ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ "١١"ـی تەمووز

بەختی ئەمڕۆ "١١"ـی تەمووز

بورجی کاوڕ:  ٢١/٣ - ١٩/٤
ئەمڕۆ بوارت بۆ دەڕەخسێت بۆ ڕوونکردنەوەی کۆمەڵێک بابەت و لە بواری جیاوازدا کاردەکەیت و ھەوڵی زیاتر دەدەیت.

بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
کۆمەڵێک شت ڕوودەدات کە کاریگەری لەسەر ژیانی سۆزداریت دەبێت و ڕێڕەوی ژیانت بە تەواوی دەگۆڕێت و کاریگەری لەسەر داھاتووتان دەبێت.


بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
گرنگی مەدە بە ھەندێک شت کە شایەنی نییە، بیر و مێشکت ئارام بکە و وریابە لە بڕیارداندا.

بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ - ٢٢/٧
تواناکانت لە پڕۆژەی بێ پلاندا سەرف مەکە، پێش وەخت پلانی تەواوەتی دابنێ  بۆ ئەوەی ھەنگاوی ھەڵە نەنێیت.

بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
ھیوا و ئاواتێکی زۆرت ھەیە گەشبینانە بیر دەکەیتەوە و ھەوڵدەدەیت بگەیت بە خەونەکانت بگەیت ئەمەش وادەکات باشتر بۆ ژیان بڕوانیت.


بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
سوود لە کاتە بەتاڵەکانت وەردەگریت بۆ ئەنجامدانی ڕاھێنانی وەرزشی گرنگ کە سوودی بۆ تەندروستیت دەبێت.


بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
ئەمڕۆ کۆمەڵێک خاڵی گرنگ یەکلا دەبێتەوە بۆت و ھەندێک ڕاستیت بۆ دەردەکەوێت کە پەیوەندی بە ژیانی پیشەییتەوە ھەیە.

بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١
ھەواڵی خۆشت پێدەگات و بیر لەوە دەکەیتەوە ھەل بە کەسێک بدەیت کە ماوەیەکی زۆرە گرنگیت پێدەدات و ھەوڵی نزیکبوونەوە دەدات.


بورجی کەوان: ٢٢/١١ - ٢١/١٢
تەندروستییەکی باشت ھەیە و دەروونت ئارامە لەم چەند ڕۆژەدا، ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر ژیانی پیشەییت دەبێت و پەیوەندیت لەگەڵ دەورووبەرت باشتر دەبێت.

بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
ھەڵە بچووکەکان زۆرکات ئاماژەن بۆ پەلەکردن، ھەوڵبدە بەخێرایی ئەم دۆخە چارەسەر بکەیت بۆ ئەوەی زیاتر ئاڵۆز نەبێت.


بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
ھەرچەندە کەسە نزیکەکانی ژیانت شتێک بکەن کە بەدڵت نەبێت، زیادەڕۆیی مەکە لە وەڵامدانەوەدا و دڵی ھیچ کەسێک ئازار مەدە.


بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
بەردەوام بە لە وەرزش کردن چونکە کلیلی تەندروستییەکی باشە و دوورت دەخات لە تەواوی نەخۆشییەکان.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟