ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ "١٦"ـی کانوونی یەکەم

بەختی ئەمڕۆ "١٦"ـی کانوونی یەکەم

بورجی کاوڕ:  ٢١/٣ - ١٩/٤
ئەمڕۆ ھەلێکی گەورەت بۆ دەڕەخسێت کە بەرەو سەرکەوتنت دەبات، بەڵام ھەوڵبدە دوانەکەویت لە ئەنجامدانی کارەکانت، ئارەزوودەکەیت ھەندێک کات لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا بەسەر بەریت و بەم زووانە ھەموو شتەکان ئاسایی دەبنەوە.

بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
ڕۆژێکی گونجاوە بۆ دەستپێکی کارە گرنگەکانت و دانانی پلانی گونجاو بۆ پڕۆژەکانت لە داھاتوودا، ئاگاداری ھەنگاوەکانت ببە و سەرکێشی مەکە بە پەیوەندی سۆزداریتەوە چونکە تۆ بەبێ ھاوسەرەکەت ژیانت ئەستەم دەبێت.

بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
ئەمڕۆ ھەندێک کەس دەناسیت و لەگەڵیاندا باس لە کارە نوێیەکان دەکەیت و بەرەوپێشچوون ڕوودەدات لە ڕووی پیشەییەوە، ئارەزووی گۆڕانکاری دەکەیت لە ژیانی سۆزداریتدا و بارودۆخەکان لە قازانجی تۆدا دەبن و متمانەی تەواوت بە خۆت ھەیە.

بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ - ٢٢/٧
ھەست بە جۆش و خرۆشێکی زۆر دەکەیت پاش ئەوەی بۆ ماوەیەک بێتاقەت و ھیلاک بوویت و چیتر ڕێگە نادەیت کێشەکان گەورە ببن و زوو چارەسەریان دەکەیت، ڕۆژێکی پڕ لە ھەست و سۆز بەسەردەبەیت و ھەست بە دڵخۆشی دەکەیت لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا.

بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
کۆتایی بە ئاستەنگییەکان و بێھیواییەکان دێت و دووبارە چالاکدەبیتەوە و گەشبین دەبیت بە ڕووداوەکان و زیاتر ھەوڵدەدەیت بۆ بەدەستھێنانی ئەو شتانەی کە دەتەوێت، ئەرێنی بیربکەرەوە لە پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا چونکە ئەو تەنھا کەسە کە بەبێ ئەوەی ھیچ شتێک بڵێیت لێت تێدەگات.

بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
ھەلێکی گونجاوت بۆ ڕەخساوە ھەوڵبدە بەزیرەکییەوە سوودی لێوەربگریت و لەدەستی نەدەیت، خۆشەویستەکەت دەبینیت و لەگەڵیدا ھەندێک کات بەسەر دەبەیت و ھەردووکتان ھەست بە دڵخۆشی دەکەن.

بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
ئەمڕۆ دەبیتە جێگای باس و سەرنجی ھاوپیشەکانت بەھۆی ئەو پێگە تایبەتییەی تۆ لە کارەکەتدا ھەتە، بیر لە کۆمەڵێک لایەن دەکەیتەوە و نازانیت چۆن بڕیاریان لەسەر بدەیت باشتروایە لەو کاتانەدا ڕای ھاوسەرەکەت وەربگریت.

بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١
ھەندێک ڕووداوی ئەرێنی ڕوودەدەن لە کارەکەتدا کە بەھۆیانەوە پەیوەندیت لەگەڵ ھاوپیشەکانت باشتر دەبێت، بارودۆخەکان دڵخۆشت دەکەن و دووبارە ڕۆمانسییەت ڕوودەکاتە ژیانی سۆزداریت.

بورجی کەوان: ٢٢/١١ - ٢١/١٢
مەعنەوییات بەرزە و ئەرێنی بیردەکەیتەوە بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا ئارەزوو دەکەیت ھەندێک کات بە تەنھا بەسەر بەریت، ھەستەکانت بە ڕاستگۆیی دەرببڕە بۆ خۆشەویستەکەت چونکە بەم جۆرە زیاتر تۆی خۆشدەوێت.

بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
بارودۆخەکان یارمەتیت دەدەن خۆت ئامادە بکەیت بۆ کارە نوێیەکەت و ببیت بە جێگای سەرنجی دەوروبەرت، پێدەچێت لە چیرۆکێکی سۆزداریدا بژیت و کاتەکانت بە خۆشی بەسەر بەریت.

بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
ھەوڵبدە ھەست بە ئارامی بکەیت و خۆت بەدوور بگریت لە ھەستی ناجێگیری و ھیچ ھەنگاوێک مەنێ ئەگەر لێی دڵنیا نیت، چیتر ھیچ شتێک پشتگوێ مەخە لە خۆشەویستیدا و ھەوڵبدە دڵی ھاوسۆزەکەت ڕابگریت.

بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
ئاگاداری ھەموو ئەو شتانەببە کە لە دەوروبەرتدا ڕوودەدەن و زانیاری تەواویان لەسەر کۆبکەرەوە بۆ ئەوەی بگەیت بە ئەنجامی تەواو، بە ئارامییەوە مامەڵە لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا بکە و باسی بیرۆکەکانت بکە لەگەڵیدا.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟