ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ " ١٦"ـی ئایار

بەختی ئەمڕۆ " ١٦"ـی ئایار

بورجی کاوڕ:  ٢١/٣ - ١٩/٤
ڕێککەوتنێک دەکەیت لەگەڵ کەسێکی کاربەدەستدا و قازانجی ماددی زۆری بۆت دەبێت و بەمزوانە کار لەسەر پڕۆژەی نوێ دەکەیت.

بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
ھەرچەندە تووشی کێشە ببیت لە ژیانتدا بەھۆی ھەڵە تێگەیشتنەوە، بە ماوەیەکی کەم تێدەپەڕن و کۆتاییان پێدێت بۆیە بێ ھیوا مەبە.


بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
باشتروایە زیاتر گرنگی بە ئەنجامدانی ڕاھێنانی وەرزشی بدەیت و تەندروستیت پشتگوێ نەخەیت.


بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ - ٢٢/٧
ئەمڕۆ وزە و چالاکییەکی زیاترت ھەیە بۆ کارکردن و دەکەویتە بارودۆخێکی باشەوە و کێشەکانت چارەسەر دەبن.

بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
کێشە لەگەڵ ھاوسەرەکەت دروست مەکە بەھۆی ئەو شتانەی بیستووتە چونکە تەنھا قسەی بەتاڵن و لە ڕاستییەوە دوورن.


بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
ھەوڵبدە کاتێکی زیاتر لەگەڵ خێزانەکەت بەسەرببەیت و ھەوڵی تێگەیشتن بدەیت چونکە ماوەیەکی زۆرە فەرامۆشت کردوون.


بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
ھێندە زوو بڕوا بە کەسانی دەوروبەرت مەکە و دڵنیابە ھەمووان بەرژەوەندی خۆیان لا گرنگە.

بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١
خۆشەویستەکەت متمانەی پێت نەماوە، ئەمەش بەھۆی کارەکانی خۆتەوەیە و ئەگەر چارەسەری نەکەیت ئەوا لەدەستی دەدەیت.


بورجی کەوان: ٢٢/١١ - ٢١/١٢
ھاوڕێیەکی نزیکت دەبینیت کە ھەواڵێکی خۆشت پێڕادەگەیەنێت و دووبارە ھیوات بۆ دەگەڕێنێتەوە.

بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
ھەرچەندە کەسێکی بەھێزیت بەڵام ئەم ماوەیە دووچاری ڕووداوێک دەبیتەوە کە دووبارە دەتخاتەوە بیری ڕابردوو، دڵنیابە دەتوانیت تێیپەڕێنیت.


بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
ھەوڵبدە کاتی زیاتر ببەخشیت بە خۆشەویستەکەت و دیاری پێشکەش بکەیت چونکە ماوەیەکی زۆرە فەرامۆشت کردووە.


بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
ھیچ کات بێھیوا مەبە و لە ھەوڵەکانت بەردەوامبە، ڕێگە مەدە قسەی کەسانی دیکە کاریگەری نەرێنی لەسەرت ھەبێت.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟