ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ " ١٧"ـی نیسان

بەختی ئەمڕۆ " ١٧"ـی نیسان

بورجی کاوڕ:  ٢١/٣ - ١٩/٤
دەبێت ئاگاداربیت لە ھەموو شێوازێکی مامەڵە کردنت لەگەڵ کەسانی دیکەدا و بە ھەمان شێوە ئاگاداری کارەکانیشت بە.

بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
ھیچ شتێک بە ئاسانی دەست ناکەوێت، ئاواتەکانت ھەر شتێکن بەردەوامبە لە ھەوڵدان بۆیان تا ئەو کاتەی بەدییان دەھێنیت.

بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
بەردەوامبە بە گرنگیدان لەکارەکانت و ژیانی کۆمەڵایەتیت لەگەڵ ئەوەشدا تەندروستیت پشتگوێ مەخە.

بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ - ٢٢/٧
بارودۆخەکان لە قازانجی تۆدان بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئاگاداری خەرجییەکانت بە و ھەموو دەستکەوتەکانت بەیەکجار لەدەست مەدە.

بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
ھەوڵبدە ھاوسەنگی ژیانی سۆزداری و پیشەییت ڕابگریت  بۆ ئەوەی بتوانیت کەشێکی ئەرێنی لە ژیانتدا دروست بکەیت.

بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
ھەوڵبدە بۆ ماوەیەک بە تەنھا نمێنیتەوە و کات بەسەر بەریت، لەوە زیاتر سەرقاڵی کارکردن مەبە و کات بە خۆشت ببەخشە.

بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
کارەکانت زیاتر بەرەوپێشەوە دەچن و پلەت بەرز دەبێتەوە لە کارەکەتدا ئەمەش دەبێتە ھۆی بێزاربوونی بەشێک لە ھاوپیشەکانت بەڵام لەگەڵ کاتدا باش دەبن.

بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١
بەردەوامبە لە یارمەتیدانی ھاوڕێکانت تا ئەو کاتەی پێویستییان پێتە، چونکە  ئەوان ھەموو کات پشتگیری لەتۆ دەکەن.

بورجی کەوان: ٢٢/١١ - ٢١/١٢
کاتێکی زیاتر بۆ خێزانەکەت تەرخان بکە چونکە ئەوانیش ئارەزوو دەکەن لەگەڵتدا بمێننەوە و کات بەسەر بەرن، خۆشەویستی ئەوان وادەکات زیاتر ھەست بە چالاکی و ئارامی بکەیت.

بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
دووربکەوەرەوە لە ھەموو ئەو شتانەی کە کێشەت بۆ دروستدەکەن و تا دەتوانیت لە کەشێکی ئارامدا بمێنەرەوە.


بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
کات بەسەربردنت لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا وادەکات ھێزێکی زیاترت ھەبێت و بیرکردنەوەت ئەرێنی بێت بەمەش ئاسۆی نوێ بە ڕووتدا دەکرێتەوە و ھەنگاوی باشتر دەنێیت.

بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
ئەم ماوەیە تووشی فشارێکی زیاتری کارکردن دەبیت ئەمەش مێشک و بیرت ماندوو دەکات و ھەست بە نا ئارامی دەکەیت، ھەوڵبدە خۆڕاگر بیت تا ھەموو بارودۆخەکان باش دەبن.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟