ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ " ٢٤"ـی نیسان

بەختی ئەمڕۆ " ٢٤"ـی نیسان

بورجی کاوڕ:  ٢١/٣ - ١٩/٤
بیرۆکەی جیاواز لە مێشکتدا دروستدەبێت بیر لە لایەنی ماددی و ئابووری دەکەیتەوە و بەجۆشیت بۆ ھەنگاونان و گفتوگۆکردن سەبارەت بە کاری نوێ.

بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
ھەلێکی گونجاوت بۆ دەڕەخسێت و ئەم ماوەیە کات بە ئارامی بەسەر دەبەیت و لە ھەموو ئاڵۆزییەکان دووردەکەویتەوە.

بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
تا دەتوانیت دووربکەوەرەوە لە ھەموو فشارەکان چونکە کاریگەری نەرێنییان لەسەر تەندروستیت دەبێت.

بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ - ٢٢/٧
یەکێک لە ھاوپیشەکانت بەبێ بیرکردنەوە ھەندێک ھەڵسوکەتی نەگونجاو ئەنجام دەدات بەڵام تۆ لە تواناتدایە بارودۆخەکان چاک بکەیتەوە.

بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
توانای تەواوەتیت ھەیە بۆ قایلکردنی کەسانی دیکە بە ھەر شتێک کە دەتەویت ئەمەش وادەکات باشتر بیرۆکەکانت بۆ ھاوسەرەکەت ڕوونبکەیتەوە و ئەویش لێت تێدەگات.

بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
باشتروایە ھەرکاتێک تووشی کێشەی تەندروستی بوویت سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت و نەچیتە لای کەسانێک کە ئەزموونیان نییە.

بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
ئەمڕۆ ھەواڵێکی خۆشت پێدەگات یان قازانجێکی ماددی دەکەیت، وزەی ئەرێنیت زیاد دەکات و باشتر ھەنگاو دەنێیت.

بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١
سەرکەوتن بە دەست دەھێنیت و توانای زیاتر دەبێت بۆ بەرەوپێشچوون، لە کۆتاییدا ھەواڵێکی خۆشت پێدەگات و دڵخۆش دەبیت.

بورجی کەوان: ٢٢/١١ - ٢١/١٢
ساتی خۆش بەسەر دەبەیت و دووبارە متمانەی تەواوەتی بە کەسە نزیکەکانت دەکەیتەوە و چیتر خۆت بەدوور ناگریت لێیان.

بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
باشتروایە مۆڵەتی کاتی لە شوێنی کارەکەت وەربگریت و بۆ ماوەیەک بحەوێیتەوە بۆ ئەوەی دووبارە بتوانیت دەست بکەیتەوە بە وەرزش و وزەیەکی زیاتر بۆ کارکردن کۆبکەیتەوە.

بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
پڕۆژەی زۆر لەبەردەستدایە بەڵام خەرجی پێویست نییە بۆ ئەنجامدانیان، ھەوڵبدە بیرۆکەکانت بۆ کەسانی خاوەنکار و سەرمایەدار باس بکەیت بەڵکو ھاوکاریت بکەن.

بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
ماوەیەکە ھەست بە تەنھایی دەکەیت وێڕای ئەوەی کات لەگەڵ ھاوڕێکانت بەسەر دەبەیت، باشتروایە بگەڕێتەوە بۆ لای ئەو کەسەی لەگەڵیدا ھەستت بە ئارامی دەکرد.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟