ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ "١٢"ـی تەمووز

بەختی ئەمڕۆ "١٢"ـی تەمووز

بورجی کاوڕ:  ٢١/٣ - ١٩/٤
سەرکەوتن بەدەست دەھێنیت و ھەموو بارودۆخەکان بەباشترین شێوە بەڕێوەدەچن پاش ئەوەی بۆ ماوەیەک تووشی شکست بوویت.


بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
ھەندێکجار بڕیاری ھەڕەمەکی دەدەیت بەبێ بیرکردنەوە، ئەمە ھەڵەیە و کاریگەری خراپی لەسەر ژیانت دەبێت.

بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
کۆتایی بە کێشە تەندروستییەکانت دێت و بەھیوا دەبیت و خۆشترین ڕۆژەکانی ژیانت دەژیت.


بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ - ٢٢/٧
پڕۆژەی زۆرت ھەیە بەڵام ھەوڵدەدەیت لە دۆخی تایبەت و گونجاودا  دەست بکەیت بە کارکردن تا بتوانیت بگەیت بە ئامانجەکانت.


بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
ئەمڕۆ بێتاقەت دەبیت لە ھەندێک ڕووداوی ناخۆش و لە ڕووبەڕووبوونەوەت لەگەڵ ھەندێک لە ھاوپیشەکانتدا، باشتروایە خۆڕاگر بیت.

بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
ھەرچەندە تووشی فشار بوویت ڕێگە مەدە کاریگەری لەسەر تەندروستیت ھەبێت و لە ھەمان کاتدا مەھێڵە ببێتە ھۆکارێک بۆ دوورکەوتنەوە لە ھاوڕێکانت.

بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
دەرگای نوێ بەڕووتدا دەکرێتەوە و ھەست دەکەیت دەگەیت بە خەونەکانت، ھاوپیشەکانت ھاوکاری تەواوەتیت دەکەن لەمەدا.


بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١
ھەواڵی خۆشت پێدەگات و بیر لەوە دەکەیتەوە ھەل بە کەسێک بدەیت کە ماوەیەکی زۆرە گرنگیت پێدەدات و ھەوڵی نزیکبوونەوە دەدات.


بورجی کەوان: ٢٢/١١ - ٢١/١٢
ھەنگاوی ئەرێنی دەنێیت و نزیک دەبیتەوە لەو کەسەی خۆشت دەوێت و بیر لەوە دەکەیتەوە پلان بۆ داھاتووت دابنێیت لەگەڵیدا.


بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
سوود لە ئەمڕۆ وەربگرە چونکە ھەلێکی باش دێتە پێشەوە بۆ ژیانت و دەتوانیت لەو بوارەدا کار بکەیت کە ماوەیەکی زۆرە خەونی پێوە دەبینیت.


بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
لە ئەمڕۆوە بەرھەمی ھیلاکییەکانت وەردەگریت و ئەنجامی کارە باشەکانت دەبینیت و بەرەو ژیانێکی باشتر ھەنگاو دەنێیت.

بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
ڕۆژێکی پڕە لە ڕووداوی جیاواز و تا ڕاددەیەک ڕووبەڕووبوونەوەی تێدایە بەڵام لە کۆتایی ڕۆژەکەدا ھەموو شتێک بەباشی دەڕوات.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟