ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ "١٣"ـی شوبات

بەختی ئەمڕۆ "١٣"ـی شوبات

بورجی کاوڕ:  ٢١/٣ - ١٩/٤
ئەمڕۆ کۆنترۆڵی تووڕەبوونەکانت دەکەیت و کۆتایی بە ھەموو دڵەڕاوکێکانت دەھێنیت، پەیوەندیت لەگەڵ ھاوپیشەکانت باشتر دەبێت و بەیەکەوە زیاتر کارەکانتان بەرەو پێشەوە دەبەن.

 

بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
پەیوەندیت لەگەڵ ھاوبەشی ژیانت باشتر دەبێت پاش ئەوەی کۆتایی بە ھەندێک کەموکورتی دەھێنیت کە ماوەیەکە لە نێوانتاندا دروست بووە و ببووە ھۆی دوورکەوتنەوەتان.


بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
بەگشتی ڕۆژێکی خۆشە بۆت بەڵام ڕەنگە زیاتر لە ڕۆژانی دیکە ماندووبیت، زیاتر لە ڕێگەیەک و ھەلێکت ھەیە بۆ باشترکردنی ستایلی ژیانت بۆیە بەبێ دوودڵی ئەنجامی بدە.


بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ - ٢٢/٧
ئەمڕۆ ئەرکێکی زیاتر لە ئەستۆ دەگریت ئەمەش وادەکات ھەلی ئەوەت بۆ بڕەخسێت کە بچیتە پێگەیەکی باشتر، ئامادە بە بۆ سوپرایزێک کە زۆر دڵخۆشت دەکات.


بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
تۆ کەسێکی عاتیفیت ئەمەش وادەکات بە بچوکترین شتی ژیانت بێتاقەت ببیت، بەڵام دەبێت  بڕیار بدەیت کە چیتر شتە بچوکەکانی ژیانت گەورە نەکەیت و دوورکەویتەوە لە ھەموو ئەوانەی کە ئازارت دەدەن.


بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
بەھۆی فشاری کارکردنەوە ناتوانیت کات بۆخۆت تەرخان بکەیت، ئەمەش وادەکات زیاتر ھەست بە ماندووێتی بکەیت و لەگەڵیدا تووڕەبوونت زۆر بێت، ھەوڵبدە ئارام ببیتەوە و بەپێی پێویست بحەوێیتەوە.

بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
ئەمڕۆ کۆمەڵێک شت بەدەست دەھێنیت و کەسانێکی زۆر باسی تواناکانت دەکەن و سەرسام دەبن بە کارەکانت، ھەوڵدانی بەردەوامت وادەکات ھەنگاوی باشتر بنێیت.


بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١
وێڕای ئەوەی پەیوەندیت لەگەڵ ھاوبەشی ژیانت لاواز بووە بەڵام پێویستە ئەم دۆخە چاکبکەیتەوە، لە ھەمان کاتدا دڵنیابە کە ئەویش چاوەڕێیە تۆ ھەنگاوێک بنێیت بەرەو لای.


بورجی کەوان: ٢٢/١١ - ٢١/١٢
دەبێت زیاتر گرنگی بە تەندروستیت و سەلامەتی جەستەییت بدەیت، چونکە کارکردن بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێکی زۆر زیانی جەستەیی زۆری دەبێت.


بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
ڕەنگە دۆخی ئەمڕۆ تاڕاددەیەک بێزارت بکات و تووشی نا ئومێدیت بکات، بەھۆی ئەوەی ھەست دەکەیت ھیچ شتێک بەو جۆرە ناڕوات کە چاوەڕوانی دەکەیت، ئارامبە و دڵنیابە لە کۆتایی ڕۆژەکەتدا ھەموو شتێک باشدەبێت.


بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
پەیوەندییەکانت ئاڵۆز دەبن لەگەڵ کەسە نزیکەکانتدا و بەھۆی ئەمەشەوە ھەست بە ناجێگیری و شڵەژان دەکەیت لە ڕووی دەروونییەوە، بەڵام ڕێگە مەدە ئەمە کاریگەری لەسەر کارەکانت ھەبێت و تووشی ھیچ زیانێکت بکات.


بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
ڕۆژێکی باشە پاش ئەوەی سەرکەوتووبوویت لە کارێکی نوێدا و بەخت یاوەرت بوو، بەڵام ھەوڵبدە دووربکەویتەوە لە ھەموو وتوێژێکی ناپێویست لەگەڵ ھاوپیشەکانتدا.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟