ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ "١٤"ـی کانوونی یەکەم

بەختی ئەمڕۆ "١٤"ـی کانوونی یەکەم

بورجی کاوڕ:  ٢١/٣ - ١٩/٤
ڕەنگە ئەمڕۆ وا ھەست بکەیت کە پاڵەوانی ناو ژیانی خۆتیت، تۆ ھەموو کات ھەست دەکەیت پێویستت بەکەسێک ھەیە تا لێت تێبگات و ھاوکاریت بکات لە بڕیارە گرنگەکانی ژیانتدا.

بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
ئەمڕۆ کەمێک جیاوازتر دەبێت لە ڕۆژان و ھەواڵێکی خۆشت پێدەگات،  ئەگەر ناچار بویت کاتی ئەو گەشتە دوابخە کە ماوەیەکە بیری لێ دەکەیتەوە، جارێکی تر بە بەرنامەکانتدا بچۆرەوە و لەو کەسە خۆت بەدوور بگرە کە وا خۆی پیشان دەدات ھاوڕێیەکی باشە بۆت.

بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
کۆمەڵێک کار ھەیە کە دووبارە بوونەوەیان مەحاڵە، ئەگەر وا ھەست دەکەیت خۆشەویستەکەت لێت زویر بووە، ئەوە کاتییە و لە ڕۆژی سێ شەممەدا پەیوەندیتان ئاسایی دەبێتەوە، خۆشبەختانە ئەم ھەفتەیە بەخت یاوەرتە و پەیوەندییەکت پێوە دەکرێت کە زۆر خۆشحاڵت دەکات

بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ - ٢٢/٧
ئەمڕۆ سەرکەوتنێکی باشت بەدەست ھێناوە و ھەروەھا ھەوڵ دەدەیت زیاتر کاربکەیت و ببیتە جێگای شانازی بۆ ھەمووان، ئەمە ھەمووانی دڵخۆشکردووە.

بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
تۆ کەسێکی بە توانایت و توانای ڕاپەڕاندنی کارەکانت ھەیە و بە جوانی ڕێکیان بخەیت، لە شوێنی کارەکەتدا جێگای ڕەزامەندییت، ئەو کەسەی ماوەیەک پلانی ئەوەی ھەبوو دوورت بخاتەوە لە کارەکەت ھەوڵەکانی سەرکەوتوو نەبوون.

بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
ئەمڕۆ ھاوڕێیەکی کۆنت پەیوەندیت پێوە دەکات و ھەواڵێکی خۆشت پێدەبەخشێت، ئەو ھەوڵ دەدات پەیوەندی نێوانتان باش بکاتەوە کە ماوەیەکە تێکچووە، تۆ ئەمڕۆ ئەنجامی ئەو ھەوڵانە وەردەگریتەوە کە ھەفتەی ڕابردوو بۆ بە دەستھێنانی کارەکەت ئەنجامت دان.

بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
گەر حەز دەکەیت چارەنووسێکی باشت ھەبێت ئەوەندە گوێ مەدە بە قسەی خەڵک، چونکە ئەوە ژیانت بەرەو لەناوچوون دەبات، ھەروەھا باسترە کەمێک ئاگاداری خێزانەکەت ببیت.

بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١
دەبێت ئیتر ئەو کارانە بکەیت کە دواتخستوون، ھیچ کاتێک بەمجۆرە ژیانت باشتر نابێت، ئێستا تووشی قەیرانێکی دارایی بویت، بەڵام دۆخەکە باش دەبێت سەبرت ھەبێت.

بورجی کەوان: ٢٢/١١ - ٢١/١٢
دەبێت دڵخۆش ببیت لە ھەفتەی داھاتووەوە باری داراییت بەرەو باشبوون دەڕوات، خۆشەویستەکەت ماوەیەکە چاوەڕێی ئەوە دەکات قسەی دڵتی پێ بڵێیت، خۆشەویستیت مەشارەوە بۆ ئەوەی بتوانیت بەرامبەرەکەت دڵخۆش بکەیت.

بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
ئەمڕۆ کەسانێک سور دەبن لەسەر ئەوەی بەرنامەکانی ئەم ھەفتەیەت بگۆڕیت، تۆش بەرگری لەوە دەکەیت کە وەک خۆیان بن، تۆ دەتەوێت پەیوەندیت لەگەڵ بەرامبەرەکەتدا بەردەوام بێت.

بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
ئەم ھەفتەیە ھەوڵی زۆر دەدەیت تا جێگای ڕەزامەندی بیت، کەمێک ھێور ببەرەوە ئەم ھەفتەیە سەرکەوتن چاوەڕێت دەکات، ھەوڵبدە ھەموو بڕیارە گرنگەکانی ژیانت لەدەست خۆتدا بێت و ھەموو کات پشت بە کەسانی خێزانەکەت مەبەستە.

بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
ئەم ماوەیە دەبێت بە باشی پشوو بدەیت، ڕەنگە وا ھەست بکەیت لە کەسانی نزیکت دوا دەکەویت، بەڵام ئەمە ڕاست نیە، تۆ پێت خۆشە ئەو پێگەیە لەدەست نەدەیت کە ئێستا ھەتە، تۆ پێشتر ئەزموونی سەرکەوتن و شکستت کردووە.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟