ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ " ١٤"ـی نیسان

بەختی ئەمڕۆ " بەختی ئەمڕۆ " ١٤"ـی نیسان ١٢"ـی نیسان

بورجی کاوڕ:  ٢١/٣ - ١٩/٤
ئەمڕۆ توانایەکی زۆرت ھەیە و ھەموو کارەکانی ماوەی ڕابردوو نەتکردوون ئەنجامی دەدەیت، بەڵام زۆر خۆت ماندوو مەکە تا باری تەندروستیت تێکنەچیت.

بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
خێزانەکەت دڵگرانن لەو دوور کەوتنەوە لە ناکاوەت کەمێک گەشبین بە ھەموو بارودۆخەی بەسەرتدا ھاتووە تێدەپەڕێت.

بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
لە ڕووی داراییەوە قازانجێک دەکەیت و زۆر دڵخۆش دەبیت چونکە بروات بە تواناکانت زیاتر دەبێت و ھەوڵی زیاتر دەدەیت.

بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ - ٢٢/٧
خۆشەویستەکەت تەواو متمانەی پێتە بۆیە کاتی زیاتری پێبدە و کێشەکانتان چارەسەر بکەن، دەرفەتێکی کارکردنت بۆ دێتە پێش و سەرکەوتوو دەبیت.

بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
زۆر تێکەڵاوبوونت لەگەڵ ئەو کەسانەی شارەزای کەسایەتیان نەبوویت زیانی لێدەکەوێتەوە، بڕوا بە ھەموو کەس مەکە ئەوان تەنھا کاتی پێویستی تۆیان دەوێت.

بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
کەمێک خۆڕاگر و گەشبین بە پێتوانەبێت ھەموو شت کۆتای ھاتووە، ڕابردوو لە بیر بکە و پلانی ژیانێکی نوێ دابنێ.

بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
ھاوڕێکانت دەیانەوێت گەشتێک ئەنجام بدەن لەگەڵیان بەشدار بە تا کەمێک ئارامی بە دەروونت ببەخشیت، ھەست دەکەیت ماندوویت باشتر وایە سەردانی پزیشک بکەیت.

بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١
لەم چەند ڕۆژەدا چەند دەرفەتێکت بۆ سەرکەوتن دێتە بەردەم بە وریاییەوە مامەڵە بکە تا دواتر پەشیمان نەبیتەوە، کام بڕیارە بۆ خۆت گونجاوە بیدە.

بورجی کەوان: ٢٢/١١ - ٢١/١٢
ھاوسەرەکەت ماوەیەکی زۆرە بێزارە لە ھەندێک ڕەفتارت پێویستە گرنگی زیاتر پێبدەیت و گەشتێک پێکەوە ئەنجام بدەن.

بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
ئەگەر بەردەوام بیر لەو کەسانە بکەیتەوە کە دەیانەوێت شکستت پێ بھێنن ناگەیتە ئەنجام، پشتگوێیان بخە و لە ژیان بەردەوام بە.


بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
ھەموو ئەو کەسانەی لە دەوروبەرتن دڵسۆز نین تەنھا جۆرە نواندنێکە و ھیچی دیکە، ئەم چەند ڕۆژە ھەندێک ڕووداوی ڕابردوو تەواو بێزارت دەکەن.

بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
ھاوکارەکانت لە کاردا زۆر بڕوایان بە تواناکانت ھەیە متمانەیان لە دەست مەدە و ئەوەی لە تواناتدایە بۆیان ئەنجام بدە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟