ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ " ١٤"ـی ئایار

بەختی ئەمڕۆ " ١٤"ـی ئایار

بورجی کاوڕ:  ٢١/٣ - ١٩/٤
ئەمڕۆ چەند ڕێگەیەکی نوێ لە شێوازی کارکردن فێردەبیت یارمەتیدەر دەبێت لە باشتربوونی بەرھەمی کارت.

بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
ئەمڕۆ پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ خۆشەویستەکەت دیاری دەکەیت، یەکتر دەبینن بەڵام بەھۆی ھەڵە تێگەیشتنەوە لەسەر بابەتێک دەمەقاڵە لەنێوانتان ڕوودەدات.


بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
ڕووبەڕووی ئەو کەسانە دەوەستیتەوە کە دژایەتیت دەکەن و ھەڵدەدەن لە کارەکەت دواتبخەن، گرنگی بە قسەی ھەندێک کەس مەدە و ژیانی تایبەتیت باشتر بکە.


بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ - ٢٢/٧
پاراستنی ھاوسەنگی لە پەیوەندی سۆزداریدا ھەنگاوێکی باشە بۆ سەرکەوتنی پەیوەندییەکە و زاڵبوون بەسەر کێشەکانی نێوانتان.

بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
ماوەیەکە واز لە وەرزشکردن و گرنگیدان بە ژەمەکانی خۆراک ھێناوە، ھۆکاری زیادبوونی کێش و خراپ بوونی تەندروستیتە، گرنگی بە جەستەت بدەرەوە.


بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
ھەموو ھەنگاوەکانت دیاری بکە پێش بڕیاردان لەسەر ھەر شتێک، ئەگەر پێویستی کرد ڕێنمایی لە کەسی پسپۆڕ وەربگرە بۆ ئەوەی ڕێگەی باشترت نیشان بدەن.


بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
کۆمەڵێک گۆڕانکاری ڕوودەدات و ناچار دەبیت بجەنگێیت بۆ بەدەست ھێنانەوەی مافەکانت وێڕای ئەوەی کۆمەڵێک ئاستەنگی دێنە ڕێگات.

بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١
گوێ لە خۆشەویستەکەت دەگریت و بەو جۆرە ڕەفتار دەکەیت کە ئەو ئارەزووی دەکات پاش ئەوەی بۆت دەرکەوت کە قسەکانی ئەو ھەمووی ڕاستین، جگە لەوانەش دەبێت بڕیارێکی گرنگ بدەیت لەبارەی پەیوەندییەکەتانەوە.


بورجی کەوان: ٢٢/١١ - ٢١/١٢
کۆمەڵێک بەرنامەی گرنگ دادەنێیت بۆ باشترکردنی تەندروستیت و ژیانی پیشەییت بۆ ڕێککردنەوەی شێوازی ژیانت.

بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
بارودۆخی پیشەییت ئاسایی بووەتەوە و ھەموو شتێک ئارامە، ڕێگایەکی ئاسان دەدۆزیتەوە بۆ مامەڵەکردنت لەگەڵ ھاوپیشەکانت و چارەسەری کێشەکانت دەکەیت.


بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
کۆمەڵێک ئاستەنگی دێنە ڕێگات و ئەرێکی زیاتر دەکەوێتە سەرشانی تۆ، دەبێت باشتر مامەڵە لەگەڵ کەسانی دیکەدا بکەیت و پەیوەندییەکانت باشتر بکەیت.


بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
ئەمڕۆ بە تەواوەتی تووڕە دەبیت لە بابەتێک و دواتر بۆت دەردەکەوێت بابەتەکە شایەنی تووڕەبوون نەبووە، بۆیە خۆت تووشی بێتاقەتی زیاد لە پێویست مەکە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟