەوێت.


بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
ھەنگاوێک مەنێ کە زیانت پێبگەیەنێت و تووشی مەترسیت بکات، ھەر شتێک کە دەیکەیت پێشتر بە وردی بیری لێبکەرەوە.


بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
دەکرێت لەناکاو ھەندێک شت ڕووبدەن کە تووشی دڵەڕاوکێت بکەن و کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت دروست بکەن ھەوڵبدە خۆڕاگر بیت.

 
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟