ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ "١٣"ـی حوزەیران

بەختی ئەمڕۆ "١٣"ـی حوزەیران

بورجی کاوڕ:  ٢١/٣ - ١٩/٤
ھەوڵی بەردەوامت بۆ کارکردن بە باشترین شێوە و دڵسۆزیت وادەکات ھەنگاوی باشتر بنێیت و خاوەن کارەکەت پشتگیریت لێدەکات.

بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
سەرسام دەبیت بە مامەڵەکردنی نەرموونیانی کەسە نزیکەکانت، ھەست بەوە دەکەیت کە دەیانەوێت دڵت ڕازیبکەن و دڵخۆشت بکەن.


بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
بڕیاری ئەوە دەدەیت چیتر گرنگییەکی زیاتر بە تەندروستیت بدەیت و لە پلەی یەکەمدا دایبنێیت بۆئەوەی بەردەوام بە سەلامەتی بمێنیتەوە.

بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ - ٢٢/٧
ڕۆژێکی باشە و زیاتر لە پێشتر کاردەکەیت و ھەوڵی زیاتر دەدەیت و چالاکییە جەستەییەکانت زیاتر دەبن.

بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
کاتەکانت بە شتی بێسوود بەسەر مەبە و ھەوڵبدە کات بە کۆمەڵێک شت بەسەرببەیت کە سوودی بۆت ھەبێت.


بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
خۆت بەدووربگرە لە ھەموو مەترسییەک و ئەو ڕووداوە جیاوازانەی کە ئەگەری ھەیە کاریگەری نەرێنی لەسەر سروشتی ژیانت ھەبێت.


بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
ئەمڕۆ باسی بیرۆکەکانت دەکەیت بۆ ھاوپیشەکانت و بەیەکەوە وتووێژی تەواوەتی لەسەر دەکەن و باشترینیان ھەڵدەبژێرن.

بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١
ھاوبەشی ژیانت کۆمەڵێک ڕەفتاری نامۆ ئەنجامدەدات بەبێ ئەوەی ھیچ ڕوونکردنەوەیەکی ھەبێت بۆیان، ئارامبگرە تا بتوانیت باشتر لێی تێبگەیت.


بورجی کەوان: ٢٢/١١ - ٢١/١٢
ھەست بە ماندووێتی دەکەیت بەھۆی زۆری ئەو فشارانەی تووشی بوویت، کاتەکانی کارکردنت کەمبکەرەوە و ھەوڵبدە بحەوێیتەوە.

بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
ئەمڕۆ باس لە بابەتێکی گرنگ دەکەیت و بڕیاردەدەیت شێوازی کارکردنت بگۆڕیت، ئەمەش ڕەخنەی بەدواوە دەبێت و ناچاردەبیت ڕوونکردنەوەی زیاتر بدەیت.


بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
ئەمڕۆ بارودۆخەکان بەو جۆرە دەڕۆن کە چاوەڕوانی دەکەیت و تووشی ھیچ کێشە و ناخۆشییەک نابیت.


بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
ھەوڵەکانت زیاتربکە و ڕێگەمەدە ھیچ شتێک بە ڕێگایەکی ھەڵەدا بڕوات، دووبارە پەیوەندیت لەگەڵ ھاوڕێکانت باشتر بکە و کاتیان لەگەڵدا بەسەربەرە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟