ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ " ١٧"ـی ئایار

بەختی ئەمڕۆ " ١٧"ـی ئایار

بورجی کاوڕ:  ٢١/٣ - ١٩/٤
ھاوکاریکردنی ھاوپیشەیەکت لە کارەکەیدا دەبێتەھۆی زیاتر لەیەکتر نزیکبوونەوەتان و سوودی بۆت دەبێت و دەبیتە جێگەی خۆشەویستی ھاوپیشەکانی ترت.


بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
ئێوارە خوانێک بۆ ھاوڕێکانت ئامادە دەکەیت بەھۆی سەرکەوتنی پڕۆژەیەکتەوە، زیاتر لە خۆشەویستەکەت نزیک بەرەوە بۆ پتەوبوونی پەیوەندیەکەت.

بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
لە کارەکەتدا ھیچ ھاوبەشێک بۆخۆت مەدۆزەرەوە تا دڵنیا دەبیتەوە و لە نییەتی ئاگادار دەبیت، ئەمڕۆ کەمێک ناتێگەیشتن لە نێوان خۆت و ھاوبەشی ژیانت ڕوودەدات ھەوڵبدە بە وریاییوە تێی بپەڕێنیت.

بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ - ٢٢/٧
پەیوەندیە سۆزداریەکەت وەکو خۆیەتی و بە دۆخێکی ئارامدا تێدەپەڕیت، بەڵام لەڕووی کارەوە کەمێک کێشەت بۆ دروست دەبێت، بە وریاییەوە ڕەفتار بکە.


بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
لایەنی پیشەیت جێگیرە ھەرئەوەش بووەتەھۆی ئارامی کار و ژیانی تایبەتیت، ھەوڵدەدەیت لە ژیانی سۆزداریدا ھەنگاوی نوێ بنێیت تا گۆڕانکاری لە ژیانتدا دروست بکەیت.

بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
ئیتر کاتی ئەوەیە بڕیار بدەیت لەسەر ئەو کەسەی کە ماوەیەکی زۆرە چاودێری دەکەیت، لێی نزیک بەرەوە و قسەی دڵتی پێبڵێ ، کاتی زۆر ڕەنگە لەو کەسەت دوربخاتەوە.

بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
دەرفەتێکی باش دێتە بەردەست بۆ باشترکردنی لایەنی دارایت، سوودی لێوەربگرە، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانت بەھێزتر بکە.


بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١
ھەوڵبدە لەو گۆشەگیرییە بێیتە دەرەوە و کەمێک تێکەڵی چواردەورت بیت، ئەوان بۆ باشەی تۆ قسە دەکەن تۆش چیتر لەو گێژاوەی بۆخۆتت دروست کردووە بەردەوام مەبە و ڕابردوو لە ڕابردودا جێبھێڵە و پەندی لێوەربگرە بۆ داھاتوت.

بورجی کەوان: ٢٢/١١ - ٢١/١٢
لە کارەکەتدا سەرکەوتوو دەبیت بەھۆی باش بەجێھێنانی ئەرکەکانت و تێکەڵاویت لەگەڵ کارمەندانی کارەکەت، تەنھا پێویستە کەمێک زیاتر گرنگیش بە لایەنی سۆزداریت بدەیت.


بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
تەرکیزی زۆر بۆ کارەکەت یارمەتیدەرت دەبێت بۆ بەدەستھێنانی بەرھەمی باشتر و سەرنجڕاکێشانی بەرپرسانی کارەکەت.

بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
لەڕووی سۆزدارییە بە قۆناغێکی قورسدا تێدەپەڕیت، ناتوانیت بە ئاسانی بڕیار لەسەر کەسایەتییەکان بدەیت و کەسێک ھەڵبژێریت تا ببێتە ھاوبەشی ژیانت.

بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
لە کارەکەتدا ھەست بە شکست دەکەیت، ئەویش بەھۆی بیرکردنەوەی زۆرەوەیە بە ژیانی تایبەتی و خێزانیت، گرنگی بە لایەنی تەندروستیت بدە ڕێگە مەدە فشارە دەرونییەکان لایەنی تەندروستیت خراپتر بکەن.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟