ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ " ٢٣"ـی نیسان

بەختی ئەمڕۆ " ٢٣"ـی نیسان

بورجی کاوڕ:  ٢١/٣ - ١٩/٤
باشتر مامەڵە لەگەڵ ھاوپیشەکانت دەکەیت و کارەکان بە گروپ جێبەجێ دەکەن، لە باشترین بارودۆخەکاندایت و بە ئاسانی ھەموو ئەرکەکانت ئەنجام دەدەیت.


بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
ھەرچی لە ڕابردوودا ڕوویداوە تێپەڕێوە بۆیە بیری لێ مەکەرەوە لە ھەمان کاتدا بیر لە داھاتووش مەکەرەوە تەنھا بەردەوامبە لە ھەوڵدان.


بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
بۆ ماوەیەک دوور بکەوەرەوە لە بارودۆخی ژیانی پیشەییت و ئەگەر دەتوانیت گەشتێک ئەنجام بدە بۆ ئەوەی ئارام ببیتەوە.


بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ - ٢٢/٧
ئەمڕۆ کۆتایی بە زۆرینەی کێشەکانت دێت و ئاسان ھەموو گرفتەکانت چارەسەر دەبن و بواری کارکردنی زیاترت بۆ دەڕەخسێت.


بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
ئامادە بە بۆ ھەموو ڕووبەڕووبوونەوەکان کە ئەگەری ھەیە لەم ماوەیەدا ڕووبدەن وھەندێکیان ڕەنگە توند بن بۆیە خۆ ڕاگربە.


بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
تا دەتوانیت گرنگی بە تەندروستیت بدە و ئەو خواردنانە مەخۆ کە ئەگەری ھەیە جەستەت لاواز بکەن و سوودیان لێ وەرناگریت.


بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
ئەمڕۆ ھەواڵێکی خۆشت پێدەگات یان قازانجێکی ماددی دەکەیت، وزەی ئەرێنیت زیاد دەکات و باشتر ھەنگاو دەنێیت.


بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١
ڕێگە مەدە کارکردن کاریگەری لەسەر ژیانی کۆمەڵایەتیت ھەبێت و کەسە نزیکەکانت پشتگوێ مەخە چونکە گرنگیت پێدەدەن.


بورجی کەوان: ٢٢/١١ - ٢١/١٢
ھەرچەندە کارکردن کاتەکانت زیاتر ببات تەندروستیت پشتگوێ مەخە و کاتی تەواوەتی تەرخان بکە بۆ گرنگیدان بە تەندروستیت.


بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
ئەمڕۆ کارەکانت ئاسان دەبێت و دەستخۆشیت لێدەکرێت، کەسانی دەورووبەرت ھەست ھەوڵەکانت بەرز دەنرخێنن و ھەوڵدەدەن لاساییت بکەنەوە.

بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
ڕۆژێکی پڕە لە جۆش و خرۆش و ھەستێکی تایبەتی لە ناختدا دروستدەبێت بۆ کەسێکی دیاریکراو و ھەوڵدەدەیت لێی نزیک ببیتەوە.


بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
وا باشترە کات لەگەڵ ھاورێکانت بەسەر ببەیت و بەیەکەوە وەرزش بکەن و باسی کۆمەڵێک بابەتی گرنگ بکەن.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟