ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ " ٢٤"ـی ئادار

بەختی ئەمڕۆ " ٢٤"ـی ئادار

بورجی کاوڕ:  ٢١/٣ - ١٩/٤
ئەمڕۆ بەخت یاوەرتە و چەند ڕووداوێک روودەدەن کە ماوەیەکی زۆرە چاوەڕێیان دەکەیت، بارودۆخی خۆشەویستەکەت باش نییە و زیاتر ئاگاداری بە.

بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
ڕێگە مەدە بکەویتە ژێر فشاری کەسانی دەوروبەتەوە ھەوڵبدە خۆت بڕیارەکانی ژیانت بدەیت، ئەمڕۆ چاوت بە چەن ھاوڕێیەک دەکەویت کە ماوەیەکی زۆرە لەیەک دابڕوان.

بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
ھەمیشە ئازایەتی تەواوت ھەیە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ڕووداوەکان، لەم ماوەیەدا کارت دەستدەکەوێت بەڵام دووچاری ھەندێک کێشەی خێزانی دەبیتەوە.

بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ - ٢٢/٧
ڕابردوو لە بیر بکە و پلان بۆ داھاتووت دابڕێژە، کاتێک بڕیارێک دەدەیت بیرت بێت تەنھا خۆت نیت و خێزانەکەشت بەشدارن لەو بڕیارەدا.

بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
لەم ڕۆژانەدا توشی سەرسورمانێکی گەورە دەبیت کە ھەرگیز چاوەڕێت نەدەکرد، کەمێک پشوو بدە و ئاگادار تەندروستیت بە.

بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
کەسێکیت بەردەوام دەتەوێت یارمەتی کەسانی دیکە بدەیت، بەڵام ھەمیشە زیانت پێدەگات، بە گوێرەی پێویست ڕەفتار بکە.

بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
ئەمڕۆ ھەموو کارەکانت شکست دەھێنن، گۆڕانکاری لە سیستمی ژیانتدا بکە تا دڵخۆشی بگەرێتەوە بۆ ژیانت.

بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١
ھیچ بڕیارێکی بە پەلە مەدە و لایەنی باشی شتەکان ببینە، ئەوەندە گفتوگۆی بێمانا لەگەڵ کەسانی دەوروبەرتدا ئەنجام مەدە کە ئەنجامی نابێت.

بورجی کەوان: ٢٢/١١ - ٢١/١٢
کاردانەوە توڕەییەکانت ئەنجامی خراپیان دەبێت، کەمێک ئارام بە زیاتر گرنگی بە تەندروستیت بدە ماوەیەک بە تەواوی خۆتت پشتگوێ خستووە.

بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
ڕووداوێکی زۆر خۆش چاوەرێت دەکات، لەگەڵ ھاوڕێکەتدا ڕاستگۆ بە ئەو ھەموو کارێک دەکات لە پێناوتدا.

بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
زۆر بێتاقەت دەبیت بە ھۆی ئەو کارانەی ئەنجامت داوە، بۆ داھاتوو بە وریاترەوە بڕیار بدە و گەشبین بە بەرامبەر بە ڕووداوەکانی کە ڕوودەدات.

بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
لایەنی سۆزداریت بەرەو خراپی دەچێت بەھۆی مامەڵەی خراپەوە و گرنگی نەدان بە ھاوسەرەکەت، گەشتێک ئەنجام بدەن.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟